ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

“بۆ سزای دەدەن! هەركەس بەو بەرگەوە بیبینێت، نامرێت”

لوقمان غەفوور – ئەمریكا

لەژێر ناونیشانی “ئەم پەرستیارە ڤایرۆسەكان لەناودەبات” ڕۆژنامەی تولا پرێس-ی ڕوسی ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە.

لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، كە پەرستیارێك لە بەشی نەخۆشییە درمەكان-ی نەخۆشخانەی تولا-ی مەیدانی، لەهەرێمی تولا كە 100 مایل لە باشووری مۆسكۆ-ی پایتەختی ڕوسیاوە، دوورە، بێگوێدانە هیچ توانجێك لەلایەن نەخۆشەكانەوە بە جلی ژێرەوە، كاریكردووە.

بەپێی ڕۆژنامەی (تولا پرێس) هەموو ئەو كەسانەی لەو نەخۆشخانەیە هێڵراونەتەوە لەڕەگەزی پیاون و تووشبوون بە كۆرۆنا ڤایرۆس.

تا ڕۆژی 20 ئایار، ڕوسیا 308 هەزار و 705 كەیسی هەیە و 2 هەزار و 972 كەسیش بەهۆی نەخۆشییەكەوە مردوون.

ڕۆژی 18ی ئایار یەكێك لە فەرمانبەرانی ستافی نەخۆشخانەی تولا-ی مەیدانی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكە ئاگادار دەكاتەوە كە “دنیا گەرمە” ناتوانێت بەرگی زیادە بپۆشێت لەژێر ئەو بەدلە نایلۆنە شەفافەی كارمەندانی هێڵی پێشەوەی بەرگریكردن لە كۆرۆنا بۆ خۆپاراستن، بەكاریدەهێنن.

بەرپرسانی نەخۆشخانەكە بۆ میدیاكانی ڕوسیا-یان دووپاتكردووەتەوە كە هیچ نەخۆشێك سكاڵای نەبووە لەدژی پەرستیارەكە، بەڵام لەلایەن ئیدارەی نەخۆشخانەكەوە سزا دەدرێت، چونكە جلوبەرگی تەواوی پەرستیاری نەپۆشیوە.

هەرچەندە پەرستیارەكە سكاڵای ئەوەی هەبوو كە ئەو دركی بەوە نەكردووە كە جلەكانی ژێرەوەی دیاربێت لەو بەدلەیەی كە بۆ خۆپاراستن بەكاریهێناوە. بەڵام وەزیری تەندروستی هەرێمی تولا بە ڕۆژنامەی زە سەن-ی ڕاگەیاندووە كە ئەو پەرستیارە سزای تەمبێكردن وەرەگرێت لەبەرئەوەی پێشێلی یەكپۆشی كردووە. بەڵام ڕوونی نەكردووەتەوە كە ڕێوشوێنی سزاكە چییە؟

ئیدارەی نەخۆشخانەكە لەبنەڕەتدا سكاڵای لەسەر ئەوە هەیە كە ئەو پەرستیارە 20 ساڵە، ئەگەر بەرگی ژێرەوەشی یەكپۆشی و یەك ڕەنگ بوایە، دەشێت سزاكەی سوكتر بوایە، بەڵام دوو پارچەی جیاوازی پۆشیوە كە بووەتە سەرنجڕاكێشانی نەخۆشەكان.

بەپێی ڕۆژنامەی زە سەن، ئەو پەرستیارەی كە ئەتمۆسفیری نەخۆشخانەكەی گەرمتر كردووە، هیچ لێدوانێكی نییە لەسەر ڕووداوەكە، بەڵام چەند كەسێك قسەیان كردووە:

ماریتا ئیستاخۆف: “هەربژی، هەوەسی نەخۆشەكانی بەرزكردووەتەوە”.

ڤالێری كابنین: “بۆچی سزای دەدەن؟، هەقە پاداشتی بكەن، هەركەس بەو بەرگەوە بیبینێت حەزناكات بمرێت”.

جیهان

لە 24 كاتژمێردا، 2500 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2500 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2500 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 198 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 267 هەزار و 61 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 13 هەزار و 508 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەهۆی هاککردنی کەسایەتییەکان پشکەکانی تویتەر لەسەدا ٤ دابەزی

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

درەنگانی شەوی ڕابردوو ژمارەیەک ئەکاونتی کەسایەتییە جیهانییەکان لەتۆڕی کۆمەڵایەتى تویتەر لەلایەن هاککەرانەوە کرانە ئامانج، کە بووە هۆی دابەزینی لەسەدا ٤ی پشکەکانی کۆمپانیای تویتەر.

 

بەئامانجی بەبەهاکردنی دراوی بیتکۆین، ئەکاونتی ژمارەیەک کەسایەتی جیهان لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هاک کران، کە بەشێکیان بریتی بوون لە

(Billionaires Elon Musk, Jeff Bezos and Bill Gates  Barack Obama, Joe Biden and Kanye West).

 

پاش هاککردنی ئەو ئەکاونتانە، بابەتێکیان تێدا بڵاوکرایەوە، کە تێیدا ئەدرەسێک نوسراوە و داوا کراوە، کە هەر کەسێک چەندێک دراوی بیتکۆین بۆ ئەدرەسەکە بنێرێت، ئەوا لەبەرامبەردا دوو هێندەى بۆ دەنێرنەوە.

 

پاش ئەوەی هەواڵی هاککردنی بەشێک لەئەکاونتەکانی تویتەر بڵاوبۆوە،  پشكی تویته‌ر به‌ ڕێژه‌ی لەسەدا چوار دابەزی.

 

هاککەران لەم هەنگاوەیاندا هەوڵایانداوە ئەو ئەکاونتانە بەئامانجبگرن، کە ڤێریفایان وایە.

 

بیتكوین ( bitcoin ) دراوێكى نادیاره‌، لە ناو تۆڕەکانی ئینتەرنێتدا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بوونێکی فیزیکی نییە، و هیچ وڵاتێک خاوەندارێتی ناکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 13 ملیۆن و 699 هەزار و 622 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 10:30ی ئەمڕۆ پێنج شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 13 ملیۆن و 699 هەزار و 622 حاڵەت، لەو ژمارەیەش پێنج سەد و 86 هەزار و 977 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 617 هەزار و 40 كەس و 140 هەزار و 150 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان