ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

ئایا ئەوەی لە شاری سۆران بیندراوە مانگ بووە؟ شارەزایان وەڵام دەدەنەوە!


خێزان

پاش بڵاوبوونەوەی تۆمارێکی ڤیدیۆی لە شاری سۆران کە ئاماژە بەوە دەدات لە ئێوارەی ڕۆژی هەینی مانگ بیندراوە، شارەزایانی فەلەکناسی لەو بارەیەوە ڕونکردنەوە دەدەن و ئاماژە بەوەش دەکەن کە ئەوەی بیندراوە هەسارەی زەحەلە نەک مانگ.

هاوڵاتییەک دەڵێت ئەمڕۆ مانگ بینراوەسیروان زاخان:ئیمرۆ ئێوارە بە کامێرای خۆم مانگم بینی و لێم چرکاند لەسەر بانی ماڵی خۆمان لە شاری سۆران بەروار ٢٢/٥/٢٠٢٠ کات ژمێر ٧:١٢ ئێوارە.

Posted by Xelk Media Network on Friday, May 22, 2020

وەک لە ڕونکردنەوەکاندا ئاماژەی پێدراوە ئەوەی لە ئاسمانی شاری سۆران بینراوە و ڤیدیۆ کراوە و لە ئێوارەوە بڵاوە، مانگی شەوال نییە! ئەوە هەسارەی (الزهرة) ڤینۆسە، ئێستا لە ئەپلیکەیشنی تایبەت (سكای پۆرتاڵ) دۆخی مانگ و هەسارەی ڤینۆس _ یش دەتوانیت بیبینیت و لە ڕاستییەكە دڵنیابیت.
مانگی یەک شەوە یان دوو شەوە زۆر باریكە و لە شێوەی تاڵە دەزوو یان دەمی داسە دەبێت بەچاوی زۆر تیژ ببینرێت یان تەلەسكۆب و كامێرای فەلەكی نەک بە زومی کامێرای مۆبایل.

دەقی ڕونکردنەوەیەک کە لە پەیجی فیزیک بڵاوکراوەتەوە:

ڤیدیۆیەک بڵاو کراوەتەوە گوایە کەسێک لە سۆران مانگی بینیوە. بە چەند هۆکارێکی زۆر سادە دەکرێت بزانیت ئەوەی لە تۆمارە ڤیدیۆییەکەدایە مانگ نییە:
پێش ئەوەی بچینە سەر خاڵەکان بیرتان بێت کە لە ڤیدیۆکەدا خۆر ئاوا بووە.
١. ئەو کاتانەی مانگ نوێ دەبێتەوە بە نزیکەیی دەکەوێتە نێوان خۆر و زەوییەوە، هەر بۆیە ڕووناکی خۆر بە گشتی دەدات لە دیوی ئەودیوی مان و ئەمدیوی کە ڕووی لە خۆمانە تاریکە، هەر بۆیە نابیندرێت. ئەوەی لە ڤیدیۆکەدایە زۆر دوورە لەوەی کە بکەوێتە ئەو شوێنەوە، وەک دیارە زۆر دوورە لە هێڵی نێوان زەوی و خۆرەوە.
٢. وەک لەم وێنەیەدا دەبینن، شوێنی مانگ لە ئێوارەی ئەمڕۆدا دەکەوتە خوار خۆرەوە لە ئاسماندا، بۆیە دەبوو لەوێ بۆی بگەڕێن نەک لە سەروو خۆرەوە و دوای خۆرئاوابوون. بۆیە بە هیچ جۆرێک ئەوە مانگ نییە.
٣. ئەی کەوابێت چییە؟ هەسارەی زوهرەیە. ئەی بۆچی وەک مانگ دەردەکەوێت و بەشیکی دیارە؟ چونکە هەسارەی زوهرە نزیکە لە زەوییەوە و خولگەکەی دەکەوێتە نێوان زەوی و خۆرەوە بۆیە ئەو کاتانەی خۆر دەدات لە دیوێکی دەکرێت بەشێک لە دیوەکەی تری ببینرێت کە خۆر لێینەداوە. ئەمەش دەقاودەق ئەو شتەیە کە بەسەر مانگدا ڕوودەدات و لە چاوی ئێمەی سەر زەوییەوە هەردووکیان دەکرێت وەکوو هیلال دەربکەون لە کاتە جیاوازەکاندا و بە پێی شوێنەکەیان.
٤. هۆکارێکی تریش بۆ ئەوەی دڵنیابین کە ئەوە مانگ نییە و هەسارەی زوهرەیە، ئەوەیە کە لە تۆمارەکەدا دیارە کە کەسەکە زۆر زۆر نزیکی کردۆتەوە. ئەو کاتەی کە بە تەواوەتی نزیککردنەوەکە لادەبات هیچ شتێک دیار نامێنێت لە ئاسماندا، بەڵام ئەمە بۆ مانگ پێچەوانەیە چونکە ئێمە بە بێ نزیککردنەوە و بە چاوی ئاسایی دەتوانین هیلالەکەی ببینین.
– کەوابێت ئەوەی بۆتە هۆکاری ئەو هەڵەیە ئەوەیە کە ئەو کەسەکەی ڤیدیۆکەی تۆمار کردووە، ئاگاداری ئەوە نەبووە کە دەکرێت هەسارەی زوهرە وەکوو هیلال ببینرێت و هەروەها مانگ و هەسارەی زوهرەی لە یەک جیا نەکردۆتەوە.

 

ریکلام

هەواڵەکان

گۆرانیبێژ بێوار عیزەت: لە کاتی کلیپەکانمدا گەر کچی لێبێت ئینێرجی وەردەگرم


خێزان

گۆرانیبێژ   بێوار عیزەت ڕایدەگەیەنێت کە لە کاتی کلیپەکانمدا گەر کچی لێبێت ئینێرجی وەردەگرێت.

بەوتەی هاوڕێیەکی بێوار لە کاتی وێنەگرتندا بەجارێک ١٠ بۆ ١٥ کچە هاوڕێی لەگەڵدایە و سناپی لەگەڵدا دەکات.

بێوار عیزەت ماوەی چەندین ساڵە خەریکی کاری هونەرییە و دواین بەرهەمی گۆرانیەک بوو بەنوای دڵدار

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

25 ساڵ ته‌نیا كورسی پایسكیلی دزیوه‌


خێزان ـ لوقمان غه‌فوور

رۆژی 2ی ته‌مموز هاووڵاتییه‌كی ژاپۆنی به‌ 5 ساڵ زیندانی سزا درا كه‌ له‌ مانگی شوباتدا له‌لایه‌ن پۆلیسی پارێزگای ئۆساكاوه‌ ده‌ستگیركرا به‌ تۆمه‌تی دزینی نزیكه‌ی 600 كورسی پایسكیل.

به‌پێی رۆژنامه‌ی تۆكیۆ ریپۆرته‌ر، مانگی شوبات پۆلیسی ئۆساكا شۆفێرێكی بارهه‌ڵگری ده‌ستگیركرد به‌ تۆمه‌تی دزینی 600 كورسی پایسكیل له‌ ماوه‌ی 25 ساڵدا.

ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی رۆژانی 29 و 30 ئه‌یلولی 2019 هێرۆكا سودا-ی ته‌مه‌ن 57 ساڵ، دانی به‌وه‌دانا كه‌ كورسی دوو پایسكیل-ی دزیوه‌ له‌ نزیك وێستگه‌ی یۆشیتا و بینایه‌كی نیشته‌جێبوون له‌ناو شاری هیگاشیوساكا-ی ویلایه‌تی ئۆساكا.

دوای ئه‌وه‌ی سودا دانی به‌و دزییه‌دا ناوه‌، دانی به‌وه‌شدا ناوه‌، كه‌ له‌ماوه‌ی 25 ساڵدا زیاتر له‌ 600 كورسی پاسكیل-ی دزیوه‌. هه‌روه‌ها له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا، باسی له‌وه‌شكردووه‌ كه‌ یه‌كه‌مجار له‌ تۆكیۆ و ئۆساكا ئه‌م كاره‌ی كرده‌وه‌ وه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر ده‌روونی. ده‌شڵێت: “دواتر وه‌ك ئاره‌زووی لێهاتووه‌ و چێژی لێوه‌رگرتووه‌”.

سودا له‌ شاری ئاوكا له‌شاری نۆمازۆ-ی پارێزگای شیزوكا نیشته‌جێبووه‌، به‌ڵام به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه‌ زۆر شار و شوێن گه‌ڕاوه‌ و ئه‌م كاره‌ی كردووه‌.

ئاشكرابوونی سودا دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌سێك تاوانبار بووه‌ به‌ تاوانێك له‌ هیكاشیوساكا، دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس چاوی خشاندۆته‌وه‌ به‌ كامیرای چاودێری نزیك رووداوه‌كه‌ بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ كه‌سێكی دیكه‌ سه‌رقاڵی دزینی كورسی پایسكیله‌.

به‌پێی قسه‌ی پۆلیس، ئه‌و تاوانباره‌ شه‌ش ژووری به‌كرێ گرتووه‌ نزیك شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی نزیكه‌ی 5 هه‌زار و 800 كورسی پایسكیل.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

١٣ هونەرمەندی بەناوبانگ بە یەکەوە گۆرانی بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەڵێن


خێزان

لە بەرهەمێکی نوێدا ١٣ هونەرمەندی بەناوبانگ بە یەکەوە گۆرانی بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەڵێن.

بەرهەمەکە لە ئاوازی هونەرمەند ئاریۆسە و لە هۆندراوەی  مازیار فایەقە و بڕیار فەتاح کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.

لەم بەرهەمەدا هەریەکە لە هونەرمەندان (١-پەیوەند جاف ٢-سامان عومەر ٣-چۆپی فەتاح ٤- عەمار کوفی ٥- عادل ھەورامی ٦- ئەیاد حسێن ٧- گۆران نوری ٨- حەمید عوسمان ٩- ڕێبەر دڵشاد ١٠-دیلیناز یەڵدز ١١-ھۆنیا کەمال ١٢-ئاڤان عوسمان ١٣-ئیسلام زاخۆی) بەشداریان تێدا کردووە.

بەرھەمی خۆپارێزیتێکست: مازیار فایەقتێکستی بادینی: ئەردەوانئاواز و موزیک: ئاریۆسبەڕێوبەری بەرھەم: ئاریان جەمالدەرھێنانی: بڕیار فەتاحAryos record's Bryar Fatah Aryan Daren Paywand Jaff Ayad Hussein Adil Qader Rebar Dlshad Chopy Fatah Saman Omer Goran Noori Hamid Osman Kurde Omer

Posted by Mazyar Fayaq on Tuesday, June 30, 2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان