خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان دەڵێن بەهۆی دابەزینی نرخی مریشک زیانیان دەکەن



لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان دەڵێن لە دابەزینی نرخی مریشک زیانی زۆریان کردووە، دەڵێن دابەزین و بەرزبوونەوەی نرخی مریشک خەتای حکومەتی هەرێمە.

ئەمڕۆ لە ژووری بازرگانی سلێمانی نازم عەبدوڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی دابەزینی نرخی مریشک خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان زیانی زۆریان کردووە.

ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات، ئەرکی حکومەتی هەرێمە، کە نرخی مریشک جێگیربکات، بەجۆرێک نە لە زیانی هاووڵاتیان بێت، نە زیانی بۆ خاوەن کێڵگەکان بێت.

ئەم کۆنگرەیەی خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان بۆ نیشاندانی زیانەکانیان بەهۆی دابەزینی نرخی مریشک لە کاتێکدایە، لە پێش مانگی ڕەمەزانەوە نرخی کیلۆیەک مریشک تا چەند ڕۆژێکیش دوای جەژنی ڕەمەزان بە نزیکی پێنج هەزار دیناربووە، هاووڵاتیان بەهۆی گرانی نرخی مریشکەوە نەیاندەتوانی بڕی پێویست مریشک بکڕن.

بەڵام خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان تەنها بە چەند ڕۆژێک هەرزان بوونی نرخی مریشک، داوای جێگیرکردنی نرخی مریشک دەکەن باسی زیانەکانیان دەکەن، لە کاتی بەرزبوونەوەی نرخی مریشکدا هیچ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی بۆ داواکاری جێگیرکردنی نرخی مریشک ئەنجامنادەن.

بەناوی دامەزراندن و وەرگرتنی زەوی پارەی لە هاووڵاتیان وەرگرتووە
پێشت بەناوی دامەزراندن و وەرگرتنی زەوی پارەی لە هاووڵاتیان وەرگرتووە
دۆلار بۆ حاجییەکانی هەرێمی کوردستان بە نرخی ڕۆژ دەگۆڕدرێت
دواتر دۆلار بۆ حاجییەکانی هەرێمی کوردستان بە نرخی ڕۆژ دەگۆڕدرێت
ەیوەندیدار