ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەمریكا سزای زیاتر بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا، سەپاندنی سزای نوێ‌ بەسەر 9 كەسێتی ئێرانیدا دەسەپێنێت كە یەكێكیان وەزیرە.

(سكای نیوز عربیە) بە پشتبەستن بە بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكاوە بڵاوكراوەتەوە ڕایگەیاندووە”سزای نوێ‌ بەسەر 9 كەسێتی ئێرانیدا سەپێنرا كە لەنێوانیاندا وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی تێدایە”.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا لە 4ی تشرینی دووەمی ڕابردوودا، چەند سزایەكی نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند كە عەلی خامنەیی ڕابەری ئێرانی و ژمارەیەك كەسێتی تری نزیك لە خامنەیيان گرتەوە، وێڕای دەستەی ئەركانی گشتی هێزە چەكدارەكانی ئێران.

لەسەرەتاى دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپ لە پۆستی سەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكان، واشنتن لە ڕێكەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 پاشەكشەی كرد و دەستیكردەوە بە سەپاندنەوەی ئەو سزایانەی كە پێشتر لەسەر تاران هەڵگیرابوون، وێڕای سەپاندنی چەند سزایەكی نوێ‌ بەسەر وڵاتەكەدا كە بوونە مایەی شەكەتكردنی ئابوری ئێران.

 

جیهان

لوبنان؛ ژمارەی كوژراوانی تەقینەوەكە گەیشتە 154 كەس

خەڵك – بەشی هەواڵ
ژمارەی كوژراوانی تەقینەوەكەی بەیروتی پایتەختی لوبنان بەزربووەوە و باری تەندروستی 120 برینداریش ناجێگیرە.

حەمەد حەسەن وەزیری تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند بەپێی دوایین ئامار ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەكەی بەندەری بەیروت بەرزبووەتەوە بۆ 154 كوژراو و پێنج هەزار بریندار.

ڕوونیشیكردەوە كە برینی زۆربەی برینداربووانی تەقینەوەكە، سەختە و رەوشی 120شیان ناجێگیرە.

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو تەقینەوەیەكی بەهێز لە بەندەری بەیروت ڕووی دا كە جگە لە زیانێكی زۆری گیانی، زیانێكی زۆری ماددیشی لێكەوتەوە كە بە نزیكەی 15 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

زیاتر لە 260 هەزار كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا زۆر بە خێرایی بەرزدەبێتەوە و لە ماوەی كەمتر لە دوو ڕۆژیشدا زیاتر لە 260 هەزار كەسی دیكە تووشی پەتاكە بوون.

بە پێی نوێترین ئامار، تاوەكو بەیانی ئەمڕۆ هەینی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتەوە 19 ملیۆن و 266 هەزار و 340 كەس.

ئەویش دوای ئەوەی شەوی چوار شەممە تووشبووانی پەتاكە لە جیهاندا گەیشتە 19 ملیۆن.

ئامارەكان دەریدەخەن كە 717 هەزار و 792 كەسیش بە هۆی كۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە و تا ئێستا 12 ملیۆن و 367 هەزاریش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

پۆمپیۆ: نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران دەستلەكاردەكێشێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، نوێنەری تایبەتی وڵاتەكەی بۆ كاروباری ئێران بڕیاریداوە دەستلەكاربكێشێتەوە.

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، برایان هۆك، نوێنەری تایبەتی وڵاتەكەی بۆ كاروباری ئێران بەنیازە واز لە پۆستەكەی بهێنێت و ئیلیۆت ئەبرام، نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ڤەنزوێلا ئەركەكەی دەگرێتە ئەستۆ.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هیچ ئاماژەیەكی بە هۆكاری وازهێنانەكەی برایان هۆك نەكردووە.

بڕیاری برایان هۆك بۆ وازهێنان لەكاتێكدایە كە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتوو دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسایەكی ئەمریكا بدات بۆ درێژكردنەوەی گەمارۆی چەك لەسەر ئێران.

جێی ئاماژەیە، لە چوار ساڵی كاركردنی وەكو نێردەی تایبەتی ئەمریكا، برایان هۆك ببووە ڕووخساری سەپاندنی سزاكانی ئەمریكا بەسەر ئێراندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان