ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەمریكا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بڵاویكردەوە، سزای نوێیان بەسەر 12 كەسایەتی ئێراندا سەپاندووە كە تیایدا وەزیری ناوخۆ و فەرماندەی گشتی پۆلیس دەگرێتەوە.

هاوكات، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، زانیارییان هەیە كە عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزڵی، وەزیری ناوخۆی ئێران لە تشرینی دووەمی 2019دا فەرمانی بە دەزگا ئەمنییەكان كردووە هەڵبكوتنە سەر خۆپێشاندەرە ئاشتیخوازەكان.

مایك پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەشدا:”لەژێر چاودێریی لێپرسراوانی مافەكانی مرۆڤ، ئەمڕۆ ئەمریكا سەپاندنی سزا بەسەر 12 كەسایەتی ئێرانیدا ڕادەگەیەنێت، یەكێك لەو سزادراوانە وەزیری ناوخۆی ئێرانە. بەڵگەكان باوەڕیان بە ئێمە هێناوە كە ئەو بوو لە تشرینی دووەمی 2019 رێگەی بە پۆلیسی وڵاتەكەی دا لەنێو ئێران چەك بەرامبەر خۆپێشاندەرە ئاشتیخوازەكان بەكاربهێنن”.

جیهان

دەیان كەس بوونەتە قوربانی
هۆشداری سەرهەڵدانی ڤایرۆسێكی كوشندە لە چین دەدرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

چین هۆشداری سەرهەڵدانی ڤایرۆسێكی كوشندە دەدات و ئاشكراشیدەكات، تاكو ئێستا 7 كەس بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.
گڵوباڵ تایمز بڵاویكردەوە، ڤایرۆسی “SFTS” لە ڕێگەی جۆرێك لە گیانداری خشۆك بڵاودەبێتەوە و لە چین دۆزراوەتەوە و تا ئێستاش 60 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون و 7 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ئاشكراشیكرد، سەرەتا ڤایرسەكە لە پارێزگای جیانگسو دۆزرایەوە، بەڵام دواتر دانیشتوانی پارێزگای ئانهوئیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.
یەكێك لە تووشبووان بە ڤایرۆسەكە ڕایگەیاند، لە نیشانەكانی ئەم پەتایە ئەوەیە كە تایەكی زۆر توندی هەیە و خرۆكە سپییەكانی خوێنیش كەم دەكەن كێشە ڕووبەرووی خوێن دەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەكان، گواستنەوەی ڤایرۆسەكە بەهۆی خوێنەوە یاخود تیكەڵبوونی تووشبوو لەگەڵ یەكتر دەگوازرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە 24 كاتژمێردا، 2020 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2020 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2020 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 163 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 236 هەزار و 712 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 18 هەزار و 427 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی بەیروت ئاشكرا كرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

زیاتر لە 700 كەس بەهۆی پێكدادانی نێوان خۆپیشاندەرانی بەیروت و هێزە ئەمنییەكان بریندار بوون.
كەناڵی ئەلجەزیرە بڵاویكردەوە، 728 خۆپیشاندەر بەهۆی پێكدادانیان لەگەڵ هێزە ئەمنیەكان بریندار بوون.
ئاشكراشیكرد، هێزە ئەمنییەكان گازی فرمێسك ڕێژیان بەسەر خۆپیشاندەراندا ڕشتووە.

خۆپیشاندانەكانی بەیروت دوای تەقینەوەكانی 4ی ئەم مانگە لە نزیك بنكەیەكی هێزە دەریاییەكانی لوبنان سەریهەڵدا و لە ڕووداوەكەدا 158 كەس گیانیان لەدەستدا و 6 هەزاری دیكەش بریندار بوون و بە دەیان خانو و ئۆتۆمبێلی لەناوبرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان