ڕەشەبا و خۆڵبارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە


شارەزایەكی بواری كەشناسی پێشبینی هاتنی شەپۆلێكی خۆڵبارینن و هەڵكردنی ڕەشەبا دەكات و دەشڵێت: “كەشوهەوا فێنك دەبێت و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە”.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی یەک شەممە ٧-٥-٢٠٢٣ ئاسمانی ھەرێم بەزۆری نیمچە ھەور ئەبێت و پلەکانی گەرما بەجێگیری ئەمێنێتەوە و لە ئەنجامی نزیکبوونەوەی بارستە ھەوایەکی فێنک لەسەر ناوچە سنورییەکانی عێراق – سوریا خێرایی با لەکاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارەدا چالاک ئەبێت بە خێرایی ٢٠ تا ٤٠کم/ لە كاتژمێرێكدا.

ڕاشیگەیاند، ئەو بایە ئەبێتە ھۆی ھاتنی شەپۆلێکی خۆڵبارین لە ڕۆژئاوای عێراقەوە بۆ سەر ناوچەکانمان و چڕی و کاریگەری خۆڵبارینەکە لەسەر ناوچەکانی پارێزگای کەرکوک و سەنتەری پارێزگای ھەولێر و سلێمانی و ناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان زیاتر دەبێت و لەناوچەکانی دیکەی ھەرێم بەگشتی کاریگەری کەم دەبێت.

وتیشی، “کاریگەری ئەم شەپۆلە خۆڵبارینە تا بەیانی ڕۆژی دوو شەمە ٨-٥-٢٠٢٣ بەردەوامی ئەبێت و دواتر کۆتایی پێدێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژی دوو شەممە ٨-٥-٢٠٢٣ بەھۆی کاریگەری ئەو بارستە ھەوایەوە پلەکانی گەرما ٣ تا ٤ پلە نزمبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت و تا ڕۆژی چوار شەممە ١٠-٥-٢٠٢٣ بەردەوامی ئەبێت و لەکۆتایی ھەفتەوە جارێکی دیکە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

لە سلێمانی و هەڵەبجە دابەشكردنی هێلكە دەستی پێكرد
پێشت لە سلێمانی و هەڵەبجە دابەشكردنی هێلكە دەستی پێكرد
“دەرمانی دژە بەكتریا بۆ منداڵان كارەساتی دروست كردووە”
دواتر “دەرمانی دژە بەكتریا بۆ منداڵان كارەساتی دروست كردووە”
پەیوەندیدار