ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بەغدا، لە تەقینەوەیەكدا سێ‌ كەس بوونە قوربانی

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئەمنی، كوژران و برینداربوونی سێ‌ كەسی لە تەقینەوەی بۆمبێكدا لە خۆرهەڵاتی بەغدای پایتەخت ڕاگەیاند.

سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێك لە پاسێكدا لە خۆرهەڵاتی بەغدای پایتەخت، كەسێك كوژرا و دوانی تر برینداربوون”.

بە وتەی سەرچاوەكە”بۆمبێك لەنێو مینی پاسێكی جۆری كیا دانرابوو، دواتر لە كاتی ڕۆیشتندا لە ناوچەیەكی سەر بە قەزای مەدائن لە باشووری خۆرهەڵاتی بەغدا بە سەرنشینەكاندا تەقییەوە”.

سەرچاوەكە دەڵێت”تەقینەوەكە بووە مایەی كوژرانی كەسێك و برینداربوونی دوو كەسی تر، هێزە ئەمنییەكانیش لەدوای ڕووداوەكە ناوچەكەیان گەمارۆدا و تەرمەكەیان بۆ فەرمانگەی پزیشكی دادوەریی و بریندارەكانیشیان بۆ نزیكترين نەخۆشخانە گواستەوە”.

 

عێراق

داوای ناردنی هێز بۆ دەستگیركردنی گەندەڵەكانی كەركوك دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆكی بەرەی توركمانی ئەمڕۆ دوو شەممە داوای لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد بەپەلە لیوای ئەحمەد ئەبو رغیف رەوانەی پارێزگای كەركوك بكات.

ساڵحی لە تویتێكدا لە تویتەر وتی: خەڵكی كەركوك داوای لێكۆڵینەوە لە سیاسییەكان دەكەن كە پشتیوانی لایەنگرانیان دەكەن بۆ زیادەڕەوی بۆ موڵكی دەوڵەت.

وتیشی: داواش دەكەین ئەوانەی نەوت و بەرهەمەكانی كەركوك دەدزن و دەستدرێژی دەكەنە سەر خانووبەرە ئاشكرابكرێن و پێویستە كازمی لیوای ئەحمەد ئەبو رغیف بەپەلە بنێرێت بۆ كەركوك بۆ گەندەڵەكان.

رۆژی سێشەممە سەرۆكی دەستەی خانەنشینی ئەحمەد ساعدی دەستگیركرا لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی دیكە لەسەر گەندەڵی بە فەرمانی حكومەتی عێراق.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە زیقار خۆپیشاندەران هێرشیانكردەسەر كۆمپانیایەكی نەوت

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ دوو شەممە خۆپیشاندەران لە باشوری عێراق كۆمپانیایەكی نەوتیان داخست و كارمەندەكانیان ناچاركرد بگەڕێنەوە ماڵەوە.

ئاژانسەكانی عێراق بڵاویانكردەوە ئەمڕۆ ناڕازییەكان تایەیان سوتاندووە لە بەردەم كۆمپانیای نەوتی زیقار و دەرگای كۆمپانیاكەیان داخستووە و داوای دامەزراندن دەكەن.

دەرچووانی ئەندازیاری و پەیمانگای تەكنیكی زیقار بەردەوامن لە ناڕەزایەتییەكانن لە بەردەم دەرگای سەرەكی كۆمپانیای نەوتی زیقار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

مانگی داهاتوو كازمی لە پاریس دەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشكرایكرد مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی فەرەنسا دەكات لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو.

فوئاد حسێن بە رۆژنامەی سەباحی وت: سەرۆك وەزیران كازمی سەردانی فەرەنسا دەكات لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو لەچوارچێوەی خواستەكانی هەردوولایەن بۆ پەرەدان بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان.

فوئاد حسێن وتی: یەكێك لەو داواكاریانەی سەرۆك وەزیران دەیخاتەڕوو لەسەردانەكەیدا بۆ پاریس داواكردنی كڕینی چەكە بەپێی پێویستی سوپای عێراق.

ئاماژەی بەوەشكرد ئامانجێكی دیكەی سەرۆك وەزیران لە ئەوروپا داواكردنە لە پەرلەمانی ئەوروپا بۆ ناردنی چاودێر بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی عێراق كە بڕیارە ساڵی ئایندە بكرێت و داواش دەكات عێراق لە لیستی پشتیوانانی تیرۆر لاببرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان