مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی دادەخرێت



سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی مەیدانی ئاژەڵان لە ناوچەی نیشتەجێ بوون دادەخات و دەشڵێت:”ئەوە گەورەترین خزمەتە بە تەندروستی ئێستاو ئایندەی هاووڵاتییانی شاری سلێمانی و بەتایبەت گەڕەکەکانی دەوروبەری”.

سەرۆکایەتیەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییاندا، ماوەیەکی زۆر لە هەوڵدا بووین بۆ ئەوەی مەیدانی ئاژەڵان بگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی گونجاو و تەندروست. لە ئێستادا، مەیدانی نوێ بە شێوەیەکی مۆدێرن و بەپێی ستانداردە جیهانییەکان دروست دەکرێت و خزمەتگوزاری تەواوی بۆ دابیندەکرێت.

دەشڵێت:” لە ماوەیەکی کەمدا، دوو پڕۆژەی گرنگمان لەو سنوورە جێبەجێکردووە کە ئەوانیش خزمەتگوزاری دروستکردنی تۆڕی ئاوەڕۆی سندوقیمان خستە بواری جێبەجێکردنەوە لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا کە کارەکانی نزیکبووەتەوە لە تەواوبوون. هەروەها چۆڵکردنی مەیدانی ئاژەڵان و گواستنەوەی”.

ناوی ئەو کەسانە بڵاوکرایەوە کە فۆڕمی یانسیبی ئەمریکایان پڕکردووەتەوە
پێشت ناوی ئەو کەسانە بڵاوکرایەوە کە فۆڕمی یانسیبی ئەمریکایان پڕکردووەتەوە
بۆ كارتی ئەلیكترۆنی بەشەخۆراك پارە وەردەگیرێت؟
دواتر بۆ كارتی ئەلیكترۆنی بەشەخۆراك پارە وەردەگیرێت؟
ەیوەندیدار