قائیمقامیەتی سلێمانی ‌هاووڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە



هێلکەی بەشەخۆراکی هاووڵاتیان تا یبەت بە مانگی ڕەمەزان گەیشتووەتە بریکارەکان، قائیمقامیەتی سلێمانیش داوا لە هاووڵاتیان دەکات بەزووترین کات هێلکەکە وەربگرن.

هیوا ساڵح ، نوێنەری تەندروستی لیژنەی باڵای قائیمقامیەتی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ (خەڵك) داوا لە هاووڵاتیان دەکات، بە زووترین کات بڕۆنە لای بریکارەکانی بەشە خۆراک و هێلکەکە وەربگرن،

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، هێلکە لە ساردکەرەوەدا هەڵدەگیرێت، بەڵام بریکارەکان ساردکەرەوەیان بۆ دابیننەکراوە، بۆیە پێویستە هاووڵاتیان پێش ئەوەی هێلکەکە تێکبچێت بەخێرایی سەردانی بریکارەکان بکەن و هێلکەکە وەربگرن.

ئەمساڵ ئاستی ئاوی بەنداوەکانی عێراق کەمیانکردووە
پێشت ئەمساڵ ئاستی ئاوی بەنداوەکانی عێراق کەمیانکردووە
نرخی نەوتی برێنت بەرزبووەوە و ئۆپیک دابەزی
دواتر نرخی نەوتی برێنت بەرزبووەوە و ئۆپیک دابەزی
ەیوەندیدار