ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

قوباد تاڵەبانی؛ بە هەموو توانامانەوە لە هەوڵدا دەبین بۆ دابینكردنی مووچە و چارەسەركردنی ڕیشەیی ئەم كێشەیە

خەڵك – بەشی هەواڵ

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، لە سەرەتای ئەمساڵەوە كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، كاریگەریی خراپیان لەسەر بەرنامەكانی حكومەت بۆ چاكسازی و بنیاتنانەوە و رەخساندنی هەلی كار دانا، گرنگیدانی ئێمەشی گۆڕی بۆ پاراستنی تەندروستی و دابینكردنی مووچە، دەشڵێت،”بە هەموو توانامانەوە لە هەوڵدا دەبین بۆ دابینكردنی مووچە و چارەسەركردنی ڕیشەیی ئەم كێشەیە”.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە پەیامێكدا بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزە بڵاویكردەوە ڕایگەیاندووە، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە هەموولایەك دەكەم، دەخوازم ئەم بۆنەیە ببێتە هەوێنی ئاشتەوایی و یەكڕیزی لە كوردستان تاكو پێكەوە ڕووبەڕووی تەنگەژەكانی بەردەممان ببینەوە.

دەشڵێت ،”لەسەرەتای ئەمساڵەوە كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، كاریگەریی خراپیان لەسەر بەرنامەكانی حكومەت بۆ چاكسازی و بنیاتنانەوە و رەخساندنی هەلی كار دانا، گرنگیدانی ئێمەشی گۆڕی بۆ پاراستنی تەندروستی و دابینكردنی مووچە”.

ڕاشیگەیاندووە، حكومەتی هەرێم بەخودی سەرۆكی حكومەت و بەندە و وەزیرە بەڕێزەكانەوە، بە هەموو توانامانەوە لە هەوڵدا دەبین بۆ دابینكردنی مووچە و چارەسەركردنی ڕیشەیی ئەم كێشەیە، لەم پێناوەشدا كاری پێویستمان كردوە بۆ رێككەوتنی گشتگیر و دادپەروەرانە لەگەڵ حكومەتی ناوەند.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە ، وێڕای خەمی دابینكردنی مووچە، ئەرك و خەمی حكومەت بونیادنانی ژێرخانی ئابووری و دابینكردنی خزمەتگوزاری شایستە و چاكسازی و نەهێشتنی گەندەڵییە، ئەم هەنگاوانەش بەبێ دروستكردنی متمانە سەرناگرێت.

هاوڵاتیانی خۆشەویست…
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزان، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە هەموولایەك دەكەم، دەخوازم ئەم بۆنەیە ببێتە هەوێنی ئاشتەوایی و یەكڕیزی لە كوردستان تاكو پێكەوە ڕووبەڕووی تەنگەژەكانی بەردەممان ببینەوە.
لەسەرەتای ئەمساڵەوە كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، كاریگەریی خراپیان لەسەر بەرنامەكانی حكومەت بۆ چاكسازی و بنیاتنانەوە و رەخساندنی هەلی كار دانا، گرنگیدانی ئێمەشی گۆڕی بۆ پاراستنی تەندروستی و دابینكردنی مووچە.
بە هەوڵ و ماندووبوونی تەندروستكاران و هێزە ئەمنییەكان و پابەندیی هاوڵاتیان، رێگری كرا لە تەشەنەكردنی پەتای كۆرۆنا، بەڵام هێشتا مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە بەردەوامە، ئەمەش دەمانخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی بەردەوامیی پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەكان.
حكومەتی هەرێم، بەخودی سەرۆكی حكومەت و بەندە و وەزیرە بەڕێزەكانەوە، بە هەموو توانامانەوە لە هەوڵدا دەبین بۆ دابینكردنی مووچە و چارەسەركردنی ڕیشەیی ئەم كێشەیە، لەم پێناوەشدا كاری پێویستمان كردوە بۆ رێككەوتنی گشتگیر و دادپەروەرانە لەگەڵ حكومەتی ناوەند. دانوستانەكانمان لەگەڵ بەغدا چڕتر كردووەتەوە و ئێستا لێكتێگەیشتن لەهەمووكات زیاترە و گەشبینین بە گەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵ كابینەكەی بەڕێز مستەفا كازمی بۆ چارەسەركردنی بەشی زۆری كێشە هەڵپەسێردراوەكان.
لەدوای 2014 وە گیرۆدەی جۆرەها قەیران بووین، بەڵام هیچ كات بێخەم نەبووین و هەموو دەرفەتەكانمان قۆستۆتەوە بۆ چاكسازی و خاوكردنەوەی گرژییە سیاسییەكان و لەڕێی یەكگرتوویی كابینەی پێشووی حكومەتی هەرێمی كوردستان، توانیمان قەوارەی هەرێمەكەمان بپارێزین و لەكێشەی ناوخۆیی بەدووری خەین. جگە لەمەش، تۆماری بایۆمەتری و بە ئەلەكترۆنیكردنی هەندێ لەكارەكانی حكومەت، پڕۆژەی خزمەت و وردبینیكردنی داهاتی نەوت و یاسای چاكسازی بەشێك لەو هەوڵانە بوون كە خەریكە وردە وردە كاریگەرییەكانیان بۆ هەموو لا ئاشكرا دەبێت. لە كابینەی نۆیەمی حكومەتیشدا، توانرا یاسای چاكسازی بەكردەیی پەسەند بكرێت.
لەئێستاشدا وێڕای خەمی دابینكردنی مووچە ، ئەرك و خەمی حكومەت بونیادنانی ژێرخانی ئابووری و دابینكردنی خزمەتگوزاری شایستە و چاكسازی و نەهێشتنی گەندەڵییە، ئەم هەنگاوانەش بەبێ دروستكردنی متمانە سەرناگرێت ، نابێت دەرفەتەكان بە هۆی ململانێی ناتەندروست و بارگرژی سیاسییەوە لەكیس بدەین ، پێویستمان بە دروستكردنەوەی تەباییە لەنێوان لایەنەكانی پێكهێنەری حكومەت، لەنێوان حكومەت و هاوڵاتیان، لەنێوان حكومەت و كەرتی تایبەت و دواجاریش لەنێوان هەرێم و بەغدا.
لە كۆتاییدا خوازیارم جەژن ببێتە بۆنەیەك بۆ ئاشتەوایی سەرانسەری، بۆ پتەوكردنی تەبایی نێوانمان. جارێكیتر جەژنی هەموو لایەك پیرۆز بێت بەتایبەت خانەوادەی شەهیدە سەربەرزەكان و پەرستشی رۆژووەوانانیش قبوڵ بێت و هەمووان پارێزراو و تەندروست بن.

کوردستان

پزیشكێكی دەرمانساز؛ ڤاكسینێكی دیكەی دژە كۆڕۆنا لە بەریتانیا دەچێتە قۆناغی كۆتایی تاقیكردنەوەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

پزیشكێكی دەرمانساز لە دامەزراوەی كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان لە هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، مانگی داهاتوو ڤاكسینێكی دیكەی دژەكۆڕۆنا لە بەریتانیا، بە بەشداری دە هەزار خۆبەخش، دەچێتە قۆناغی كۆتایی تاقیكردنەوە.

د. عیسا ئال عیسا، پزیشكی دەرمانساز لە دامەزراوەی كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان لە هەرێم لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، لە ماوەی چوار بۆ شەش هەفتەی داهاتوو، ڤاكسینێكی دیكەی دژەكۆڕۆنا لە بەریتانیا، بەناوی ڤاكسینی نۆڤاڤاكس، بە بەشداری دە هەزار خۆبەخش، دەچێتە قۆناغی كۆتایی تاقیكردنەوە وە .

ڕاشیگەیاندووە، بەمەش ئەم جۆرە ڤاكسینە دەبێتە دووەمین ڤاكسین لە بەریتانیا و دەیەمین ڤاكسین لەسەر ئاستی جیهان لە قۆناغی كۆتایی تاقیكردنەوە كلینیكییەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەڵەبجە ؛قاوشەكانی نەخۆشخانەی وەفا و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی پڕ بوون لە نەخۆش

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا قاوشەكانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی وەفا و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی پڕ بوون لەنەخۆش.

د. شاناز نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە، بە هۆی پڕبوونی قاوشەكانی كۆرۆنا لە ھەردوو نەخۆشخانەی وەفا و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی، بە داوای لێبووردنەوە لە ئێستادا ئەو نەخۆشانەی لە دەرەوەی سنوری ئیدارەی پارێزگای ھەڵەبجەن لەوەرناگیرێن.

ڕاشیگەیاندووە، تەنها ئەو نەخۆشانەی دەرەوەی سنوری هەڵەبجە وەردەگیرێن، كە لە ڕێگەی فۆڕمی ڕەوانەكردنی نەخۆش و بە ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی سنوورەكەیان وەردەگیرێن لە سەنتەرەكانی كۆرۆنا لە پارێزگای ھەڵەبجە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتی خوێندنی باڵا؛ خولەكانی تەواوكاری و فێركاری زمانی ئینگلیزی بە شێوەی ئۆنلاین دەست پێدەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، خولەكانی تەواوكاری و فێركاری زمانی ئینگلیزی بە شێوەی ئۆنلاین لەڕۆژی یەكشەممە (٢٠٢٠/١٠/١٨) بە شێوەی ئۆنلاین دەست پێدەكات.

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لەسەر راسپاردەی ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، لیژنەی پێداچونەوە بە مەرج و رێنماییەكانی سەنتەرەكانی زمان، خولەكانی تەواوكاری و فێركاری زمانی ئینگلیزی بە شێوەی ئۆنلاین دەستپێدەكاتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، پاش ئەنجامدانی چەندین كۆبونەوە بەسەرپەرشتی سەرۆكی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری و سەرۆكی لیژنەی پێداچونەوە بە مەرج و رێنماییەكانی سەنتەرەكانی زمان، بەمەبەستی دانانی ڕێكاری پێویست بۆ دەستپێكردنەوەی خولەكان بە پاراستنی كوالێتی و رێوشوێنی گونجاو و رەچاوكردنی رێكارە تەندروستیەكان، بڕیاردرا بەدەستپێكردنەوەی خولەكانی تەواوكاری و فێركاری بەشێوەی ئۆنڵاین.

لە ڕاگەیەنراوەكە داهاتووە، رۆژی یەكشەممە 27ی ئەیلولی 2020 ناونوسین لە گشت سەنتەرەكانی فێربونی زمانی ئینگلیزی زانكۆكانی كوردستان بۆ هەردوو خولەكە دەستپێدەكات، تا رۆژی دوو شەممە 5 -10 – 2020 بەردەوام دەبێت، هەروەها دوای پەسەندكردنی ناوەكان لەلایەن وەزارەتەوە لەڕۆژی یەكشەممە 18-10-2020 بە شێوەی ئۆنلاین دەستپێدەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان