ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هەولێر، دەست دەکرێت بەدابەشکردنی کۆمەک و هاوکاری بەسەر خێزانە کەم دەرامەتەکان

خەڵک-ئارام سەردار

هێمن قادر جێگری پارێزگارى هەولێر لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەئەمڕۆوە دەست دەکرێت بەدابەشکردنی کۆمەک و هاوکاری بۆ خێزانە کەم دەرامەتەکان کە بۆڕدێک لەئەنجوومەنی وەزیران پێکهاتبوو بۆ کۆکردنەوەی ئەو هاوکاریە بۆیە ئەوکەسانەی پێویستن چوارماددەی خۆراکیان پێدەدرێت.

لای خۆشیەوە یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدان و چاودێری کۆمەڵایەتی هەولێر ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆهاوکاری کەم دەرامەتان کەمپینێکی ڕاگەیاند لەڕێگای بۆردێک و بڕیاردرا پارەی کۆکراوە لەم بۆردە بۆ دوو مەبەست خەرج بکرێت، بەشێکی بۆ کڕینی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و بەشێکیش بۆ کڕینی خۆراک بۆ هاوکاری کردنی خێزانە کەم دەرامەتەکان و خۆراکەکەش لەلایەن وەزارەتی بازرگانی کڕاوە.

دەشڵێت،   ئەوەى لەسەر ئێمە بووە دەست نیشانکردنی خێزانە کەم دەرامەتەکان و فۆڕمی زانیاری بوو کە لەڕێگای موختار و بریکارانی خۆراک و موەلیدەی گەڕەکەکان لیستی ناوی ئەو خێزانانە ئامادەکرا و لایەن توێژەرانی کۆمەڵایەتیش سەردانی ماڵەکان کرا لەهەموو شار و شارۆچکە و شارەدێیەکان، دواتر ئەم لیستە ئامادەکرا.

لای خۆشیەوە نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی وتی، لەم خۆراک و پێویستەی وەک پشکی پارێزگای هەولێر دیاری کراوە ۷۰ هەزار خێزان کۆمەک دەکرێن و پشکی هەرێمیش ۳ هەزار و ٥۰۰ تەن ئارد و ۷۰۰ هەزار لیتر زەیت و ۳٥۰ تۆن نیسک و ۱٤۰ هەزار قووتوی ئاوی تەماتەیە. ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد لەشارۆچکەکان دەست بەدابەشکردن کراوە و هەر خێزانێک لەم چوار ماددەیە ٥۰ کیلۆ ئاردی تورکی و ۲ قوتی ئاوی تەماتە و ٥ کیلۆ نیسک و ۱۰ لیتر ڕۆنی زەیت. داواشی لەم خێزانانە کرد کە نانوسکراون سەردانی بریکاری خۆراک بکەن بۆ وەرگرتنی ئەو کۆمەکە.

کوردستان

سبەینێ‌ لە سلێمانی گەڕەكێك بێ‌ كارەبا دەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیانی دانیشتووی گەڕەكی بەختیاری دەكات، كە سبەینێ‌ بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكەوە بێ‌ كارەبا دەبن.

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی (بەختیاری) نزیك بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەكان، فیدەری (۱۹) دەكەین، سبەینێ پێنج شە‌ممە (6/8/2020) پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت.

دەشڵێت: “سبەینێ لە كاتژمێر (7 ی بەیانی بۆ 12ی نیوەڕۆ) كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت، واتە مۆلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كار بكەن‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان”.

جەختیشی كردۆتەوە، بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك لە هاووڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە نزیك پردی كۆبانێ‌ ئۆتۆمبێلێك ئاگری گرت

خەڵك- بەشی هەواڵ
هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە لە نزیك پردی كۆبانێ‌ ئۆتۆمبێلێك لە جۆری تایبەت ئاگری گرتووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە ئۆتۆمبێلێك لەجۆری شۆفرلێت بلایزەر، لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود نزیك پردی كۆبانێ ئاگری گرت و سووتا.

ڕاشیگەیاندووە، زیانی گیان بەدواوە نەبووە، تەنها زەرەری ماددی بەر ئۆتۆمبێلەكە كەوتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تووشبوانی كۆرۆنا زیادیان كردووە
پارێزگایەكی هەرێم ئاماژە بە سەپاندنەوەی قەدەغەكردنی هاتووچۆ دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
پارێزگاری دهۆك ڕایدەگەیەنێت، پارێزگاكەیان پەنادەباتەوە بەر قەدەغەكردنی هاتووچۆ، گەر ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا ڕوو لە زیادبوون بكەن.

عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك لە میانی سەردانێكیدا بۆ هەردوو قەزای ئاكرێ‌ و بەردەڕەش لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا داوای لە هاووڵاتیان كرد “پابەندبن بە ڕێنماییە تەندروستییەكان و بڕیارە حكومییەكان بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا”.

عەلی تەتەر، هۆشداریدا لەبارەی”گرتنەبەری سزای توند دژ بەوانەی سەرپێچی ڕێنماییەكان دەكەن”.

پارێزگاری دهۆك دەڵێت: “ئیدارەی پارێزگەكە پەنادەباتەوە بەر قەدەغەكردنی هاتووچۆ بۆ ماوەیەكی دیاریكراو، گەر ژمارەی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕوو لە زیادبوون بكات”.

تائێستا ژمارەی ئەوانەی لە پارێزگەی دهۆك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون گەیشتۆتە 801 كەس و لەو نێوەندەشدا 6 كەس گیانیانلەدەستداوە و 376 كەسی تر چاكبوونەتەوە.

كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە 15173 كەس كە 586 كەسیان گیانیانلەدەستداوە و 9551 كەسی تر نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، 5036 كەسی تر تائێستا لە نەخۆشخانەدان و چارەسەر وەردەگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان