بەناوی دامەزراندن و وەرگرتنی زەوی پارەی لە هاووڵاتیان وەرگرتووە

  • 156 بینین

پۆلیسی سلێمانی کەسێکی بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاووڵاتیان دەستگیرکرد، بە ناوی دامەزراندن، وەرگرتنی زەوی و زیادکردنی مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت پارەی لە هاووڵاتیان وەرگرتووە.

مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیركردووە، کە ژمارەیەکی زۆر پێناسی باری شارستانی و زانیاری هاووڵاتیان لابووە بە ماددەی ٣١٢ سزادانی عێراق ئێستا ڕاگیراوە.

ئەو هاووڵاتیە تەمەنی ٥٤ ساڵە، بە ناوی دامەزراندن، زەوی وەرگرتن‌ و زیادكردنی مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت پارەی لەهاووڵاتییان سەندبوو، پاش دەستگیرکردنیشی  چه‌ند سكاڵایه‌كی‌ له‌سه‌ر تۆماركراوه‌.

 

 

 

مانگی ڕابردوو لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ٧٥ شوێنیان داخستووە
پێشتر مانگی ڕابردوو لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ٧٥ شوێنیان داخستووە
خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان دەڵێن بەهۆی دابەزینی نرخی مریشک زیانیان دەکەن
دواتر خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان دەڵێن بەهۆی دابەزینی نرخی مریشک زیانیان دەکەن
پەیوەندیدار