هێنانی ئۆتۆمبێلی ئەمریكی بۆ عێراق بەڕێژەی 1000% زیادی كردووە



شارەزایەكی بواری ئابووری عێراقی ئاشکرای دەکات، هەناردەی ئۆتۆمبێلی ئەمریکا بۆ عێراق نزیکەی 1000% زیادی کردووە.

مەنار ئەلمەدانی، لە ئامارێکدا، کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەناردەکردنی ئۆتۆمبێلی ئەمریکی تاکەکەسی بۆ عێراق بەڕێژەی 306% لەسەر بنەمای وەرزی و بەڕێژەی 931% لەسەر بنەمای ساڵانە زیادیکردووە.

ئاشكراشی كردووە، کۆی ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی هەناردەکراون بۆ عێراقلە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا گەیشتە ١٠٢١، لە کاتێکدا تەنها لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢دا 99 ئۆتۆمبێل بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تێکڕای بەهای ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2022 لە 8500 دۆلارەوە بۆ 32 هەزار دۆلار بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2023 زیادیکردووە، هەروەها بەهای ئۆتۆمبێلە ئەمریکییەکان، کە لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2023 هەناردەی عێراق کراون گەیشتووەتە 32 ملیۆن دۆلار بە بەراورد بە چارەكی یەكەمی ساڵی 2022 كە بڕی 8.5 ملیۆن دۆلار بوو.

ئەو شارەزا ئابوورییە جەختیشی كردۆتەوە، “ئەم بەرزبوونەوەیە دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی خواست لەسەر ئۆتۆمبێلی چوار تایەی ئەمریکی لە عێراق، هەروەها پشکی بازاڕی ئۆتۆمبێلە ئەمریکییەکان لەسەر حیسابی جۆرەکانی دیکەی بەرهەمی دیکە زیادیکردووە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە جگە لە ئۆتۆمبێلی نوێی گرانبەها، كە لە ئەمریكاوە بە ڕێگای ئیمارات و ئەردەن هاوردەی عێراق دەكرێن، ژمارەیەكی زۆری ئۆتۆمبێلی لێدراو لە ئەمریكاوە هاوردەی دوبەی دەكرێن و چاك دەكرێنەوە و دەهێنرێنە عێراق و هەرێمی كوردستان و خواستێكی زۆریان لەسەرە.

دەربارەی ناردنی دۆلار بۆ ئێران ڕوونكردنەوە دەدرێت
پێشت دەربارەی ناردنی دۆلار بۆ ئێران ڕوونكردنەوە دەدرێت
حكومەتی هەرێم پارەی مووچەی فەرمانبەران لە بودجەدا ئاشكرادەكات
دواتر حكومەتی هەرێم پارەی مووچەی فەرمانبەران لە بودجەدا ئاشكرادەكات
ەیوەندیدار