لە سلێمانی و هەڵەبجە دابەشكردنی هێلكە دەستی پێكرد


دوابەدوای هەولێر و دهۆك، ئەمڕۆ لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەش دابەشكردنی هێلكەی ناو بەشەخۆراك، كە پشكی مانگی ڕەمەزان بوو دەستی پێكرد.

شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراک لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، “داوا لە هاووڵاتیان دەکەین پەلە بکەن لە وەرگرتنی هێلکەی بەشەخۆراک، چونکە کەشوهەوا گەرمە و ئەگەری تێکچوونی هێلکەکە هەیە”.

ڕوونیشی كردەوە، بریکارەکانی دابەشكردنی بەشەخۆراک بەڕاد و شوێنی گونجاویان نییە بۆ هەڵگرتن و پاراستنی هێلکەکە.”

بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراک لە سلێمانی، داواش لە بریکارەکان دەکات هەر هێلکەیەک خراپ بووبێت، دابەشی نەکەن و بیگەڕێننەوە بۆیان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەر ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجەش دابەشكردنی بەشە هێلكەی مانگی ڕەمەزان دەستی پێكرد و بریكارەكان داوا لە هاووڵاتیان دەكەن زوو سەردانیان بكەن بۆ وەرگرتنی.

لە عێراقەوە كاتی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیەنرا
پێشت لە عێراقەوە كاتی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیەنرا
ڕەشەبا و خۆڵبارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
دواتر ڕەشەبا و خۆڵبارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەندیدار