ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هۆتێل گراند میلینیۆم داخرا


خەڵک ـ بەشی هەواڵ

بەهۆی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا هۆتێل گراند میلینیۆمی شاری جوان لە پارێزگای سلێمانی داخرا، هاوکات سەرچاوەیەکیش لەیەکێتی وەبەرهێنان دەڵێت، داخستنی هۆتێلەکان لەهەرێمی کوردستان تەنیا پەیوەندی بە ڕەوشی تەندروستییەوە نییە، بەڵکو دۆخە سیاسی و ئابوورییەکەش کاریگەری گەورەی هەیە.

لەڕاگەیەنراوێکدا، کەلە پێگەی تایبەتیان لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویان کردووەتەوە، ئیدارەی هۆتێلەکە، ڕایگەیاندووە،”ئەرکی سەر شانی ھۆتێل گراند میلینێوم سلێمانی پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی میوان و ھاوبەش و ستافەکانییەتی”٠

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەبەر ھۆکاری لە ناکاو بەرز بوونەوەی ژمارەی توشبوانی ڤایروسی کۆرونا لە شاری سلێمانی، بەڕێوبەرایەتی ھۆتێلەکە بڕیاریاندا بە داخستنی ھۆتێل بۆ ماوەیەکی کاتی لە بەرواری ١٩/٥/٢٠٢٠ بۆ کاتێکی نادیار.

هاوکات لە لایەکی ترەوە سەرچاوەیەک لەیەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان، بۆ خەڵک وتی: داخستنی هۆتێلەکان و شوێنە دیارەکان لەهەرێمی کوردستان، تاکە هۆکار بۆیان بەتەنیا ڕەوشی تەندروستی و لایەنە خۆپارێزییەکەی نییە، بەڵکو دۆخە سیاسی و ئابوورییەکەش کە لەگەڵ کۆرۆنا هاوشانن کاریگەری لەسەر سێکتەری گەشتیاری و تەواوی سێکتەرەکان هەیە.

هۆتێل گراند میلینیۆمی شاری جوان، لەپارێزگای سلێمانی یەکێک لەهۆتێلە دیار و بەناوبانگەکانی سەرئاستی ناوچەکەیەو بووەتە سیمبولێک بۆ پارێزگای سلێمانی و هەرێمی کوردستان.

کوردستان

سەیدسادق.. تووشبوویەكی تری كۆرۆنا گیانی لەدەستدا


خەڵك – بەشی هەواڵ

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سەیدسادق ڕایگەیاند: توشبوویەكی تر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

تەها ئەحمەد لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سەیدسادق بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند: ئەو تووشبووەی گیانی لەدەستداوە پیاوێكی تەمەن 40 ساڵە و دانیشتووی شارۆچكەی سەیدسادقە و پاش چەند ڕۆژێك داخڵ بوون و خەواندنی لە نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سەیدسادق ئەوەشیخستەڕوو: ئەمە دەیەمین حاڵەتی گیان لەدەستدانە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنووری شارۆچكەكەیاندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەشت تووشبوو لەژێر چاودێری چڕدان
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر: 50 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا تەندروستیان ناجێگیرە


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ڕایدەگەینێت:”50 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا باری تەندروستیان ناجێگیرە، لەناو ئەوانەشدا 8 نەخۆش لەژێر چاودێری چڕدان”.

د. دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاندووە:” ئەوانەی كە ئێستا سەردانی نەخۆشخانەكان دەكەن زیاتر بەركەوتەن و نیشانەی نەخۆشیەكەیان هەیە و هەڵگری ڤایرۆسەكەن و ڕێژەی مردنیش بەراورد بە پێشوو زیادیكردووە، لە پێش 19 ی ئایار یەك كەس مردووە، بەڵام دوای 19 ی ئایار 28 كەس مردوون”.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر وتیشی” تا ڕۆژی 4 ی ئەم مانگە 580 نەخۆش لە نەخۆشخانەكاندان لە نێویاندا ئەوانەی كە هەناسەتەنگی و كۆكەیان هەیە و بە قورسی نەخۆشیەكەیان گرتووە 50 نەخۆشن كە باری تەندروستیان ناجێگیرە، لەناو ئەوانەشدا 8 نەخۆش لەژێر چاودێری چڕدان”.

د. دلۆڤان محەمەد ڕوونیشیكردەوە:” گرنگی قەدەغەی هاتوچۆ ئەوەیە كە خەڵك زیاتر لە ماڵەوە دەمێننەوە و بەركەوتە كەمدەبێتەوە و ئەو خەڵكەی كە هەڵگری ڤایرۆسەكە بێت ناچێتە شوێنی قەرەباڵغ، بەپێی ئەو داتایانەی تائێستا لەبەردەستدایە لە ماوەی ئەو دوو ڕۆژەی ڕابردوودا (پێش 4ی ئەم مانگە) ژمارەی تووشبووان دابەزیوە بۆ نیوەی ئەو ژمارەیەی ڕۆژانی پێشتر بەڵكو كەمتریش لەوەی كە چەند ڕۆژێك بەر لە ئێستا تۆمار كرابوو، ئەوەش بەهۆی كاریگەری قەدەغەی هاتوچۆوە بوو كە ژمارەكان بەرەو كەمی ڕۆیشت.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

گەنجێك لەڕووباری سیروان خنكا


خەڵك – بەشی هەواڵ

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت: گەنجێك لە كاتی مەلەكردندا لە ڕووباری سیروان خنكا.

مقەدەم عەلی جەمال قدووری لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە لە شارەدێی (باوەنوور)ی سەر بە شارۆچكەی كەلار گەنجێك بەناوی (كەیوان عەلی عەبدولقادر ) لەدایكبووی 1993 دانیشتووی شارەدێی باوەنوور لەكاتی مەلەكردندا خنكا.

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئەوەشیسختەڕوو: بەوتەی كەسوكاری ناوبراو بەمەبەستی مەلەكردن لەگەڵ هاوڕێكانی ڕوویان لە ڕووباری سیروان كردووە لەكاتی مەلەكردندا خنكاوە.

مقەدەم عەلی جەمال قدووری ئاماژەی بەوشدا: لەئێستادا تیمەكانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و دەستیان بەگەڕان كردووە و تائێستا تەرمی ناوبراویان نەدۆزیوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان