ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

خۆراك بەسەر خێزانە هەژار و كەمدەرامەتەكانی گەرمیان دابەشدەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە ئیدارەی گەرمیان هاوكاری بەشەخۆراك بەسەر خێزانە هەژار و كەمدەرامەتەكانی گەرمیان دابەشدەكرێت.

ئیدارەی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی لەلایەن دەیان تیمی مەیدانییەوە خێزانەكان لە سنوری گەرمیان دەست نیشان كران، لەئیستادا دەستكراوە بەدابەشكردنی هاوكارییە خۆراكییەكان بەسەریاندا

ڕاشیگەیاندووە، ئەم پرۆسەیە لەلایەن بۆردی خۆراك و كۆمەكی حكومەتی هەرێمەوە سەرپەرشتی دەكرێت، كە (یونس ئەحمەد جاف) جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان نوێنەری ئیدارەی گەرمیانە تیایدا و لەسنورەكەشدا لەلایەن ئەو تیمانەوە دابەشدەكرێن، كە ئیدارەی گەرمیان دیاری كردوون.

ئاشكراشی كردووە، لەم پڕۆسەیەدا زیاتر لە ١٠ هەزار خێزان لە گەرمیان ھاوكاریە خۆراكیەكە وەردەگرن و لەڕێی بریكارەكانی خۆراكەوە بەسەریاندا دابەش دەكرێت.

ئیدارەی گەرمیان ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەوبڕە خۆراكەی دابەشدەكرێت پێك دێت لە (٢ كیلۆ دۆشاوی تەماتە، ٥ كیلۆ نیسك، ٥٠ كیلۆ ئارد، ١٠ لیتر ڕۆن).

ئابوری

لەپەرلەمانەوە کار بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ و سێ یەکەمەکان دەکرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

سەرچنار ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەفڕاکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەمیدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، داوای دانیشتنیکی تایبەتییان کردووە، کە تێیدا وەزیری پەروەردە و وەزیری خوێندنی باڵا بەشداری بکەن.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ئامانج لەم کۆبوونەوەیە، دیاریکردنی چارەنووسی نزیکی ١٧ بۆ ٢٠ هەزار مامۆستای وانەبێژە، کە تاکو ئێستا دانەمەزراون و ئەرکیان هەیە بەڵام مافەکەیان کە دامەزراندنە دانەمەزراون.

 

ئەوەشی خستەڕوو، سێ یەکەمەکەی زانکۆ و پەیمانگاکان کە دەبوو تاکو ئێستا دابمەزرانایە، بەڵام تاکو ئێستا چارەسنویان دیارنییە و داوا لەوەزیری خوێندنی باڵا دەکەن، کە چارەنوسی ئەمانیش دیاریبکەن.

 

باسب لەئەوەشکرد، داوایان کردووە، ئەگەر حکومەتى هەرێم نیەتى چاکسازی هەیە، با موچەیەکی دووموچەکان و بندیوارەکان ببڕێت، لەبەرامبەردا ئەم کەسانە دابمەزرێنێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەهای دۆلار و تمەن دابەزی

خەڵك- بەشی هەواڵ
جارێكی دیكە بەهای تمەن و دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی هەرێم دابەزینی تۆماركرد.

خاوەن نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوای ماوەیەكی زۆر لە سەقامگیری لە بەهای دۆلاری ئەمریكیدا بەرامبەر بە دیناری عیراقی، ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار دابەزی بۆ 123 هەزار دینار و لە دەرەوەی بازاڕیش بە 122 هەزار و 750 فرۆشراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، كە تمەن بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 2 ملیۆن و 740 هەزار بە حەواڵە و هەروەها بە 2 ملیۆن و 640 هەزار بە دەستی مامەڵەی پێوەكراوە.

بەهۆی ناسەقامیگری دۆخی ئابووری و پەتای كۆرۆنا و ئەو سزایانەی ئەمریكا خستونیە سەر ئێران، بەهای دراوی ئەو وڵاتە بەردەوام لە دابەزیندایە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

“دادگا لەبەرژەوەندی هاووڵاتیان و دژی كۆمپانیاكانی مۆبایل بڕیاریدا”

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەڕلەمانتارێكی كورد لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، كە دادگا لەبەرژەوەندی هاووڵاتیان و دژی كۆمپانیاكانی مۆبایل بڕیاریدا.

د. غالب محەمەد، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پاش كۆكردنەوەی واژوو، تۆماركردنی داوای یاسایی، ئەمڕۆ ۲٠/۹/۲٠۲٠ لەگەڵ سەركەوت شەمسەدین و هاوپیشەكانمان لە فراكسیۆنە جیاوازەكان (محمد شیاع سودانی، علا‌و روبەیعی، محمد دەراجی، عالییە نوسەیف) پشتیوانی خۆمان دەربڕی بۆ بڕیاری دادگای كەرخ بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ژمارە (٥٠) ی ساڵی ۲٠۲٠ ی ئەنجوومەنی وەزیران و ڕەتكردنەوەی تانە و تەزەڵومی حكومەتی عیراق و كۆمپانیای ئاسیا و زەین.

ڕاشیگگەیاند، ئەو هەنگاوە بە كۆكردنەوەی واژوی ۹۲ پەڕلەمانتار و تۆماركردنی سكاڵا لەلایەن محمد شیاع سودانی وەك نوێنەری پەڕلەمانتاران دژی بڕیارەكەی حكومەت بۆ نوێكردنەوەی مۆڵەتی ئەو كۆمپانیایانە.

ئاشكراشی كرد، بەپێی بڕیاری دادگا حكومەت ناتوانێت ڕاستەوخۆ مۆڵەتی ئەو كۆمپانیایانە نوێ بكاتەوە، كۆمپانیاكان دەبێت قەرزەكانیان بدەنەوە بە حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراق، كرێی ئینتەرنێت و مۆبایل بەرزە و خزمەتگوزاری وەك پێویست نییە، بۆیە دەبێت دەرفەت بۆ كۆمپانیای تریش بكرێتەوە و بازاڕەكە قۆرغ نەكرێت.

لە ماوەی ڕابردوودا هەردوو لیژنەی دەستپاكی و لیژنەی پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندنی پەڕلەمانی عیراق بڕیارێكی حكومەتی عیراقی بۆ نوێكردنەوەی مۆڵەتی كۆمپاكانیانی گەیاندن (مۆبایل) ڕەتكردەوە و ڕایگەیاند، كە دەبێت ڕەزامەندی بۆ نوێكردنەوەی مۆڵەتی ئەو كۆمپانیایانە چەند مەرجێكی تێدابێت و لە بەرژەوەندی هاوولاتیان بێت و قەرزەكانیشیان بدەنەوە.

دادگا لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان و دژی کۆمپانیاکانی مۆبایل بریاریداپاش کۆکردنەوەی واژوو، تۆمارکردنی داوای یاسایی، ئەمڕۆ ۲٠/۹/۲٠۲٠ لەگەڵ هاورێم کاک سەركەوت شەمسەدین و هاوپیشەکانمان لە فراکسیۆنە جیاوازەکان(محمد شیاع سودانی، علاء روبەیعی، محمد دەراجی، عالییە نوسەیف) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سەرکەوتنی هەوڵەکانمان دژی کۆمپانیاکانی مۆبایل راگەیاند، و پشتیوانی خۆمان دەربری بۆ بریاری دادگای کەرخ بۆ هەڵوەشان بریاری ژمارە (٥٠ ) ی ساڵی ۲٠۲٠ ی ئەنجومەنی وەزیران و رەتکردنەوەی تانە و تەزەڵومی حکومەتی عێراق و کۆمپانیای ئاسیا و زەین.ئەو هەنگاوە بە کۆکردنەوەی واژوی ۹۲ پەرلەمانتار و تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن بەرێز محمد شیاع سودانی وەک نوێنەری پەرلەمانتاران دژی بریارەکەی حکومەت بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی ئەو کۆمپانیایانە.بەپێی بریاری دادگا حکومەت ناتوانێت راستەوخۆ مۆڵەتی ئەو کۆمپانیایانە نوێ بکاتەوە، کۆمپانیاکان دەبێتە قەرزەکانیان بدەنەوە بە حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق، کرێی ئینتەرنێت و مۆبایل بەرزە و خزمەتگوزاری وەک پێویست نییە. بۆیە دەبێت دەرفەت بۆ کۆمپانیای تریش بکرێتەوە و بازارەکە قۆرغ نەکرێت.پێکەوە بەردەوام ئەبین و کاری هاوبەش لەگەڵ پەرلەمانتاران فراوانی دەكەینغالب محمد عەلی

Gepostet von ‎Ghalib M. Ali-غالب محەمەد عەلی‎ am Sonntag, 20. September 2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان