ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

تووشبوانی كۆرۆنا لە 5 ملیۆن كەس نزیكدەبنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی زانیارییە كۆكراوەكانی حاڵەتەكانی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا، ژمارەی تووشبوان لە 5 ملیۆن حاڵەت نزیكبۆتەوە.

بەپێی ئامارێك كە لەلایەن ماڵپەڕی (وۆرڵد میتەر)ی نێودەوڵەتییەوە بڵاوكراوەتەوە، كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، 1.9 ملیۆن حاڵەتی تێپەڕاندووە و ژمارەی ئەوانەش كە بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستداوە، 320 هەزار كەسیان تێپەڕاندووە.

ویلایەتە یەكگرتووەكان لە ڕیزبەندی یەكەمی وڵاتانی جیهانە لەڕووی تۆماركردنی زۆرترین حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان، پاشان وڵاتانی ڕوسیا و ئیسپانیا و بەرازیل و بەریتانیا و ئیتاڵیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و توركیا و ئێران و هیندستان و پیرۆ و چینن.

ژمارەی تووشبوان لە ویلایەتە یەكگرتووەكان 1.5 ملیۆن حاڵەتی تێپەڕاندووە  كە نزیكەی 92 هەزار كەسیان گیانیانلەدەستداوە.

ڕوسیا 290 هەزار تووشبووی هەیە و نزیكەی 2700 كەس بەهۆی نەخۆشییەكەوە گیانیانلەدەستداوە، ئیسپانیا 278 هەزار توشبووی تۆماركردووە و نزیكەی 28 هەزار كەسیش لە وڵاتەكە بەهۆی كۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە.

بەریتاینا 246 هەزار تووشبوی هەیە و نزیكەی 35 هەزار كەسيان گیانیانلەدەستداوە.

لە ئیتاڵیا نزیكەی 225 هەزار تووشی پەتاكە بوون و نزیكەی 32 هەزار كەس بەو هۆیەوە مردوون، چین كە سەرچاوەی سەرهەلدانی ڤایرۆسەكەیە، 82 هەزار و 960 توشبووی هەیە و 4634 كەس بەهۆی كۆرۆناوە مردوون.

هەندێك لایەنی تر زانیاریی لەبارەی كۆرۆناوە كۆدەكەنەوە لە ناوچە جیاجیاكانی جیهان، بۆیە ڕەنگە هەندێك جیاوازیی لە ئامارەكاندا هەبێت.

 

جیهان

لە 24 كاتژمێردا، 2500 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2500 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2500 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 198 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 267 هەزار و 61 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 13 هەزار و 508 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەهۆی هاککردنی کەسایەتییەکان پشکەکانی تویتەر لەسەدا ٤ دابەزی

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

درەنگانی شەوی ڕابردوو ژمارەیەک ئەکاونتی کەسایەتییە جیهانییەکان لەتۆڕی کۆمەڵایەتى تویتەر لەلایەن هاککەرانەوە کرانە ئامانج، کە بووە هۆی دابەزینی لەسەدا ٤ی پشکەکانی کۆمپانیای تویتەر.

 

بەئامانجی بەبەهاکردنی دراوی بیتکۆین، ئەکاونتی ژمارەیەک کەسایەتی جیهان لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هاک کران، کە بەشێکیان بریتی بوون لە

(Billionaires Elon Musk, Jeff Bezos and Bill Gates  Barack Obama, Joe Biden and Kanye West).

 

پاش هاککردنی ئەو ئەکاونتانە، بابەتێکیان تێدا بڵاوکرایەوە، کە تێیدا ئەدرەسێک نوسراوە و داوا کراوە، کە هەر کەسێک چەندێک دراوی بیتکۆین بۆ ئەدرەسەکە بنێرێت، ئەوا لەبەرامبەردا دوو هێندەى بۆ دەنێرنەوە.

 

پاش ئەوەی هەواڵی هاککردنی بەشێک لەئەکاونتەکانی تویتەر بڵاوبۆوە،  پشكی تویته‌ر به‌ ڕێژه‌ی لەسەدا چوار دابەزی.

 

هاککەران لەم هەنگاوەیاندا هەوڵایانداوە ئەو ئەکاونتانە بەئامانجبگرن، کە ڤێریفایان وایە.

 

بیتكوین ( bitcoin ) دراوێكى نادیاره‌، لە ناو تۆڕەکانی ئینتەرنێتدا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بوونێکی فیزیکی نییە، و هیچ وڵاتێک خاوەندارێتی ناکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 13 ملیۆن و 699 هەزار و 622 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 10:30ی ئەمڕۆ پێنج شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 13 ملیۆن و 699 هەزار و 622 حاڵەت، لەو ژمارەیەش پێنج سەد و 86 هەزار و 977 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 617 هەزار و 40 كەس و 140 هەزار و 150 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان