دۆلار بۆ حاجییەکانی هەرێمی کوردستان بە نرخی ڕۆژ دەگۆڕدرێت



ئەو کەسانەی ناویان بۆ حەجی ئەمساڵ هاتووەتەوە، گردبوونەوە، دەڵێن بە نرخی ڕۆژ دیناریان بۆ دەگۆڕدرێت، کە پێچەوانەی بڕیاری وەزارەتی داراییە.

ئەمڕۆ لە بەردەم بانکی ئاڕ تی، بەشێک لەو کەسانەی ناویان بۆ حەجکردنی ئەمساڵ هاتووەتەوە، گردبوونەوە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایانگەیاند، بۆ پارەی حەجکردنیان داوای دۆلاریان لێدەکرێت، ئەگەریش دیناریان پێبێت لە بانکەکان بە نرخی ڕۆژ دۆلاریان بۆ دەشکێندرێتەوە، نەک بەپێی بڕیارەکانی حکومەتی ناوەندی عێراق، کە دەبێت بۆ حاجیان بە نرخی ١٣٢ هەزار دینار ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی وەربگیرێت.

لە کۆنگرەکەدا نوسراوی فەرمی وەزاتی داراییان بەدەستەوەیە، کە داوا دەکرێت بە نرخی ١٣٢ هەزار دینار پارە لە حاجییەکان وەبگرێت، بەڵام ئەمڕۆ لە بانکەکان بەو کەسانەی ناویان بۆ حەج هاتووەتە وتراوە، کە گۆڕینەوەی دینار بۆ دۆلار بە نرخی ڕۆژدەبێت نەک ١٣٠ هەزار دینار.

چوار هەزار هاووڵاتی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئەنجامدانی حەج دەچنە سعوودیە، دەبێت هەر کەسێکیان چوار هەزار و ٥٠٠ دۆلار بدەنە بانکەکان، بەپێی وتەی ئەو کەسانە ئەگەر دۆلارییان بە نرخی ڕۆژ لێوەربگرن ئاوا دوو ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دینار زیاتریان لێوەردەگیرێت، لە کاتێکدا لە عێرق بۆ ئەو کەسانەی دەچنە حەج ١٠٠ دۆلاریان بە نرخی ١٣٠ هەزار دینار لێوەردەگیرێت.

 

 

 

خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان دەڵێن بەهۆی دابەزینی نرخی مریشک زیانیان دەکەن
پێشت خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان دەڵێن بەهۆی دابەزینی نرخی مریشک زیانیان دەکەن
پێشبینی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دەکرێت
دواتر پێشبینی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دەکرێت
ەیوەندیدار