ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

كەمبوونەوەی كارەبا ژمارەیەك گەڕەكی پایتەختی هەرێم تووشی كەم ئاوی دەكات

خەڵك- ئارام سەردار

ماوەی چەند ڕۆژێكە لەشاری هەولێر بەشێك لە لە گەڕەكەكان ڕووبەڕووی كەم ئاوی بوونەتەوە و هۆكارەكەش بۆ كەبوونەوەی كارەبای نیشتیمانی دەگەڕێندرێتەوە.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر لەبارەی هۆكاری سەرهەڵدانەوەی كێشەی كەمی ئاو بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، درووست بوونی كێشەی كەمی ئاو لەچەند گەڕەكێك بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێتەوە، یەكێكیان ئەوە، ئێمە هەزار و ۱٦۰ بیری ئاومان هەیە و 40% تا 45% ئەو ئاوەی ئێمە دابینی دەكەین لە ڕێگەی بیرەكانەوەن، بۆیە كەمبوونەوەی كاتەكان كارەبای نیشتیمانی، كە نزیكەی شەش ڕۆژە ڕووبەڕوومان بۆتەوە هۆكاربووە، چونكە لەكۆی ئەو ژمارە بیرەی هەیە ‌ 700 تا 750 بیر تەنها یەك سەرچاوەی كارەبای ماڵانیان هەیە بەكەم بوونەوەی كارەبا‌ دەتوانین بلێین 18% تا 20% ئەو ئاوەی دابینمان دەكرد بۆ گەڕەكەكان لەناكاو لەدەستماندا .

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ چارەسەركردنی كێشەكە لەگەڵ هەریەكە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆكان لەسەر هێڵین بۆ زیادكردنی كارەبا و چارەسەركردنی ئەو گرفتە.

ئاری ئەحمەد ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، دانانەوەی فێنكەرەوه بەهۆی هاتنی وەرزی گەرما و زیادبوونی خواستی بەكارهێنانی ئاو ئەوانەش هۆكارن، بەڵام هۆكاری سەرەكی كارەبای نیشتیمانی بووە، كەئێستا ڕۆژانە نزیكەی ٨ كاتژمێر بەشێوەی پچڕپچڕ هەیە.

ئاشكراشی كرد، ئەگەر كارەبا نەگاتەوە 15 بۆ 16 كاتژمێر هەندێ كێشەیە وا بە خێرایی پێمان چارەسەر نابێت، هەرچەندە لەئێستادا بەشێك لەكێشەكەمان چارەسەر كردووە و ئومێدەواریشین هاووڵاتیان زیادەڕۆیی لەبەكارهێنانی ئاودا نەكەن و تەوافە و پێوەری ئاو دابنێن و ئاو بەفیڕۆ نەدەن .

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەكان

خەڵك – بەشی هەواڵ
نرخی زێڕ و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە لەهەرێمی کوردستان بەم جۆرەی خوارەوەیە، کە لە زێڕینەگری پێشین لە سلێمانی وەرگیراوە:

Gold
Oz: 1812$
24K: 359,000
21K: 315,000
18K: 270,000
Lira 22K= 385$

Oil:
BRENT: 43.1$
WTI: 40.7$

100$= 123,250
100€= 138,000
100£= 152,000
100$= 685 Tr Lira
100$= 1,980,000 تمەن (نەقدی)
100$= 2,270,000 تمەن (حەواڵە)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

زەویە كارتەكان تاپۆ دەكرێن
تاپۆ: پێویستە هاووڵاتیان یەكەكانی نیشتەجێبوون بكەن بەناوی خۆیانەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی تۆماركردنی خانووبەرەی ھەرێمی كوردستان داوا لەو ھاووڵاتییانە دەكات، كە یەكەی نیشتەجێبوونیان لە كۆمپانیاكان كڕیووە، لە فەرمانگەی تۆماركردنی خانووبەرە (تاپۆ) تۆماری بكەن و دەشڵێت: “.زەویە كارتەكان تاپۆ دەكرێن”.

د. لوقمان عومەر، بەڕێوەبەری گشتی تۆماركردنی خانووبەرە لە ڕێگەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە هاووڵاتییان دەكات، كە یەكەی نیشتەجێبوونیان لە كۆمپانیاكان كڕیوە، پێویستە لە فەرمانگەی تۆماركردنی خانووبەرە تۆماربكرێن و دەڵێت: “چونكە ئەو گرێبەستەی لەنێوان كڕیار و وەبەرهێنەر هیچ بەهایەكی یاساییان نییە و كڕیار ناتوانێت هەموو مامەڵەیەك بەو موڵكەیەوە بكات”.

بەڕێوەبەی گشتی تۆماركردنی خانووبەرە داواش لە وەبەرهێنەران دەكات، سەردانی فەرمانگەكانی تۆماركردنی خانووبەرە بكەن و كارە تەكنیكی و یاساییەكانی خۆیان تەواو بكەن.

دەربارەی زەوییە كارتەكان وتی، “١٦ هەزار حاڵەتی زەوی كارت ئێستا كارە تەكنیكییە‌كانیان تەواو كراوە و تەنها ماوە تاپۆ بكرێن، نزیكەی ٣٠ هەزار حاڵەتی دیكە ماون، كە هێشتا كێشەیان چارەسەر نەكراوە و كێشەی ئیفرازكردنیان هەیە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بانكی ناوەندی بڕی زیاتر لە 177 ملیۆن دۆلاری فرۆشت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بانكی ناوەندی عیراق، ئەمڕۆ چوار شەممە و لە كۆتایی هەفتەدا بڕی 177.24 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كە 177.27 ملیۆن دۆلار بوو، هەندێك كەمتری لەو دراوە ئەمریكاییە خستەبازاڕەوە.

لە زیادكردنی ئاشكرای فرۆشتن و كڕینی دراوی بانكی ناوەندی عیراقی ئەمڕۆ، هەندێك دابەزین بەدیكرا و بڕی 177.24 ملیۆن دۆلار بە نرخی بنەڕەتی كە

1190 دینار بۆ یەك دۆلارە فرۆشرا، ئەمەش لەكاتێكدایە كە دوێنێ‌ سێ‌ شەممە بانكی ناوەندی بڕی 177 ملیۆن و 278 هەزار دۆلاری فرۆشت.

لە فرۆشتنەكەدا كە 33 بانك بەشدارییان كرد، بڕی هەرەزۆری فرۆشتنەكان بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بوو لە دەرەوەی وڵات.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ 100 دۆلار لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی كوردستان، بە 122 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان