ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

پیاوە سیاسییەكانی ڕوسیا، بەرگری لەكچە پەرستیارەكە دەكەن

خەڵك- لوقمان غەفوور

بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی زە سەن -ی رۆژی 22ی ئایار، پیاوە سیاسییەكانی ڕوسیا، بەرگری لەو پەرستیارە دەكەن كە لە چەند رۆژی رابردوودا بە جلوبەرگی ژێرەوە لە نەخۆشخانەیەكی ڕوسیا كاریكرد.

رۆژنامەی تولا پرێس-ی روسی، رۆژی 18ی ئایار، لە راپۆرتەكێكدا ئاماژەی بەوەدا كە پەرستیارێك لە بەشی نەخۆشییە درمەكان-ی نەخۆشخانەی تولا-ی مەیدانی، لەهەرێمی تولا لە باشوری مۆسكۆ-ی پایتەختی ڕوسیا، بێگوێدانە هیچ توانجێك لەلایەن نەخۆشەكانەوە بە جلی ژێرەوە، كاریكردووە. بەپێی رۆژنامەی (تولا پرێس) هەموو ئەو كەسانەی لەو نەخۆشخانەیە هێڵراونەتەوە لەرەگەزی پیاون و تووشبوون بە كۆرۆنا ڤایرۆس.

لەبەرامبەر ئەم رەفتارەدا بەرپرسانی نەخۆشخانەكە سزای تەمبێكردنیان بۆ دەركرد. بەڵام لەدوای ئەو سزایە پیاوە سیاسییەكانی روسیا بەرگری لەو پەرستیارە تەمەن 23 ساڵە دەكەن.

ڤیتالی میلونۆڤ ئەندامی حزبی روسیای یەكگرتوو بە رۆژنامەی كۆمسۆمۆ لسكایا براڤدا-ی روسی راگەیاندووە كە هیچ پێویست ناكات بڕیاری دیسپلینی تەمبێكردن پسەپێنرێت بەسەر ئەو پەرستیارە و بەزووترین كات سزاكەش هەڵەوەشێنینەوە. وتیشی: “بەهەر شێوەیەك بێت لە شێوەكان پێویست بە سزا ناكات، من بە هەموو شێوەیەك دژی ئەوەم”.

ئەو پەرسیارە كە بە (نادیە) ناسراوە و تەمەنی 23 ساڵە لە نەخۆشخانەی تولا-ی مەیدانی بەهۆی ئەو رەفتارەیەوە كاركردنی هەڵپەسێردراوە. لەكاتێكدا بەپێی رۆژنامەی (تولا پرێس)، نادیە، بەرێوەبەری نەخۆشخانەكە ئاگادار دەكاتەوە كە “دنیا گەرمە” ناتوانێت بەرگی زیادە بپۆشێت لەژێر ئەو بەدلە نایلۆنە شەفافەی كارمەندانی هێڵی پێشەوەی بەرگریكردن لە كۆرۆنا بۆ خۆپاراستن، بەكاریدەهێنن.

خاتوو ئاناستاسیا ڤاسیلیڤا سەرۆكی كۆمەڵەی پزیشكان بۆ رۆژنامەی زە سەن-ی دووپاتكردۆتەوە كە ئەو جلوبەرگەی لەبەری نادیە-دا بووە نایاساییە. وتیشی: “بەشێك لە پیاوە سیاسییەكان هاوكاری نادیە دەكەن كە سزا نەدرێت”.

ئەو لە درێژەی قسەكانیدا دەڵێت: “سەرەتا، ئەو جلوبەرگەی كە پەرستیاران دەیپۆشن لەماددەیەكی وا دروستكراوە كە پەرستیار گەرمای نەبێت، دواتر بۆ تەنیا ئەو گەرمایەتی!”.
تا رۆژی 22 ئایار، روسیا 326 هەزار و 448 كەس تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بوون و 3هەزار و 249 كەسیش بەهۆی نەخۆشییەكەوە مردوون.

جیهان

تەقینەوە لە توركیا؛ سێ سەرباز كوژران و شەشی دیکەش بریندارن

خەڵك – بەشی هەواڵ
لە ئاكامی تەقینەوەیەكدا سێ سەربازی توركیا لە پارێزگای سەكاریای باكووری ڕۆئاوای وڵاتەكە كوژران و شەشی دیكەش بریندار بوون.

میدیای توركیا بڵاویكردەوە، ڕووداوەكە لە ئاكامی تەقینەوەی بارهەڵگرێكدا ڕوویداوە كە تەقەمەنی و یاری ئاگرینی هەڵگرتبوو.

لە ماوەی هەفتەیەكدا ئەمە دوومجارە تەقینەوە لە پارێزگای سەكاریا ڕووبدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە بەردەم پەرلەمانی سوید چالاکی بۆ ئۆجالان ئەنجامدرا

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

کوردستانیان لەسەر داوای ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد و یەکێتیی ژنانی سارا لە گۆڕەپانی مینتۆرگێت لە بەردەم بینای پەرلەمانى سوید کۆبوونەوە و چالاکییان بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەنجامدا.

لە چالاکییەکەدا وێنەکانى ئۆجالان بەرزکرابوونەوە و بە بەردەوامی دروشمەکانى “ئازادی بۆ ئۆجالان و پێگە بۆ کوردستان”، “ئۆجالان گەلە و گەل ئێمەین” و “پشتیوانی بۆ ئۆجالان” دەوترانەوە.

رێکخەرانی چالاکییەکە راگەیاندراوێکی رۆژنامەوانییان بۆ میدیاکانى سوید نارد و تیایدا باس لە رۆڵی عەبدوڵا رێبەری گەلی کورد لە ساڵی ١٩٩٩ەوە، کە لە دوورگەیى ئیمراڵی گۆشەگیرکراوە، بۆ ئاشتییەکى هەمیشەى لە تورکیا کردووە.

سیاسەتمەداری کورد سەنانیک ئۆنەن بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی راگەیاند، عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد نەک تەنها بۆ تورکیا، بەڵکو بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش گەرەنتیی ئاشتییە. ئۆنەن داواى لە هەموو کوردستانیان و دۆستەکانیان لە سوید کرد، کە بەشداری چالاکییەکانی ئازادی بۆ ئۆجالان ببن.

ئۆنەن لە کۆتایی وتەکانیدا راشیگەیاند، لە رۆژانی ٩ و ١٠ی تەممووز، واتە ئەمڕۆ و سبەی لە بەردەم پەرلەمانی سوید بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە کاتژمێر ١٤:٠٠ بۆ ١٦:٠٠ چالاکیی چادر هەڵدان بەڕێوەدەچێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

چاکبوونەوە لەکۆرۆنا حەوت ملیۆن کەسی تێپەڕاند

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئامار،زیاتر لەحەوت ملیۆن و ٧٠ هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەجیهاندا چاکبوونەتەوە.

 

بەپێی نوێترین ئامار لەسەرەتای بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا نزیکی ١٢ ملیۆن و ١٧١ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون.

 

هەر بەپێی ئەو ئامارە، لەوماوەیەدا زیاتر لەحەوت ملیۆن و ٧٠ هەزار کەس چاکبوونەتەوە، کە لەبەرامبەردا زیاتر لە ٥٥٢ هەزار  کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوانی دیکەش لەژێر چارەسەردان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان