شێرپەنجە بەسڕەی گیرۆدە کردووە



دەستەی مافی مرۆڤ لە بەسڕە، هۆشداریی دەدەن و دەڵێن؛ پیسبونی ژینگەی پارێزگای بەسڕە لە دیاردە بەدەرە و لەناو بازنەی کارەساتێکی مرۆییدایە، بەجۆرێک ساڵانە ٩ هەزار کەس توشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبن.

مەهدی تەمیمی بەڕێوەبەری دەستەی مافی مرۆڤ لە بەسڕە، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند؛ لە بەسڕە ساڵانە زیاتر لە نۆ هەزار حاڵەتی شێرپەنجە تۆمار دەکرێن،بەردەوام بوونی دۆخەکەش بەم جۆرە ئەوا ژمارەی توشبوانی شێرپەنجە ساڵانە چل هەزار کەس تێدەپەڕێت”.

 

ناوبراو دەڵێت؛” گازە دەردراوە ژەهراویەکان کە لە ئەنجامی سووتانی سووتەمەنی کێڵگە نەوتییەکان دروستدەبن، تێکەڵ بە بەرگە هەوا دەبن و پلەکانی گەرمای پارێزگاکەیان بەرزکردووەتەوە تەنانەت لە کاتی بارانبارینیش لەگەڵ باران ئەو گازانە کارلێک دەکەن”.

 

پێشبینی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دەکرێت
پێشت پێشبینی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دەکرێت
بوومەلەرزە بووەتە دێوەزمەی تورکەکان
دواتر بوومەلەرزە بووەتە دێوەزمەی تورکەکان
ەیوەندیدار