ناوی ئەو کەسانە بڵاوکرایەوە کە فۆڕمی یانسیبی ئەمریکایان پڕکردووەتەوە


کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر هەواڵێکی خۆش بۆ هاووڵاتییان رادەگەیەنێت و دەڵێت:” دەزانین ھەمووتان چاوەڕێی ھاتنی ئەم ڕۆژەتان دەکرد! ئەوانەی داواکاریان پێشکەشکردبوو بۆ پڕۆگرامی ڤیزەی ھەمەجۆر ناسراو بە ڤیزەی یانسیب یاخود پڕۆگرامی گرین_کارد بۆ ساڵی ٢٠٢٤ ئێستا دەتوانن بەدوای ئەنجامی داواکاریەکەیان بگەڕێن بە کردنەوەی ئەم لینکە: https://dvprogram.state.gov/ESC

لە راگەیەندراوەکەدا کۆنسوڵخانەکە دەڵێت، رەچاوی ئەم رێنماییانەی خوارەوە بکە:-

١- ئاگادار بە وێبسایتە ساختەکان هەڵتنەخەڵەتێنن. تەنها Electronic Diversity Visa Program (state.gov)<https://dvprogram.state.gov/> وێبسایتی تایبەتە بەم پڕۆگرامە.

٢-بۆ ئەوەی بتوانیت چێکی ناوەکەت بکەیت لەسەر وێبسایتەکە دەبێت ئەو ژمارە تایبەتەت پێ بێت کە دوای پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بۆت هاتووە.

٣- کلیک کردن لەسەر (Check Status) کە لەسەر وێبسایتەکە هەیە Electronic Diversity Visa Program (state.gov)<https://dvprogram.state.gov/>، تەنها ڕێگەیە بۆ ئەوەی بزانیت هەڵبژێدراویت بۆ پڕۆگرامەکە یاخود نا. واتە بە هیچ شێوەیەک بە ئیمەیڵ یاخود بە تەلەفۆن و تێکست ئاگادار ناکرێیتەوە لە ئەنجامەکە.

٤- ئەگەر ژمارە تایبەتەکەت لێ وونبووە، دەتوانیت بچێتە سەر وێبسایتەکە Electronic Diversity Visa Program (state.gov)<https://dvprogram.state.gov/> و وەدەستی بخەیتەوە بە کلیکردن لەسەر (Forgot Confirmation Number) و دووبارە داخڵکردنەوەی ئەوەی داوات لێدەکرێت لەسەر وێبسایتەکە.

٥. تکایە لە بیرت بێت کاتێک ناوت دەردەچیت، ئەوە گەرەنتی وەرگرتنی ڤیزەکە ناکات. کاتێک ناوت دەردەچێت، واتە دەتوانیت داواکاری بۆ ڤیزەکە پشکەش بکەیت. (ڤیزەی هەمەجۆر، ڤیزەی کۆچ).

٦. ئەگەر ناوەکەت دەرچوو، ئەوا خۆت بە دەستی پارەی ڤیزەکە دەدەیت، ئەویش یا لە سەفارەت یا لە کونسوڵخانە دەبێت بە پێی ڕێنماییەکان. واتە بە هیچ شێوەیەك پارە بۆ کەس مەنێرە.

٧. ئەو کەسانەی ناویان دەرچووە بۆ پڕۆگرامەکە، تکایە ئاگاداربن کە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر مامەلەی ڤیزەی کۆچ لە ناویدا ڤیزەی هەمەجۆر ڕایی ناکات.

١٢ کەس لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا
پێشت ١٢ کەس لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا
مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی دادەخرێت
دواتر مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی دادەخرێت
پەیوەندیدار