ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

لە 60 هەزار توشبوو نزیك دەبێتەوە
سعودیە، زیاتر لە 2500 توشبووی نوێ‌ بە كۆرۆنا ڕادەگەیەنرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 2509 توشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە شانشینی عەرەبی ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بە ژمارەیەكی ارسناك‌ دادەنرێت لە وڵاتەكەدا كە تادێت ژمارەی زیاتری توشبوون بە ڤایرۆسەكە تۆماردەكات.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، وەزارەتی تەندروستی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2509 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ (كۆڤید-19) تۆماركران”، ئەمەش بە ژمارەیەكی مەترسیداری توشبوونی ڕۆژانە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتاكەوە تائێستا لە وڵاتەكەدا دادەنرێت.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەڵێت”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 9 حاڵەتێكی گیانلەدەستدان تۆماركران بەهۆی ڤایرۆسەكەوە، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی كۆرۆناوە لە سعودیەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە 329 كەس، لەئێستاشدا كۆی گشتی ئەوانەی لە سعودیە دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بۆ 59854 حاڵەت بەرزبۆتەوە”.

بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی سعودیە”لەئێستادا 27891 حاڵەتی چالاك هەن لە نەخۆشخانەكاندا كە بەشێوەیەكی ورد چاودێری دەكرێن”.

توشبووە نوێیەكانيش وەك وەزارەتی تەندروستی وڵاتەكە باسيان دەكات،” 35%یان سعودیین و 65%یان فرەنەژادن”.

 

جیهان

نەتەوە یەكگرتووەكان: لە ئەمساڵدا 3 هەزار مەدەنی لە ئەفغانستان بوونەتە قوربانی توندوتیژییەكان

خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا بەهۆی توندوتیژییەكان لە ئەفغانستان، هەزار و 282 هاووڵاتی مەدەنی كوژراون و دوو هەزار و 176 كەسیش برینداربوون.

ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا سێ هەزار و 458 مەدەنی بەهۆی كاری توندوتیژییەوە لە ئەفغانستان بوونەتە قوربانی لە نێوانیشیاندا هەزار و 282 كوژراو، دوو هەزار و 176 بریندار هەیە.

نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژەی بەوەشكرد، سەرەڕای ئەوەی لە نیوەی یەكەمی ساڵی ڕابردوو 2019 ڕێژەی توندوتیژی لە ئەفغانستان بە ڕێژەی 13% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام لەمساڵدا ئەفغانستان یەكێكە لەو وڵاتانەی كە زۆرترین ململانێی خوێناوی تێدایە ، هەروەها توندوتیژییەكانی نێوان بزووتنەوەی تاڵیبان و هێزە ئەمنییەكانی ئەفغانستان، هۆكاری سەرەكی زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی ئەو وڵاتەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ترەمپ ژنێكی بە ڕەگەز عیراقی كردە دادوەری فیدراڵی ویلایەتی میشیگان

خەڵك – بەشی هەواڵ

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی پیران ڕەزامەندی لەسەر كاندیدێكی ژنی بە ڕەگەز عیراقی نیشانداوە كە ببێت بە دادوەری فیدراڵی ویلایەتی میشیگانی ئەمریكا.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دادوەرێكی ژنی بە ڕەگەز عیراقی بۆ پۆستێكی باڵا كاندید كرد و ئەنجومەنی پیرانیش ڕەزامەندی لەسەر كاندیدكردنی نیشاندا.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ئاماژەی بەوەشكردووە، لیژنەی دادوەری لە ئەنجومەنی پیران ڕەزامەندی دا لەسەر كاندیدكردنی هالە جەربووع دادوەری بازنەی ئۆكڵاند لە ویلایەتی میشیگان، بۆ بوونی بە دادوەری فیدراڵی نیشانداوە كە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ ئەو پۆستە كاندید كرابوو.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، هالە جەربووع بە منداڵی لەگەڵ خێزانەكەی ڕوویان لە ئەمریكا كردووە، بەمەش دەبێتە یەكەم هاووڵاتیی كلدانی ئەمریكی وەك دادوەری فیدراڵی كاندید بكرێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

“هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا دواناخرێت”

خەڵك – بەشی هەواڵ

لێپرسراوێكی باڵا لە كۆشكی سپی ئەمریكا ئاشكرایكرد، مانگی 11ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا ئەنجامدەدرێت.

مارك مێدۆس سەرۆكی كارمەندانی كۆشكی سپی ئەمریكا لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی سی بی ئێسی-وڵاتەكەی رایگەیاند: ئەمریكا لە ڕۆژی 3ی مانگی 11 هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەنجامدەدات.

وتیشی: كاتێك دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی وڵاتەكەی ئاماژەی بە بیرۆكەی دواخستنی هەڵبژاردن كردووە، تەنها نیگەرانی خۆی دەربڕیوە و بەهیچ شێوەیەك هەڵبژاردنەكە دواناخرێت.

مارك مێدۆس ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئیدارەی واشنتۆن دڵنیان لەوەی لە هەڵبژاردنەكەی ئەمساڵدا جارێكی تر ترەمپ سەركەوتن بەدەستدەهێنێت و دەبێتەوە بە سەرۆكی ئەمریكا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان