ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

عیراق 150 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

كۆرۆنا خەریكە تەنگ بە عیراق هەڵدەچنێت، ماوەی چەند ڕۆژێكە بەردەوام ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عیراق ڕوو لە زیادبوونە و ئەمڕۆ دووشەممە 150 كەس تووشبوون و 92 كەسیش چاكبوونەوە 4 كەسیش گیانیان لەدەستداوە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەمڕۆ دووشەممە 3 هەزار و 520 پشكنین ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا 150 كەس ئەنجامی پشكنینەكانیان پۆزەتیف دەرچوون ، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و 9 كەسیش لە سلێمانی تۆماركراوە.

ڕاشیگەیاندووە، كە 92 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون هاوكات 4 حاڵەتی مردن لە بەغدا تۆماركراون.

ئاشكراشی كردووە، كە كۆی گشتی تووشبووان بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 3 هەزار و 554 كەس و چاكبوونەوەش 2 هەزار و 310 كەس و مردنیش 127 كەس و دەشڵێت:“هێشتا هەزار و 117 كەس لەژێر چاودێری پزیشكیدان لە نەخۆشخانەكان”.

عێراق

سەرۆككۆمار پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆككۆماری عیراق پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا كرد و جەختی لە هاوكاری نێودەوڵەتی بۆ راگرتنی پێشێلكارییە سەربازییەكانی توركیا بۆ سەر خاكی وڵاتەكەی كردەوە و پشتیوانی فەرەنساشی بەرزنرخاند، بە تایبەتی بەشداری كارای لە چوارچێوەی هەوڵەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە جەنگی دژ بە داعش.

نوسینگەی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق بڵاویكردەوە ، ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی تەمموز لە كۆشكی بەغداد بەرهەم ساڵح پێشوازی لە ژان ئیف لۆردیان ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و شاندی هاوڕێی كردو لەودیدارەدا باس لە چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانەی نێوان عیراق و فەرەنسا و فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاریی لە بواری ئابووری و فەرھەنگی و بایەخی هاوكاری ستراتیجی نێوانیان كرا بەئاڕاستەی ئاوەدانی عیراق و هاوكاری لە رووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆنا.

لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا سەرۆككۆمار جەختی لەپێویستی پشتیوانیكردنی كۆمەڵی نێودەوڵەتی لە دەوڵەتی عیراقی خاوەن سەروەری تەواو كردووە وەك بناغەیەك بۆ پرۆژەی نیشتمانی و پاراستنی سەقامگیری عیراق، هاوكات هێنانەكایەوەی سیستەمی هەرێمایەتی، كە زامنی ئاشتی و سەقامگیری و خۆشگوزرانی بێت بۆ سەرجەم گەلانی ناوچەكە.

بەرھەم ساڵح دوپاتیكردەوە، كە عیراق بە گرنگییەوە دەڕوانێت لە هەڵوێستی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانی لە پاراستنی سەروەری و سەلامەتی خاكەكەی و راگرتنی پێشێلكارییە سەربازییەكانی توركیا بۆ سەر خاكەكەی ، بۆیە جەختیشكردەوە لە پێویستی چارەسەركردنی كێشە سنورییەكان لە رێگەی هاریكاری نێوان هەردوو دەوڵەتی دراوسێ‌ و دووركەوتنەوە لە گرتنەبەری رێوشوێنی تاك لایەنە.

سەرۆككۆمار پشتیوانی فەرەنسای بۆ عیراق بەرزنرخاند، بەتایبەتی بەشداری كارای لە چوارچێوەی هەوڵەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە جەنگی دژ بە داعش، ھاوكات ئاماژەشیكرد بۆ پێویستی بەردەوامبوونی هاریكاری و هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێودەوڵەتی و ھەرێمایەتی بۆ تەواوكردنی سەركەوتنی یەكجارەكی بۆ ریشەكێشكردن و وشككردنی سەرچاوەكانی تیرۆر و توندڕەوی.

لەلای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پشتیوانی وڵاتەكەی دووپاتكردەوە بۆ هەوڵەكانی عیراق لە پارێزگاریكردن لە سەروەری و زامنكردنی سەقامگیری و بەدیهێنانی داواكاری گەلی عێراق لە ھێنانەدی خۆشگوزەرانی و پێشكەوتندا.

لە كۆتایی دیدارەكەدا دواین گۆرانكاری ناوچەكەو نێودەوڵەتی خرایەروو، جەختیشكرایەوە لە پێویستی دیالۆگی بونیادنەر بۆ چارەسەركردنی قەیران و گرژییەكان لە ناوچەكە.

No description available.No description available.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وادەی كردنەوەی فڕۆكەخانەكان ڕاگەیەندرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی لە عیراق، چەند بڕیارێكی دەركرد كە یەكێكیان كردنەوەی فڕۆكەخانەكانە، وێڕای كەمكردنەوەی ماوەی قەدەغەكردنی هاتووچۆ.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”بڕیاردرا مۆڵەكان بكرێنەوە، لەگەڵ پابەندبوون بە مەرجەكانی تەندروستی، وێڕای كەمكردنەوەی قەدەغەكردنی هاتووچۆ كە لە نۆ و نیوی شەوەوە، تا شەشی بەیانی دەبێت، لەگەڵ ئەمانەشدا بڕیارداوە بە تەواوەتی لە دوای جەژنی قوربانەوە  قەدەغەكردنی هاتووچۆ هەڵبگیرێت”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”بڕیاردرا لە 23ی ئەم مانگەوە فڕۆكەخانەكان بكرێنەوە و دەروازەی مەرزەكانی مونزيریە و سەفوان و شیبیش، بەڕووی ئاڵۆگۆڕی بازرگانیدا بكرێنەوە”.

پێشتر لیژنەی باڵای ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان، داوای لە میدیاكان كردبوو، هەلمەتەكانی هۆشیاركردنەوە و پابەندبوون بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی و بیرۆكەی پێكەوەژیان لەگەڵ پەتاى كۆرۆنا، چڕبكەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

90 كەس گیانیانلەدەستدا
عیراق و هەرێم، 2281 تووشبووی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق 2281 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەعیراقدا ڕادەگەیەنێت و ئاماژە چاكبوونەوەی 1695 كەسیش دەكات كە نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.
بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2281 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراقدا تۆماركران و 1695 كەسیش بە تەواوەتی چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەكانیان.

بەپێی ئامارەكان، بەغدا زۆرترین ژمارەی مردن و تووشبوانی تۆماركردووە، و پاشان پارێزگەی بەسرە لە پلەی دووەمدایە كە 215 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 7 كەسیش لە پارێزگەكەدا لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە.

لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە،” تۆماركردنی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا بەسەر زۆرێك لە پارێزگەكاندا دابەشبوون كە بەمشێوەیەن: بەغدا، ڕەسافە: 208 حاڵەت، مەدینە توب: 30 حاڵەت، بەغدا كەرخ: 426 حاڵەت، بەسرە: 215 حاڵەت، نەجەف: 85 حاڵەت، سلێمانی: 156 حاڵەت، هەولێر: 73 حاڵەت، كەركوك: 129حاڵەت، دهۆك: 9 حاڵەت، كەربەلا: 118 حاڵەت، واست: 128 حاڵەت، دیالە: 99 حاڵەت، میسان: 69 حاڵەت، زیقار: 132 حاڵەت، ئەنبار: 15 حاڵەت، بابل: 179 حاڵەت، سەڵاحەدین: 65 حاڵەت، نەینەوا: 24 حاڵەت، دیوانیە: 66 حاڵەت، موسەننا: 55 حاڵەت”.
هەر لە بەیاننامەكەدا وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاماژەی بە تۆماركردنی 90 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش كردووە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان.

وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت”كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا گەیشتۆتە 86148 كەس و لەو ژمارەیەش 3522 كەس گیانیانلەدەستداوە و 54316 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، ئەوانەش كە تائێستا لە نەخۆشخانەن و چارەسەرییان بۆ دەكرێت 28310 كەسن كە 382 حاڵەتیان باری تەندروستییان ناجێگیرە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان