کچڵدارئۆغڵو: ”هیچ جیاکارییەک ناکەین”



کاندیدی پۆستی سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەر بە سەرکۆمار هەڵبژێردرا ئەوا بە دانایی، زانیاری، ئەخلاق و چاکە،  تورکیا بەڕێوەدەبات و رایگەیاند: ”هیچ جیاکارییەک ناکەین.

کەمال کڵچدارئۆغڵو  دەڵێت؛ بەڵێنم بەڵێنە بۆ ئەم وڵاتە، بەهار و خۆشگوزەرانی دەهێنم، هەمووان لە ئامێز دەگرین، هیچ کەس بێ بەش ناکەین”.

کەمال کڵچدارئۆغڵو لە میانی بەشداریکردنی لە گردبوونەوەی جەماوەریی هاوپەیمانی میللەتدا کە لە گۆڕەپانی چالاکی ماڵتەپە سازکرا، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەر هەڵبژێردرێت ئەوا لە وڵاتدا هیچ منداڵێک بە برسێتیی نانوێت، بەڵێنی دا کە هەژاریی نامێنێت، کارەبا، ئاو و غازی ماڵان نابڕێت، تورکیا دەکات بەهەشت و هەمووان لە ئاسوودەییدا دەژین.

 

سەرچاوە؛ AA

پێشت “تائێستا بەنزینە هەرزانەكەی حكومەتی هەرێم نەدراوە بە سلێمانی”
“چاوەڕوانین حکوومەتی فیدراڵ،بەرپرسیاریەتییەکانی خۆی بەرامبەر ھەرێم جێبەجێ بکات”
دواتر “چاوەڕوانین حکوومەتی فیدراڵ،بەرپرسیاریەتییەکانی خۆی بەرامبەر ھەرێم جێبەجێ بکات”
ەیوەندیدار