ڕێككەوتنی هەرزان كردنی نرخی بەنزین بۆ 450 دینار ئاشكراكرا



پارێزگاری سلێمانی ئاشكرای دەكات، بەپێی ڕێككەوتنەكەی هەرێم و حكومەتی عێراق، بەغدا پابەندە بەوەی نەوت و بەرهەمە نەوتییەكان بۆ هەرێم دابین بكات و دەشڵێت: “داوامان لە عێراق كردووە بەنزینی ٤٥٠ دیناری بۆ سلێمانی دابین بكات”.

د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێكی بۆ میدیاكان ڕایگەیاندووە، ئەگەر حكومەتی عێراق نەوت و بەنزین نەنێرێت بۆ هەرێم كێشەی بەرزی نرخی بەنزین بەردەوام دەبێت.

ئاشكراشی كردووە، “بەڵام بەپێی ڕێككەوتنی هەرێم و بەغدا، عێراق پابەندە بە ناردنی نەوت و بەنزین و بەرهەمە نەوتییەكانی دیكە بۆ هەرێم”.

وتیشی، “لە ٢٠١٤ـەوە تاوەكو ئێستا بڕی پێویستی نەوتیان بۆ نەهاتووە تاوەكو دابەشی بكەن بەسەر هاووڵاتیاندا و هەر بڕە نەوتێكیان لە عێراقەوە پێبگات دابەشی دەكەن”.

جەختیشی كردەوە، داوایان لە عێراق كردووە بەنزینی ٤٥٠ دیناری بۆ سلێمانی دابین بكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئێستا وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم، نرخی بەنزینی حومی كردۆتە 750 دینار لەكاتێكدا پێشتر بە 800 دینار بوو، هەروەها ئەو بەنزینەش، كە لە عێراقەوە دەهات بە 690 دینار بوو، بەڵام ئێستا نرخەكانی یەكخستووە.

نرخی دۆلار دابەزی
پێت نرخی دۆلار دابەزی
ئەمساڵ ئاستی ئاوی بەنداوەکانی عێراق کەمیانکردووە
دوات ئەمساڵ ئاستی ئاوی بەنداوەکانی عێراق کەمیانکردووە
پەیوەندیدار