ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

‎كۆسرەت ڕەسوڵ: پێویستە حكومەتی هەرێم لەكاتی خۆیدا مووچە بدات


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێك بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەكە بكات و مووچە لەكاتی خۆیدا بدات.

كۆسرەت ڕەسوڵ، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەركێكی ئەخلاقی و نیشتمانیشە كە لایەنە سیاسییەكان لەبری ململانێ و شەڕكردن لەسەر دەستكەوتە حزبییەكان، دانیشن و بەیەكەوە كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن و ئەم دۆخە تێپەڕێنین.

جەختیشی كردۆتەوە، كە دەبێت سەرجەم داهات و سامانەكانی هەرێمەكەمان لە خزمەتی گەلەكەمان و بۆ خۆشگوزەرانی هەرێمەكەمان بەكاربێت.

دەقی پەیامەكە:

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، بەناوی خۆم و هەڤاڵانم لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزباییەكی گەرمتان ئاراستە دەكەم، هیوادارم خوای گەورە ڕۆژوو تاعەت و عیبادەتی هەموو لایەكمانی قبوڵ كردبێ و ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ گەلەكەمان و زاڵبین بەسەر قەیرانەكان.

‎ئەمساڵ جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز هاوكاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆناو قەیرانی دارایی و وەستانی جموجۆڵی بازرگانی و داراییە لە جیهان و ناوچەكە بەشێوەیەكی گشتی، كە بێگومان ئەمەش كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر هەرێمی كوردستان و عێراق دروستكردووەو هاووڵاتیانی ڕووبەڕووی ژیانێكی قوڕس كردۆتەوە و كارو كاسبی وەستاوەو ژیان شێوازێكی جیاوازتر لەجارانی وەرگرتووە، ئەركە لەسەر هەموومان لەهێزو لایەنە سیاسییەكان هاوكارو پشتیوان بین بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخەو پێویستیشە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەكە بكاو لەسەرووی هەموویانەوە بەدەم داواكاری هاووڵاتیانەوە بێ و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان دابین بكاو مووچە لەكاتی خۆی دابەش بكات.

‎هاونیشتمانیانی خۆشەویست….
‎ئەم دۆخەی ئەمڕۆ لەكوردستان هەیە و كوردستانیانی گیرۆدە كردووە پێویستی بە بڕیاری بوێرانە و حەكیمانە هەیە بۆ بنبڕكردنی، لە سەرووی هەموویانەوە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پەرەپێدانی شەفافیەت و چاكسازی لە سێكتەرە جیاوازەكانی حوكمڕانی، بە جۆرێك سەرجەم داهات و سامانەكانی هەرێمەكەمان لە خزمەتی گەلەكەمان و بۆ خۆشگوزەرانی هەرێمەكەمان بەكاربێت، ئەركێكی ئەخلاقی و نیشتمانیشە كە لایەنە سیاسییەكان لەبری ململانێ و شەڕكردن لەسەر دەستكەوتە حزبییەكان، دانیشن و بەیەكەوە كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن و ئەم دۆخە تێپەڕێنین و چیتر لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندنەوە هێرش نەكەنە سەر یەكترو دەروونی هاووڵاتیان لەوە زیاتر ماندوو نەكەن و لەبری چارەسەری بنەڕەتی كێشەكان خەڵك بە پرس و كێشەی لابەلا سەرقاڵ نەكەن و قەیرانی دەستكرد دروست نەكەن.

‎دووبارە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی جیهان بەگشتی و كوردستان بەتایبەتی دەكەم و ئەم جەژنە پیرۆزە بە دەرفەت دەزانم سوپاسی تایبەتی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هێزەكانی ئاسایش و ناوخۆو پێشمەرگە بكەم، كە لەكاتی قەیرانی كۆڕۆنادا ماندوونەناسانە كاریان كرد بۆ ڕێگرتن لەزیاتر تەشەنەكردنی ڤایرۆسەكە، هەروەها سوپاس بۆ خەڵكی خۆڕاگری كوردستان كە خۆڕاگرانە لەماڵ مانەوەو پابەندی ڕێنماییەكان بوون.

كۆسرەت رەسوڵ عەلی
‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی
نیشتمانی كوردستان

کوردستان

لە سبەینێوە كێشەی بێ ئاوی زۆر شوێنی سلێمانی چارەسەر دەبێت
پارێزگاری سلێمانی: بەشێكی گرنگی وێستگەی ئاوی سەرچنار خرایەوەگەڕ


خەڵك – بەشی هەواڵ

پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: دوای تەرخانكردنی بودجەی فریاگوزاری لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی داراییەوە بەشێكی گرنگی وێستگەی ئاوی سەرچنار خرایەوەگەڕ.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نووسیویەتی:” بەسوپاسەوە؛ بەهیممەتی مەردانەی بەڕێوەبەر و ئەندازیار و تەكنیكار و كارمەندانی دڵسۆزو خۆنەویستی بەڕێوەبەرێتیی ئاوی سلێمانی و وێستگەی ئاوی سەرچنار،‎ دوای جیاكردنەوە و ڕاگرتنی ئەو بەشانەی زیانیان بەركەوتووە دەست بە چاكردنەوەی بۆری سەرەكیی گواستنەوە و دابەشكردنی ئاوی سلێمانی كرا.

پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە:” بەشێوەیەكی كاتیی و بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بێئاونەبن بۆ ماوەیەكی درێژ، جوامێرانە بەشێكی گرنگیی وێستگەكەیان خستەوەگەڕ و لە سبەینێوە كێشەی زۆر شوێنی سلێمانی چارەسەر دەبێت و دوای تەرخانكردنی بودجەی فریاگوزاریش لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی داراییەوە كەلەلایەن پارێزگاری سلێمانییەوە داواكراوە، هەوڵی چارەسەركردنی تەواوی شكان و خستنەوەگەڕی وێستگە و هێڵەكان دەدرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

داوای لێبوردن و پێدانی مۆڵەتی درێژخایەن بۆ زیندانیان دەكرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕێكخراوێك داوا لە سەرۆكایەتییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات، بۆ ڕێگریكردن لە ڕوودانی كارەسات لە زیندانەكان بەهۆی زۆربوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیار لە لێبوردن و مۆڵەتی درێژخایەن بۆ زیندانیان بدرێت.

ڕێكخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤ لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایدەگەیەنێت: ڕۆژانە چاودێری ڕەوشی زیندانیانمان كردووە بەداخەوە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە ناو زیندانیان بڵابووەتەوە مەترسی و دڵەڕاوكێ خستووەتە نێو زیندانیان و كەسوكارەكانیان بۆیە داواكارین لێتان كاری ئەم لیژنەیەی لە لایەن سەرۆكی حكومەتە پێكھات بۆ لێبوردنی تایبەت بە زیندانیان خێرا بكرێت و ھەرچی زووە بخرێتە بواری جێبەجێكردن و یاسایی تایبەتیش بە بەكارھێنەرانی ماددەی ھۆشبەر بخرێتە بواری جێبەجێكردن بۆ ھەرجی زووە ڕێگری كردن لە كارەسات لە زیندانەكان بەھۆی زۆربوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

بۆ بەڕێزان

-سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی پەرلەمانی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی حكومەتی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی مافی مرۆڤی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی داواكاری گشتی ھەرێمی كوردستان

-سەرۆكایەتی ئەنجومەنی دادوەری ھەرێمی كوردستان

بابەت-لێبوردن و مۆڵەتی درێژخایەن بۆ زیندانیان

پاش ئەوەی وەكو ڕێكخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤ ڕۆژانە چاودێری ڕەوشی زیندنیانمان كردووە بەداخەوە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە ناو زیندانیان بڵابۆتەوە مەترسی و دڵەڕاوكێ خستۆتە نێو زیندانیان و كەسوكارەكانیان بۆیە داواكارین لێتان كاری ئەم لێژنەیەی لە لایەن سەرۆكی حكومەتە پێكھات بۆ لێبوردنی تایبەت بە زیندانیان خێرا بكرێت و ھەرچی زووە بخرێتە بواری جێبەجێكردن و یاسایی تایبەتیش بە بەكارھێنەرانی مادەی ھۆشبەر بخرێتە بواری جێبەجێكردن بۆ ھەرجی زووە ڕێگری كردن لە كارەسات لە زیندانەكان بەھۆی زۆربوونی ڤایرسی كۆڕۆنا.

 

لەگەڵ ڕێزمان…

ڕێكخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤ

٠٧٥٠٧٢١٧٨٠٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەیدسادق.. تووشبوویەكی تری كۆرۆنا گیانی لەدەستدا


خەڵك – بەشی هەواڵ

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سەیدسادق ڕایگەیاند: توشبوویەكی تر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

تەها ئەحمەد لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سەیدسادق بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند: ئەو تووشبووەی گیانی لەدەستداوە پیاوێكی تەمەن 40 ساڵە و دانیشتووی شارۆچكەی سەیدسادقە و پاش چەند ڕۆژێك داخڵ بوون و خەواندنی لە نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سەیدسادق ئەوەشیخستەڕوو: ئەمە دەیەمین حاڵەتی گیان لەدەستدانە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنووری شارۆچكەكەیاندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان