ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

دەرمانێكی نوێ ڕێگری لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان دەكات 

خەڵك- بەشی هەواڵ
پزیشكێكی پسپۆڕی دەرمانساز ئاشكرای دەكات، كە دەرمانێكی نوێ‌ دۆزراوەتەوە، كە ڕێگری دەكات لە چوونە ژوورەوەی ترشە ئەمینییەكان بۆ ناو خانەی شێرپەنجە و بەهۆیەوە دەبێتە ڕێگر لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان.

د. عیسا ئال عیسا، پزیشكی دەرمانساز لە دامەزراوەی كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، توێژەران لە زانكۆی ئیستێرن فنلەندا پێكهاتەیەكی دەرمانیان داهێناوە بۆ چارەسەركردنی نەخۆشیی شێرپەنجە، ماددەكە ڕێگری دەكات لە چوونە ژوورەوەی ترشە ئەمینییەكان بۆ ناو خانەی شێرپەنجە.

ترشە ئەمینییەكان سەرچاوەیەكی باشی خۆراكین بۆ خانە شێرپەنجەییەكان و بەهۆیەوە زیاددەبن و گەشەدەكەن. لەسەر ڕووی خانەی شێرپەنجەییەكان، ڕێڕەوێك بەناوی “LAT1 – l-type amino acid transporter 1″، كە بەرپرسە لە چوونەژوورەوەی ترشە ئەمینییەكان، زۆردەبێت، توێژەران دەریانخستووە، كە ڕاگرتنی ئەو رێڕەوە دەبێتەهۆی بڕینی سەرچاوەی خۆراكیی خانە شێرپەنجەییەكان.

دەرمانی ڕاگرتنی چوونەژوورەوەی ترشە ئەمینییەكان بۆ ناو خانە شێرپەنجەیەكان “LAT1 inhibitor” لە تاقیگەدا جێگیركراوە، كە دەبێتە هۆكارێكی باش بۆ لاوازكردنی گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان، تو‌ێژینەوەكەش لە جۆرناڵی “ئەپۆپتۆسس” بڵاوكراوەتەوە.

لەسەرانسەری دنیادا، گەلێك گرووپی توێژەران، لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو رێڕەوە و ئەو پێكهاتانە دەكەن، كە دەبنەهۆی ڕاگرتنی ئەو ڕێڕەوە، ئەنجامەكانیش كاریگەرییەكی باش لە چارەسەركردنی شێرپەنجەدا نیشان دەدەن. لە یابان دەرمانەكە بەناوی JPH203 پەرەیپێدراوە و بەرەو تاقیكردنەوە كلینیكییەكان بردراوە.

گرووپی توێژەرانی یاریدەدەری پڕۆفیسۆر هۆتنێن لە زانكۆی ئیستێرن فنلەندا ، دەرمانێكی نوێیان لەهەمان گرووپ ” LAT1inhibitor” پەرەپێداوە، كە لە ساڵی ٢٠١٦ دا پێشكەشكرا و لە گۆڤاری زانستیی “مێدیكاڵ كیمستری” بڵاوكرایەوە.

لە تاقیكردنەوە و توێژینەوە نوێیەكەدا لە تاقیگە، بڵاوكراوەتەوە كە؛ دەرمانەكە سەلامەتە و گونجاوە لەگەڵ خوێن و ڕۆیشتن بەناو سووڕی خوێندا. سەڕەرای سەلامەتی دەرمانەكە، كاریگەرییەكی باشی هەیە لە لەناوبردنی خانە شێرپەنجەیەكان بەتایبەت ئەگەر لەگەڵ دەرمانی بێستاتین یەكبگرێت.

لەو بارەیەوە پڕۆفیسۆری یاریدەدەر هۆتنێن، دەڵێت: “هەست دەكەین كە بەكارهێنانی ئەو دەرمانە “LAT1 inhibitor” بەتەنها نەتوانێت كاریگەرییەكی تەواشرپە وی هەبێت لە چارەسەركردنی نەخۆشییە شێرپەنجەییەكان، چونكە ڕەنگە خانە شێرپەنجەییەكان بە میكانیزم و ڕێگەی دیكە ترشە ئەمینییەكان وەربگرن یان لەوانەیە خانەكە بەرگری بۆ دەرمانەكە پەیدابكات، ئەگەر ئەو دەرمانە لەگەڵ چەند دەرمانی دیكەی نەخۆشیی شێرپەنجە پێكەوەبەكاربهێنرێت، ئەنجامی باشیان دەبێت”.

پڕۆفیسۆری یاریدەدەر هۆتنێن، بەردەوامدەبێت و دەڵێت: ” دەرمانەكەی ئێمە جیاوازە لە JPH203، چونكە پێكهاتەیەكی هەمیشەیی و جێگیری هەیە و نابێتەهۆی كاردانەوەی زیندەكرداری كە لە JPH203 بەدیدەكرا، كە ئەمەش توانی كاریگەریی دەرمانەكە لەسەر خانە شێرپەنجەییەكان لاوازبكات. دەرمانەكەی ئێمە زۆر هەڵبژاردە و تایبەتمەندە بۆ پێوەنووسان بە LAT1 نەك هیچ رێڕەوێكی دیكەی پڕۆتینەكان، كە لە JPH203دا بەدیدەكرێت”

دەرمانەكە ” LAT1 inhibitor” كاریگەریی لەسەر پێكهاتەی ترشە ئەمینییەكانی مێشك نییە، بەوپێیەی رێڕەوەكە LAT1 لە خانەكانی مێشك و دەمارەكان و بۆڕییەكانی خوێن لە مێشك هەیە.

جیهان

چین؛ ڤایرۆسێكی دیكە بڵاوبۆتەوە لە كۆرۆنا زۆر كوشندەترە سی مرۆڤ توشی هەوكردنی بەهێز دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەوڵاتی چین نەخۆشییەكی نوێی كوشندە بڵاوبۆتەوە، كە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر كوشندەترە، لە وڵاتی كازاخستان هەزار و ٧٢٢ كەس بەو نەخۆشییە نوێیە گیانیان لەدەستداوە، كە ژمارەیەكیان ڕەوەندی چینین كە كار لەو وڵاتە دەكەن.

ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەت بڵاویكردەوە، وەزارەتی تەندروستی كازاخستان ئاشكراشیكردووە، نەخۆشیەكە بریتیە لە هەوكردنی سییەكان ، نازانرێت سەرچاوەكەی چییە و هیچ زانیارییەكیان لەسەری نیە.

ڕۆژنامەكە باسی لەوەشكردووە، كە باڵیۆزخانەی چین لە كازاخستان ڕایگەیاندوە هەزار و ٧٢٢ كەس بەو نەخۆشییە نوێیە گیانیان لەدەستداوە، كە ژمارەیەكیان ڕەوەندی چینین كە كار لەو وڵاتە دەكەن و هۆشداریی لەوەشداوە، كە ڤایرۆسەكە زۆر كوشندەیە و و رێژەی مردنیش بەهۆیەوە زۆرلە كۆڤید ١٩ زیاترە و نەخۆشیەكە لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی ڕابردوەوە لە كازاخستان بڵاوبوەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی كازاخستان ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ٣٢ هەزار كەس توشی ڤایرۆسەكە بوون و تەنها ٤٥١ توشبوو گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

حكومەتی لوبنان دەستی لە كاركێشایەوە
ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەكەی بەیروت بەرزدەبێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
میدیاكانی لوبنان، ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ژمالرەی قوربانیانی تەقینەوەكەى بەندەری بەیروت دەكەن، ئەمەش دوای دەرهێنانەوەی ژمارەیەك تەرم لەژێر داروپەردووی ڕووخاوی تەقینەوەكە.

بەپێی میدیاكانی لوبنان، ئەمڕۆ دوو شەممە، تیمەكانی سەر بە سوپا بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی بەرگری مەدەنی و ئاگركوژێتنەوە و دوو تیمی گەڕان و فریاكەوتنی ڕوسی و فەرەنسایی، توانیان پێنج تەرمی نوێ‌ لەژێر داروپەردووە ڕووخاوەكاندا دەربهێنن، پرۆسەی گەڕان بەشوێن بێسەروشوێنەكانى تريشدا بەردەوامە بەهیوای دۆزینەوەیان.

میدیاكانی لوبنان ئاماژەیان بە بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیان كرد بۆ 162 كوژراو، وێڕای برینداربوونی زیاتر لە پێنج هەزار كەسی تر.

هەر ئەمڕۆ دوو شەممە، حكومەتی لوبنانی بەسەرۆكایەتی حەسان دیاب، بەهۆی تەقینەوەكەی هەفتەی ڕابردووی بەندەری بەیروتەوە، بە فەرمی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بە پەرلەمانی و ڵاتەكە كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

حاڵەتەكانی چاكبوونەوە زیاترن
سعودیە، 1257 حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا ڕاگەیەندرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 1257 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە شانشینی عەرەبی ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو بە ژمارەیەكی كەمتر دادەنرێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە، وەزارەتی تەندروستی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1257 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا‌ (كۆڤید-19) تۆماركرا”، ئەمەش بە ژمارەیەكی كەمتری توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو لە وڵاتەكەدا دادەنرێت.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەڵێت”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 32 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تۆماركرا، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی كۆرۆناوە لە سعودیەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە 3199 كەس، لەئێستاشدا كۆی گشتی ئەوانەی لە سعودیە دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بۆ 289947 حاڵەت بەرزبۆتەوە”.

هەر بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی سعودیە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 1439 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی چاكبوونەتەوە، گەیشتە 253478 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان