ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

مەسرور بارزانی: ڕاستکردنەوەی چەوتییەکان پێویستی بەکاتی زۆرە

 

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، داوا لەهاوڵاتیان دەكات لەجەژنی ڕەمەزاندا ڕێكارەكانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەكان لەبەرچاو بگرن.

مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەهۆی لێكەوتە ئابورییەكانی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت ڕووبەڕووی دۆخێكی سەختی ئابوری بوینەتەوە و ئەوەشی هاتووەتە پێش لەدەرەوەی خواستی ئێمەیە و لەهەوڵداین بۆ كەمكردنەوەی ئاستەنگەكان لەسەر شانی هاووڵاتیان، هەر بۆیە هەموو هەوڵێكمان خستوەتەگەڕ بۆ چارەسەری كێشەكان لەگەڵ بەغدا و ئامادەیی هەموو ڕێكەوتنێكین.

وتیشی”ئیمە بەجدی هەنگاومان ناوە بۆ چارەسەركردنی كیشەكانمان لەگەڵ بەغدا، هەموو ئامادەییەكیشمان داوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور”.

ئاشكراشیكرد، هەموو هەوڵێكمان دا لەگەڵ بەغدا چارەسەری كێشەكان بكەین و ئابووری هەرێم لە هەڕەشە و مەترسی و لە تاكە سەرچاوەی داهات ڕزگار بكەین، لەبەرئەوەشە بەشێكی زۆری ئەم دۆخە سەختە ئابووریەش ئەنجامی سیاسەتی هەڵەی تەنها پشت بەستنە بە داهاتی نەوت.

بارزانی ڕاشیگەیاند، ئەم قەیرانە ئێستا سوورترمان دەكات لەسەر ستراتیژی فرە چەشنكردنی سەرچاوەكانی داهات و زیاتر هانمان دەدات بۆ دەستپێكردنی پڕۆسەی چاكسازی لە هەرێم، بەڵام هاووڵاتیان دەزانن ڕاستكردنەوەی ئەم هەموو چەوتییە هاوكاری هەموو لایەك و كاتی زۆری پێویستە.

جەختی لەوەش كردەوە، وەك ئاگادارن لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەرپەرشتی كۆبووەنەی ئەنجومەنی وەزیرانمان كرد و چەندن بڕیاری گرنگمان دەركرد و جەختمان لەسەر گرنگی پڕۆسەی چاكسازی كردووەتەوە كە بەشێكی گرنگی كارنامەی كابینەكەمانە و سوورین لەسەر ڕێگریكردن لە بەهەدەردانی سامانی گشتی، چونكە بەرژەوەندی خەڵكانێك كە گەندەڵیان كردووە ئاستەنگ بۆ پڕۆسەكە دروست دەكەن، بەڵام چاكسازی داواكاری زۆرینەی هاووڵاتیانی هەرێمە و منیش لە بەرەی هاووڵاتیان دەمێنمەوە لە چاكسازی بەردەوام دەبێن و دەبێت چاكسازیش گشتگیر و سەرتاسەری بێت و هەموو لایەكمان بگرێتەوەو نابێت كەس ڕێگری لە چاكسازی بكات.

ناوبراو داواشی لە لایەنەكان كرد، هاوكارمان بن و یەكڕیزی ناوخۆیی بپارێزن و هاوكاری حكومەت بكەن لە چاككردنەوەو بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان بەتایبەت پەڕلەمانتارانی عیراق بەرژەوەندی تەسكی شەخسی و حزبایەتی بەلاوە بنێنو سووربن لەسەر هێنانەدی مافەكانی هەرێم.

ئاشكراشیكرد، لەگەڵ لامەركەزیەتی كارگێڕین بە مەرجێك لە چوارچێوەی پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان بێت.

ڕوونیشیكردەوە، هەرێم بڕی27 ملیار دۆلار قەرزدارە و ڕاستكردنەوەی ئەو چەوتییانەش پێویستی بەكاتی زۆرە.
وتیشی”كاتێك داهات 700ملیۆن دۆلار بوو 400 ملیۆن بۆ قەرز و دەرهێنانی تێچووی نەوت دەڕۆیشت.

کوردستان

هەولێر؛دزێك دەستگیركرا كە ماددەی هۆشبەریشی بەكارهێناوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون كەسێكیان دەستگیركرد ، كە تۆمەتبارە بە دزینی 2 ماتۆڕسكیل، دەشڵێت،”لە ماڵەكەیدا دەست بەسەر ماددەی هۆشبەر و كەرەستەكانی بەكارهێنانی و جلوبەرگی سەربازی بە پلەی عەمید گیرا”.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، تیمەكانمان دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون، لە ماوەی كاتژمێرێكدا لە گەڕەكی پۆلیسان كەسێكیان بە ناوی (س.ع) بە تۆمەتی دزینی 2 ماتۆڕسكیل دەستگیر كرد.

ڕاشیگەیاندووە، لە ماڵەكەیدا ماددەی هۆشبەر و كەرەستەی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان و دەمانچەیەك و 2 ماتۆڕسكیلەكە و كۆمەڵێك فیشەك و هەندێك (جلوبەرگی سەربازی بە پلەی عەمید) دەستیان بەسەردا گیرا.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، تۆمەتباری ناوبراو بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان بەند كرا و دۆسیەیەكی دیكەی سەربەخۆش لەسەر تۆمەتبار كرایەوە بەپێی ماددە (14)ی هۆشبەرەكان، لەبەر ئەوەی ماددەی هۆشبەری بەكارهێنابوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەقینەوەیەك لە كەركوك ڕویدا

 

خەڵك- بەشی هەواڵ

تەقینەوەیەك لە كەركوك ڕویدا و سەرچاوەیەكی ئەمنیش دەڵێت، ڕووداوەكە جگە لە زیانی ماددی، قوربانی لێنەكەوتۆتەوە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی لە شاری كەركوك ڕایگەیاند”تەقیتەوەیەك لە ناوەڕاستی شاری كەركوك و لە نزیك كۆلێژی یاساوە ڕویدا”.

بەوتەی سەرچاوەكە”تەقینەوەكە بەهۆی كەوتنەخوارەوەی گوللـەیەكی هاوەنەوە بووە لە نزیك كۆلێژی یاسا لە ناوەڕاستی كەركوك”، ڕەتیشكردەوە جگە لە زیانی ماددەی، ڕووداوەكە هیچ قوربانییەكی لێكەوتبێتەوە.

پێشتر سەرچاوەكان لە شاری كەركوك، ئاماژەیان بە تەقینەوەیەك كرد لە نزیك كۆلێژی یاسا لە شارەكە، بەبێ‌ ئەوەی زانیاریی لەبارەی سروشتی تەقینەوەكەوە بخەنەڕوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پەیوەندی بە كۆرۆناوە هەیە
هەولێر، پزیشكێكی پسپۆڕ داوایەك لە هاووڵاتیان دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
پزیشكێكی پسپۆڕی هەناو لە پارێزگەی هەولێر، داوا لە هاووڵاتیان دەكات، ڕەچاوی دەركەوتنی نیشانەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بكەن و نكوڵی لە بوونی نەخۆشییەكە نەكەن و سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكەن، هۆشداریش دەدات لەوەی نەخۆش لەخۆیەوە چارەسەر بكاربهێنێت.

بەپێی نوسراوێك كە لە پەیجی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکان و لەلایەن (د. زانا دزەیی) پسپۆڕی هەناو بڵاوكراوەتەوە:”وەک پزیشکێک کە لە نزیکەوە ئاگاداری بارودۆخی نەخۆشەکانی تووشبوو بە ڤایرەسی کۆڕۆنا و نەخۆشیی کۆڤید_١٩م، زۆربەی ئەو حاڵەتانەی کە بەداخەوە بوونەتە ھۆی مردن بە تایبەت لە گەنجەکان، تا ڕاددەیەکی زۆر پەیوەندی بەوە ھەیە کە کەسی تووشبوو درەنگ چووەتە لای پزیشک یان درەنگ لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و لە سەرەتاوە نکۆڵێ لە نەخۆشییەکە کردووە و بە بێ گەڕانەوە بۆ پزیشکی پسپۆڕ و ڕاوێژکار، لە خۆیەوە عیلاجی بەکارھێناوە و تا گەیشتۆتە قۆناغێکی مەترسییداری نەخۆشییەکەو بەداخەوە کار لەکار ترازاوە و نەتواندراوە ھیچی بۆ بکرێت”.

هەر لە نویسنەكەدا هاتووە:”بۆیە ھەرکاتێ زانیت حاڵەتەکەت قورسە بەتایبەت ئەگەر ھەناسەتەنگیی و سنگ ئێشەی تووند و تێکچوونی بیر و ھزر و شین بوونەوەی پەنجە و لێوەکانت لەگەڵ بوو، یان تایەکی زۆر کە بە دەرمان دانەبەزێت، یان ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی شەست ساڵە، ئەوانەی قەڵەون و نەخۆشیی درێژخایەنی وەک دڵ و شەکرە و نەخۆشیی سیی و ھەناسە و سست بوونی گورچیلە و شێرپەنجەیان ھەیە، پێویستە بە زووتریین کات سەردانی نەخۆشخانە یان پزیشکی پسپۆڕ بکەن بۆ ئەوەی لە مەترسیی بەدووربن”.

ئەو پزیشكە لە كۆتایی نوسینەكەدا، تكای وایە هەموو لایەك ڕەچاوی ئەو خاڵانە بكەن، تا خودا هەموو لایەك بپارێزێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان