ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پارێزگای هەولێر 6 بڕیاری بۆ قەدەغەی هاتووچۆ لەڕۆژانی جەژن دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر ژمارەیەك بڕیار دەربارەی قەدەغەی هاتووچۆ لە ڕۆژانی جەژندی ڕەمەزاندا دەردەكات و جەخت لە قەدەغەی تەواوەتی هاتووچۆ دەكاتەوە.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوا بەدوای بە بەیانی ژمارە(35)ی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریانداوە بە ڕاگرتن و قەدەغەكردنی هاتووچۆ بەشێوەیەكی تەواو لە ماوەی ڕۆژانی جەژن.

بڕیاریشی داوە بە، داخستنی گشت مۆڵ و ماركێت و نانەواخانە و بازاڕ و ئەو شوێنانەی، كە پێشتر بۆ خزمەتی هاوڵاتییان ڕێگە پێدراوبوون لەگەڵ تەكیە و خانەقا و شوێنە ئاینییەكان.

دەقی بڕیارەكان:
دوا بەدوای بە بەیانی ژمارە(35)ی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 2020.5.18 سەبارەت بە بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆ بۆماوەی (72) كاتژمێر لەیەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزوە، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەسەرپیرشتی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر كۆبووە و گەیشتە ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە:-

یەكەم/ ڕاگرتن و قەدەغەكردنی هاتووچۆ بەشێوەیەكی تەواو لە سنووری پارێزگای هەولێر بەهەموو قەزا و ناحییەكانەوە بۆ ماوەی (72) كاتژمێر لەیەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز.

دووەم/ داخستنی گشت مۆڵ و ماركێت و نانەواخانە و بازاڕ و ئەو شوێنانەی كە پێشتر بۆ خزمەتی هاوڵاتییان ڕێگە پێدراوبوون. جگە لەدەرمانخانەی ئێشكگر كراوە دەبن.

سێیەم/ داخستنی سەرجەم تەكییە و خانەقا و شوێنە ئاینیەكان.

چوارەم/ هەموو جۆرە دانشتن و گردبوونەوەیەك و پرسەدانان و سەردانی كردنی خاوەن پرسەیەك و قەرەبالغیەك قەدەغەیە.

پێنجەم/ داخستنی سەرجەم پارك و باخچە و شوێنە گەشتیارییەكان.

شەشەم/ ڕێگە دەدرێت بەهاتووچۆكردنی ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەكان و تیمە تەندروستییەكان و ئەمبولانس و ئەوانەی لەئەركی فەرمیدان.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
2020.5.19

کوردستان

هەپەگە؛لە هەفتانین و خواكورك و دێرسیم چالاكییان ئەنجامداوە و سێ سەرباز كوژرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل- هەپەگە ڕایدەگەیەنێت، لە هەفتانین خواكورك و دێرسیم لەگەڵ گەریلاكانی یەژاستار دژی سوپای توركیا چالاكییان ئەنجامدا.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە هەفتانین خواكورك و دێرسیم لەگەڵ گەریلاكانی یەژاستار دژی سوپای توركیا چالاكییان ئەنجامداوە و سێ سەرباز كوژرا.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكەی هەپەگە :
هەفتانین
گەریلاكانی یەژاستار لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێریی جەنگی هەفتانین، ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە كاتژمێر ٠٣:٥٠ خولەكی دوانیوەڕۆ، دژی سوپای تورك لە گردی شەهیدان چالاكیی نیشانشكێنیان ئەنجامدا، لەو چالاكییەدا سەربازێك كوژرا.

خواكورك
ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە كاتژمێر ٠٤:٠٠ی بەرەبەیان، هێزەكانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێریی شەهید باگەڕ و شەهید ڕۆنیا-دا، لە گردی شەهید دەروێش دژی سوپای داگیركەری تورك چالاكییان ئەنجامدا، لە چالاكییەكەدا مۆڵگە و حەشارگەی دووژمن كرانە ئامانج، بەڵام ژمارەی كوژراو بریندارەكان ڕوون نەبووەتەوە.

دێرسیم
سوپای داگیركەری تورك لە نزیك گوندی چاكماكلی لە ناوچەی خۆزاتی دێرسیم بارەگایەك دروست دەكات، گەریلاكانی یەژاستار ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگە كاتژمێر ٠٨:٠٠ی بەیانی دژی پاسەوانانی بارەگاكە چالاكییان ئەنجامدا، لەم چالاكییەدا دوو سەربازی دووژمن كوژران و دووی دیكەش برینداربوون، یەكینەكەمان بە سەلامەت گەڕایەوە شوێنی خۆی.

هێرشی ئاسمانیی
فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای داگیركەری تورك، ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگە كاتژمێر ٠١:٠٠ی بەرەبەیان ناوچەی خانتوری هەفتانین، ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە كاتژمێر ٠٥:٠٠ی ئێوارە ناوچەی بەكتۆریا و هەروەها ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگەش كاتژمێر ١٠:٣٠ خولەكی شەو گردی ئامێدی لە ناوچەی ئامێدی سەربە دهۆك-یان بۆردوومانكرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەولێر؛دزێك دەستگیركرا كە ماددەی هۆشبەریشی بەكارهێناوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون كەسێكیان دەستگیركرد ، كە تۆمەتبارە بە دزینی 2 ماتۆڕسكیل، دەشڵێت،”لە ماڵەكەیدا دەست بەسەر ماددەی هۆشبەر و كەرەستەكانی بەكارهێنانی و جلوبەرگی سەربازی بە پلەی عەمید گیرا”.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، تیمەكانمان دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون، لە ماوەی كاتژمێرێكدا لە گەڕەكی پۆلیسان كەسێكیان بە ناوی (س.ع) بە تۆمەتی دزینی 2 ماتۆڕسكیل دەستگیر كرد.

ڕاشیگەیاندووە، لە ماڵەكەیدا ماددەی هۆشبەر و كەرەستەی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان و دەمانچەیەك و 2 ماتۆڕسكیلەكە و كۆمەڵێك فیشەك و هەندێك (جلوبەرگی سەربازی بە پلەی عەمید) دەستیان بەسەردا گیرا.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، تۆمەتباری ناوبراو بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان بەند كرا و دۆسیەیەكی دیكەی سەربەخۆش لەسەر تۆمەتبار كرایەوە بەپێی ماددە (14)ی هۆشبەرەكان، لەبەر ئەوەی ماددەی هۆشبەری بەكارهێنابوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەقینەوەیەك لە كەركوك ڕویدا

 

خەڵك- بەشی هەواڵ

تەقینەوەیەك لە كەركوك ڕویدا و سەرچاوەیەكی ئەمنیش دەڵێت، ڕووداوەكە جگە لە زیانی ماددی، قوربانی لێنەكەوتۆتەوە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی لە شاری كەركوك ڕایگەیاند”تەقیتەوەیەك لە ناوەڕاستی شاری كەركوك و لە نزیك كۆلێژی یاساوە ڕویدا”.

بەوتەی سەرچاوەكە”تەقینەوەكە بەهۆی كەوتنەخوارەوەی گوللـەیەكی هاوەنەوە بووە لە نزیك كۆلێژی یاسا لە ناوەڕاستی كەركوك”، ڕەتیشكردەوە جگە لە زیانی ماددەی، ڕووداوەكە هیچ قوربانییەكی لێكەوتبێتەوە.

پێشتر سەرچاوەكان لە شاری كەركوك، ئاماژەیان بە تەقینەوەیەك كرد لە نزیك كۆلێژی یاسا لە شارەكە، بەبێ‌ ئەوەی زانیاریی لەبارەی سروشتی تەقینەوەكەوە بخەنەڕوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان