ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

لە هەرێم لیژنەی بینینی مانگ كۆدەبێتەوە
سعودیە و ئیمارات بۆ بینینی مانگ و جەژنی ڕەمەزان ڕوونكردنەوەیان بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
هەریەكە لە دادگای باڵای سعودیە و وەزارەتی دادی ئیمارات ئاشكرای دەكەن، كە ئێوارەی ڕۆژی هەینی بۆ بینینی هیلالی مانگی شەوال دەگەڕێن تاوەكو بڕیار لەسەر یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز بدەن.

دادگای باڵای سعودیە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ئێوارەی ڕۆژی هەینی 29ی ڕەمەزان بۆ بینینی هیلالی مانگی شەوالی ئەمساڵی 1441ی كۆچی دەگەڕێن، بۆیە هەر كەسێك توانی بەچاوی ئاسایی یان چاویلكە و دووربین هیلالی مانگ ببینێت، نزیكترین دادگا لەەشوێنی نیشتەجێبوونیەوە ئاگاداربكاتەوە بۆ ئەوەی شایەتیەكەی بۆ بینینی مانگ لێ‌ وەربگیرێت یان پەیوەندی بكات بە نزیكترین ناوەندەوە تاوەكو كارئاسانی بۆ بكرێت بۆ گەیشتنی بە نزیكترین دادگا.

ڕاشیگەیاندووە، هەر كەسێك توانای بینین و چاودێری كردنی مانگی هەیە پەیوەندی بكات بە لیژنەكانی ناوچەكانەوە.

لای خۆشیەوە، سوڵتان بن سەعید ئەلبادی زاهیری، وەزیری دادی ئیمارات بڕیاریدا بە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ بینین و چاودێری كردنی هیلالی مانگی شەوال.

ڕاشیگەیاندووە، كە ئێوارەی ڕۆژی هەینی دوای بانگی ئێوارە لیژنەكە كۆببێتەوە بۆ چاودێری كردنی بینینی هیلالی مانگ لەڕێگەی ئامێرەكانی پەیوەندییەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕێكارە خۆپارێزییەكان لە دژی كۆرۆنا پەیڕەو بكرێن.

پێشتریش، نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بۆ (خەڵك) ئاشكرای كرد، كە ئێوارەی ڕۆژی هەینی لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەت كۆدەبێتەوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەكانی پارێزگاكان چاودێری بینینی مانگ دەكەن و بڕیار لەسەر یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز دەدەن.

ئابوری

تیکتۆک و ویچات قەدەغەدەکرێن

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

تیکتۆک و ویچات لەڕۆژی یەک شەممەوە لەئەپ ستۆر و پلەی ستۆری ئەمریکا قەدەغەدەکرێن.

 

بەپێی بڕیارێکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕێگری دەکرێت لەداونلۆدکردنی هەردوو ئەپلیکەیشنی تیکتۆک و ویچات لەئەپستۆر و پلەی ستۆری ئەمریکا.

 

بڕیارەکە لەیەک شەممەی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەتەواویش لەبەرواری ١٢/١١/٢٠٢٠ بەکارهێنانی قەدەغەدەکرێن.

 

ئەم بڕیارە  لەکاتێکدایە ئەمریکا پێیوایە ئەم ئەپلیکەشنانە هەڕەشەن بۆسەر ئاسایشی نیشتیمانی.

 

ئەو دوو ئەپلیکەیشتە لەلایەن دوو کۆمپانیای چینییەوە بەرهەمهێنراون و بەڕێوەدەبرێن، بۆیە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و چین وایکردووە ئەم جۆرە بڕیارانە دەربکرێن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

نوێترین ئاماری تووشبوون بەکۆرۆنا لەجیهاندا

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئامار، نزیکی ٢٢ ملیۆن  و ١٤٧هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەجیهاندا چاکبوونەتەوە.

 

بەپێی نوێترین ئامار لەسەرەتای بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا  نزیکی ٣٠ ملیۆن و ٤٥٣ هەزار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراون.

 

هەر بەپێی ئەو ئامارە، لەوماوەیەدا نزیکی ٢٢ ملیۆن  و ١٤٧هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، کە لەبەرامبەردا نزیکی ٩٥٢ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوانی دیکەش لەژێر چارەسەردان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

کازمی سەردانی فەرەنسا دەکات

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا بکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا باس لەسەردان و کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عیراق و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کراوە و لەخاڵێکدا ئاماژە بەئەوەکراوە، ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا مستەفا کازمی سەردانی فەرەنسا بکات.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەئەوەشدراوە، لەکۆبوونەوەى هەردوو وەزیردا باس لەدۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان کراوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا سەرۆکی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە پایتەختی عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان