ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سەرۆكی پەڕلەمان پەیامێكی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، مانگی ڕەمەزانی پیرۆز مانگی لێبووردەیی و پاكبوونەوەی ڕۆح و دەروونی مرۆڤەكانە، خۆشییەكانی لە ناو سرووتەكانی جەژندا پیرۆز دەكرێن، هیواخوازم لەم جەژنەدا خەڵكی كوردستان ئامێزی تەبایی و برایەتی بۆ یەكتر بكەنەوە.

د. ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزان، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان كرد و ڕایگەیاندووە ، لەم جەژنەدا خەڵكی كوردستان ئامێزی تەبایی و برایەتی بۆ یەكتر بكەنەوە و لایەنە سیاسیەكانیش ناكۆكیەكانیان وەلابنێن و سەرەتایەكی نوێی بونیادنراو لەسەر متمانە بۆ یەكڕیزی نیشتمانی دەست پێبكەن.

دەشڵێت،”پێكەوە هەموو یەكڕیزی نیشتمانی دەست پێ بكەین، بۆ ئەوەی سەقامگیری یەكجارەكی باڵ بەسەر كوردستاندا بكێشێت”.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە :
بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین، ئومێدەوارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئارامی و ئۆقرەیی بۆ سەرجەم كوردستانیان و ئاسەوارەكانی نەخۆشی و ناخۆشی و قەیرانەكان بەرۆكمان بەردات.مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، مانگی لێبووردەیی و پاكبوونەوەی ڕۆح و دەروونی مرۆڤەكانە، خۆشییەكانی لە ناو سرووتەكانی جەژندا پیرۆز دەكرێن، ھیواخوازم لەم جەژنەدا خەڵكی كوردستان ئامێزی تەبایی و برایەتی بۆ یەكتر بكەنەوە،و لایەنە سیاسیەكانیش ناكۆكیەكانیان وەلابنێن و سەرەتایەكی نوێی بونیادنراو لەسەر متمانە؛ بۆ یەكڕیزی نیشتمانی دەستپێبكەن، بۆ ئەوەی سەقامگیری یەكجارەكی باڵ بەسەر كوردستاندا بكێشێت.دووبارە جەژنتان پیرۆز بێت و، خوای گەورە ڕۆژوو و تاعەت و نزاكانتان قبووڵ بكات،هەمیشە لە ئارامی و سەرفرازیدا بژین.
د. ڕێواز فایەق
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
٢٣/٥/٢٠٢٠

کوردستان

وێنە.. خەڵك؛ زانیاری نوێ‌ لەبارەی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە دهۆك ئاشكرا دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە سنووری پارێزگای دهۆك ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار كەس شەهید بوون.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، ئەمشەو فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە نزیك گوندی (ڕەشانكێ‌) كە تەنها 8 كیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگای دهۆك دوورە، ئۆتۆمبێلێكیان كردووەتە ئامانج، 4 سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە شەهید بوون.

بەوتەی دانیشتووانی ناوچەكە، ئۆتۆمبێلەكە مەدەنی بووە و 4 گەریلای پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ی تێدابووە و بەهۆی بۆردوومانەكە هەر چواریان دەستبەجێ‌ گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە دهۆك ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج

خەڵك – بەشی هەواڵ

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە سنووری پارێزگای دهۆك ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، كەمێك لەمەوبەر فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە نزیك گوندی (ڕەشانكێ‌) كە تەنها 8 كیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگای دهۆك دوورە، ئۆتۆمبێلێكیان كردووەتە ئامانج، بەڵام تا ئێستا زیانەكانی ئەو بۆردوومانە نەزانراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی: كۆرۆنا ژیان ناوەستێنێ‌
بڕیارێك لە بەرژەوەندی نەخۆشانی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەن) ڕادەگەیەنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەشی فریاكەوتنی هەناوی جمهوری تەرخان دەكرێت بۆ پێدانی (دەرزی مانگانەی ڕۆماتیزمە) بۆ نەخۆشانی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەن).

د.داهات حەوێزی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە: كۆڕۆنا ژیان ناوەستێنێ، سەرەڕای تووشبوونی زۆر لە پزیشكان و كارمەندان و وەرنەگرتنی مووچەكانیان، بەڵام لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری كە نەخۆشی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەن)یان هەیە بڕیارماندا لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەشی فریاكەوتنی هەناوی جمهوری تەرخان بكەین بۆ پێدانی (دەرزی مانگانەی ڕۆماتیزمە)، بەهیوای كەمكردنەوەی ئێش و ئازارەكانیان.

دەقی نووسینەكە:

كۆڕۆنا ژیان ناوەستێنێ:
سەرەڕای تووشبونی زۆر لە پزیشكان و كارمەندان و وەرنەگرتنی مووچەكانیان، بەڵام لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری كە نەخۆشی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەنیان) هەیە بڕیارمان دا لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەشی فریاكەوتنی هەناوی جمهوری تەرخان بكەین بۆ پێدانی (دەرزی مانگانەی ڕۆماتیزمە)، بەهیوای كەمكردنەوەی ئێش و ئازارەكانیان.
سوپاس بۆ كارمەندو پزیشكە دڵسۆزەكان.

“بەهیوای لەشساغی بۆ گشت لایەك”

د.داهات حەوێزی

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان