نرخی نەوتی برێنت بەرزبووەوە و ئۆپیک دابەزی



نرخی نەوت بەردەوام لە گۆڕانکاریدایە، پاش چەند ڕۆژێک لە دابەنزینی نرخەکەی نەوتی برێنت بەرزبووەوە، بە پێچەوانەشەوە نەوتی ئۆپیک پاش چەند ڕۆژێک بەرزبوونەوەی نرخ، ئێستا نرخەکەی دابەزیووە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ ٧٢ دۆلار دابەزی، بەڵام ئەمڕۆ نرخەکەی بە پێچەوانە ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە، بەرمیلێک نەوتی برێنت نرخەکەی ٧٥ دۆلار و سێ سەنتە.

بە پێچەوانەوە نەوتی ئۆپیک دابەزینی بەخۆیەوە بینی، لە کاتێکدا نەوتی ئۆپیک لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخەکەی بەرزبوەوە لە هەفتەی ڕابردوودا نرخەکەی ٨٠ دۆلاری تێپەڕاندبوو، بەڵام ئێستا نرخەکەی ٧٥ دۆلار و ٧٥ سەنتە.

قائیمقامیەتی سلێمانی ‌هاووڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە
پێشت قائیمقامیەتی سلێمانی ‌هاووڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە
کەی ٤٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدا دەگاتە هەرێمی کوردستان؟
دواتر کەی ٤٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدا دەگاتە هەرێمی کوردستان؟
ەیوەندیدار