ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

لە جەژندا باران دەبارێت و پلەی گەرما دادەبەزێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سادق عەتیە كەشناسی عیراقی پێشبینی دەكات پلەی گەرما لە عیراق لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە داببەزێت و نمەباران و هەورە بروسكە لە ڕۆژانی جەژندا ڕووبدات.

عەتیە لە پەیجی تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) نوسیویەتی:”پێشبینی دەكرێت، پلەی گەرما لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و فوراتی ناوەڕاست و باكوور و كەمێكیش لە باشوور داببەزێت”.

بە وتەی ئەو كەشناسە:”پێشبینییە سەرەتاییەكان ڕوولەوەن، نمەباران و هەورە بروسكە لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا ڕووبدات كە لەئێستادا قورسە شوێنەكانی دیاریی بكرێت”.

كەشی تێكڕای ناوچەكانی عیراق لە ناوەڕاستی مانگی ئایارەوە بەرەو گەرمبوون دەچن و بە ڕێكەوت ڕوودەدات لە دوای 15 ئایارەوە پلەی گەرما لە عیراقدا ڕوو لە دابەزین بكات.

 

ژینگە

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم بەم جۆرەى خوارەوەیە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ پێنج شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ سێ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ چوار شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان