ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

نیوەی جیهان گەڕاوم و بۆم دەرکەوتووە ئەم چەند شتە زۆر گرنگە لە هەموو گەشتێکدا پێت بێت!

خێزان

من ناوم پاشایە و خەڵکی ڕووسیام، گەشتی زیاتر لە ٧٠ وڵاتی جیهانم کردووە، ئەمەی خوارەوە چەند شتێکی گرنگە کە پێم وایە لە هەموو گەشتێکدا پێویستە پێت بێت:

 

-پاش ئەوەی لە وڵاتی مەکسیک و چیلی پارەم لێ دزرا، دواتر بە لاستیکێک  پشتێنێکی پارە هەڵگرتنم درووستکرد لە لە ژێر پشتێنەکەی خۆمەوە دەمبەست و زۆر بەسوود بوو، دەشتوانی لەسەری بخەویت و هیچ کێشەی نییە

 

-دەرزی و دەزوو و ئەڵقە، کە زۆرجار بۆ دوورینەوەی جانتا و جلوبەرگی دڕاو کارت پێی دەبێت

 

-لە جیاتی کرێمی شێدارکەرەوە بۆ کاتی پێویست کە جێگا زۆر دەگرێت، دەتوانیت سورای شێدارکەرەوە بەکاربهێنیت.

 

-عەلاگەی دژە ئاو بۆ هەڵگرتنی کەرەستەی پێویست لەو کاتەدا کە مەترسی کەوتنە ئاوەوە هەیە لە گەشتدا

 

-تۆقی مەتات کە زۆر بەسوودە بۆ ئەوەی شتەکانتی پێ ببەستیتەوە

 

-لە جیاتی سابونی شل سابونی ئاسایی بەکاربهێنە، چونکە سابونی شل زۆرجار دەڕژێت لەناو جلەکاندا

-کەمێک خوێ لەگەڵ خۆتدا بەرە، هەم بۆ چێشتی بێخوێ باشە هەم لەکاتی وشکبوونەوەی جەستە دەتوانیت بیکەیتە ئاوەوە و بیخۆیتەوە.

-هەرچەندە لە مۆبایلدا لایت هەیە، بەڵام بەردەوام ناتوانیت کاری پێبکەیت و گرنگە کە لایتێکی بچوک لەگەڵ خۆتدا بەریت.

-زۆر گرنگە تەقسیمێک لەگەڵ خۆت بەیت چونکە پلاکەکان لە وڵاتەکان جیاوازە

-ئامێرێکی بەهێزکردنی وایەرلێی ئینتەرنێتیش لەگەڵ خۆت بەرە بۆ ئەوەی هەمووکات هێڵی ئینتەرنێتی بەهێزت هەبێت.

ریکلام

ژیاندۆستی

چۆن بەبێ ماکیاژیش وادەکەیت کە زۆر جوان دەربکەویت؟

خێزان

بەکارهێنانی ماکیاژ ڕۆژانە کاتێکی زۆرت لێدەبات وەهەروەها زیانێکی زۆر بە پێستی دەم و چاوت دەگەیەنێت، بەڵام دەتوانیت بەم چەند ڕێگا سروشتیەی خوارەوە بەشێوەیەکی جوان و سروشتی دەرکەویت بێبەکارهێنانیماکیاژ :

 

-بەرگی پشتی ئاوریشم بەکاربهێنە 

ئاوریشم لێکخشاندنی کەمتر لەگەڵ پێست و قژدا دروست دەکات وە پێست و قژت بەپاکی رادوگرێت و ڕێگریدەکات لە زۆر وشکبونەوەیان .

 

 

-ڕۆنگەرچەک بەکاربهێنە بۆ برژانگەکانت 

ڕۆنگەرچەک نابێتە هۆی خێرا گەشەکردنی برژانگەکانت بەڵکو وادەکات برژانگەکانت ئەستورتر و درەوشاوەتر دەربکەون.

 

– سیرەم بەکاربهێنە بۆ زیادکردنی خۆراکی پێست 

سیرەم یارمەتیدەرێکی باشە بۆ نە ‌هێشتنی چرچی و لابردنی پەڵەڕەشەکانی پێست، وە هەروەها ڕۆژانە بەکارهێنانی سیرەم و ماسکی دەم و چاو یارمەتی زیادکردنی خۆراکی پێست دەدەن.

 

-ئاوی لیمۆ بخۆرەوە 

بەیانیان ئاوی لیمۆ بکەرە کوپێک ئاوی شلەتێن و بیخۆرەوە ،یارمەتیدەرێکی باشە بۆ کەمکردنەوەی پەڵە و سوربوونەوەی پێست چونکە لیمۆ ڕێژەیەکی باش ڤایتامین c تێدایە.

 

 

-ئەو بەرهەمانە بەکاربهێنە کە سالیسیلیک ئەسیدیان تێدایە 

سالیسیلیک ئەسید یارمەتی پاکردنەوەی کونەکانی پێست دەدات و هانی خانەکانی پێست دەدات بۆ خۆنویکردنەوە .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

دەتوانیت بزانیت لەم ٧ وێنەیەدا چی نامۆ هەیە؟

خێزان

ئەمەی خوارەوە تێستێکە بۆ دیاریکردنی ورددی تۆ لە شتەکاندا، تەماشای ئەم وێنەیە بکە و بزان چی نامۆ دەبینیت؟ بۆ وەڵامی ڕاست کلیک لە وێنەکە بکە:

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

ئەم تاقیکردنەوەیە بکە و نهێنیەکی گرنگ لەسەر خۆت بزانە

خێزان

ئەمەی خوارەوە تاقیکردنەوەیەکی دەروونیە کە دەتوانیت ئەنجامی بدەیت و  نهێنیەکی گرنگ لەسەر خۆت بزانیت:

 

تەماشای ئەم وێنەیە بکە و پێمان بڵێ سەرەتا کام گوڵەت بینی:

 

گوڵی (شلێر)

تۆ کەسێکی داهێنەر و هەستیاریت، توانایەکی ناوازەیت هەیە بۆ لێکدانەوەی شتەکان و بینینیان و تێڕوانینەکانت جیاوازن

 

گوڵی ئەفیون 

کەسێکی زۆر ئارام و خۆڕاگریت، ڕەنگە دەریایەک لە هەست و سۆز لە ناختدا هەبێت، بەڵام توانای ئەوەت هەیە خۆتبگریت و دەری نەبڕیت.

 

 

گوڵی پاتونیا

 

کەسێکی زۆر ئارام و ئاشتی خوازیت، هەنگاو بە هەنگاو هەوڵی گەشتن بە ئامانجەکانت دەدەیت بەبێ پەلەکردن و شڵەژان.

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان