ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

مەرجەعێكی شیعەى عيراق یەكەم ڕۆژی جەژن دیاری دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەمال حەیدەری، مەرجەعی شیعە لە عیراق، ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو بە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز دیاریی دەكات.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەلایەن نوسینگەی حەیدەرییەوە بڵاوكرایەوە، “ڕۆژی یەك شەممە ڕێكەوتی 25ی ئایاری 2020، یەكەم ڕۆژی مانگی شەوالە و یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕمەزانە، ئەمەش بەپێی بنەمای فیقهی مەرجەعی حەیدەری كە پشت بە حیساباتی زانستی و فەلەكی ورد دەبەستێت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”ئەو حیساباتانە لێكنزیكبوونەوەی ناوەندی (لە ڕۆژی هەینی 22ی ئایاری 2020 و لە كاتژمێر 17:39 بە كاتی جیهانی دەبێت، بینینی هیلالی مانگی شەوالیش لە ئێوارەی شەممە 23ی ئایاری 2020دا دەبێت كە دەكرێت لە پاش گەڕانێكی زۆر لەلایەن هەندێكەوە ببینرێت لە هەندێك لە وڵاتانی كیشوەری ئاسیا، و دەكرێت بە چاوی ئاسایی و بە تیلیسكۆپ لە زۆربەی وڵاتە ئیسلامی و عەرەبی و ئەفریقییەكان، و بە هەمان شێوە بە چاوی ئاسایی و بە ئاسانی لە وڵانانی جۆراوجۆری كیشوەرەكانی باكوور و باشووری ئەمریكادا ببینرێت”.

عێراق

زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەعیراق چاکبوونەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئاماری تووشووانی کۆرۆنا لەعیراق لەماوەى ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دوو هەزار و ١٧٢ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

 

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بڵاوکردەوە، کە تێیدا سێ هەزار و ٤٦١ تووشبووی نوێی کۆرۆنا لەعیراق تۆمارکران و دوو هەزار و ١٧٢ تووشبووش چاکبوونەوە.

 

هەر بەپێی ئامارەکە، لەو ماوەیەدا ٧٥ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

عیراق ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی نەوتی عیراق بەڵێن دەدات كە 400 هەزار بەرمیل لە بەرهەمهێنانی نەوتی ڕۆژانە كەمبكاتەوە.

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ عەبدولعەزیز سەلمان وەزیری وزەی سعودیە ئەنجام دا و تێیدا باسیان لە بوژانەوەی بازاڕی نەوت و پابەندبوون بە ڕێككەوتنی ئۆپیك لەسەر دابەزاندنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت كرد.

وەزیری نەوتی عیراق جەختیكردەوە لەوەی لەسەرەتا ئەم مانگەوە تا كۆتایی مانگی ئەیلولی داهاتوو، 100% پابەند دەبێت بە ڕێككەوتنەكەی ئۆپیكەوە.

ئیحسان عەبدولجەبار ئەوەشی خستەڕوو كە عیراق لە ماوەی ئەم دوو مانگەدا ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت كەمدەكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرهەم ساڵح و مستەفا كازمی: پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا گرنگە

خەڵك – بەشی هەواڵ

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، سەرۆك كۆماری عیراق لە بەغدا پێشوازیی لە سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی كرد و باسیان لە دۆخی سیاسی، ئابووریی، ئاسایش و تەندروستیی عیراق كرد و جەختیشیان لە بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر كردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار بڵاویكردەوە، بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران لەبارەی پێویستیی نەهێشتنی تیرۆر و زیادكردنی سەركەوتنە ئەمنییەكان و دابینكردنی ئاسایشەوە پێداگر بوون.

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا باسیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كرد و پشتگیریی خۆیان بۆ لایەنە پزیشكی و تەندروستییەكان دەربڕی و جەختیان لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە كردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆ چارەسەركردنی قەیرانیی ئابووریی وڵات هەردوولا باسیان لە چەند ڕێكارێك كرد بۆ ئەوەی بیانگرنەبەر، بەتایبەت كەمكردنەوەی بەخشینە حكومییەكان و زیادكردنی سەرچاوەكانی داهات.
هەروەها، هەردوو لا جەختیان لە گرنگیی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێمی كوردستان و پێویستیی چارەسەركردنی گرفتە ماددییەكان بە گوێرەی دەستوور كردەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان