ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

هەرێم.. زێڕ ئاستێكی پێوانەی تۆماركرد
حەوت ساڵە ئەو نرخەی بەخۆیەوە نەبینیوە

خەڵك-ئارام سەردار

ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە ۱۷ی ئایاری ۲۰۲۰ نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین نرخ ئەمەش لەماوەی ۷ ساڵی ڕابردوودا یەكەم جارە زێڕ ئەو نرخە پێوانەییە تۆماربكات، خاوەن دووكانێكی زێڕینگریش ڕایدەگەیەنێت، بەرزبوونەوەی نرخی زیڕ و نەبوونی مووچە و خراپی گوزەرانی ژیان وایكردووە هاووڵاتیان زێڕەكانیان بفرۆشن.

زەكەریا حەمید، هاووڵاتییەكە زێڕەكانی خێزانەكەی بۆ فرۆشتن هێنابوو بۆ بازاڕ بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەوە بەشێكە لەزێڕەكانی خێزانەكەم هێناومە بۆ فرۆشتن، چونكە نە مووچە هەیە و نەپارە جگە لەوەش نرخی زێڕ ئێستا باشە بەتایبەت بۆ جەژن دەتوانین بەشێك لە گوزەرانی خۆمانی پێ بەڕێ بكەین.

هاوكات كارزان كەریم زێڕینگر بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بەم شێوەیەی ئێستا جیهانییە و نزیكەی 7 ساڵ دەبێت بەم شێوەی ئیستا نرخی زێڕ بەرزنەبووەتەوە.

دەشڵێت، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دەگەڕێتەوە بۆ ئاڵۆزی پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و چین كە وایكردووە كاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخ هەبێت، بەشێوەیەك ئەمڕۆ نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 305 هەزار دینار دەفرۆشرا، نزیكەی بە ۲۹٥ هەزار دیناریش نرخی كڕینی زێڕ بووە، لەكاتێكدا پێنچ شەممەی ڕابردوو نرخی كڕینی یەك مسقاڵ زێڕ بە ۲۸٥ هەزار دینار بوو.

ئەو زێڕینگرە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، دابەشنەكردنی مووچە و بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ و خراپی گوزەرانی هاووڵاتیان جموجۆڵی بازاڕ زیاتر بووە خەڵكێكیش هەیە ئێستا زێڕەكەی دەفرۆشێت چونكە پێشتر بەنرخێكی هەرزان كڕیویەتی، لەگەڵ ئەوەشدا لەماوەی كەرەنتین و داخستنی دەروازە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەكان وایكردووە هاوردەكردنی خشڵ كەم بكات، هەرچەندە بەر لەنەورۆز بەشێكی باش لەزێڕمان هاوردەكرد، چونكە جگە لە جەژنی نەورۆز ئاهەنگی دەرچوون لەزانكۆكانیش لەپێشمان بوو، بەڵام هاتنی كۆڕۆنا هەموو ئەوانەی ڕاگرت.

ئابوری

ئاوات شێخ جەناب: ڕاگەیەندراوەكەی دارایی عیراق ڕاست نییە و وەڵاممان دەبێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری دارایی هەرێم ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق ڕەتدەكاتەوە و بڕیارە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش وەڵامی بداتەوە.

مەم بورهان ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاند كە دەربارەی ڕاگەیەندراوەكەی شەوی ڕابردووی وەزارەتی دارایی عیراق بەدواداچوونیان كردووە.

پەرلەمانتارەكە نووسیوێتی: ئاوات شێخ جەناب “وەزیری دارایی هەرێم، پێیراگەیاندم (راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق) راست نییە و حکومەتی هەرێم وەڵامی بۆ ئەو راگەیەندراوە دەبێت”.

مەم بورهان پێشنیازیشی كرد كە “لە نزیکەوە هەردوو پەرلەمانی عیراق و کوردستان چاودێری دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بکەن و بێلایەنانە ڕاستییەکان بۆ خەڵکی کوردستان و عیراق رابگەیەنن”.

شەوی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عیراق وەڵامێكی تونددا راگەیەندراوەكەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی دایەوە و بەرپرسیارێتی ڕێكنكەوتنی هەولێر و بەغداشی خستە ئەستۆی حكومەتی هەرێم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵك – بەشی هەواڵ

نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە بەم شێوەیە کە لە زەڕنگەری پێشین لە سلێمانی وەرگیراوە.

زێڕ

Oz: 1931$

24K: 384,000

21K: 336,000

18K: 288,000

Lira 22K= 409$

دراوەکان

100$= 123.750

100€= 145,000

100£= 159,000

100$= 733 لیرەی تورکی

100$= 2,170,000 تمەن (نەقدی)

100$= 2,270,000 تمەن (حەواڵە)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئاڵوگۆڕی بازرگانی عیراق و ئێران دەگاتە 20 ملیار دۆلار

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێرنا لە بەغدا دوای دیدارێكی لەگەڵ ئەحمەد حسێن وەزیری بازرگانی عیراق ڕایگەیاند ئاسی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزدەكرێتەوە.

لە دیدارەكەدا وەزیری بازرگانی عیراق و باڵیۆزی ئێران باسیان لە پرسی چۆنێتی پێدانی كرێی هاوردەكردنی كارەبا و غازی ئێران كرد كە تاران خوازیارە بە دۆلاری ئەمریكی بێت.

بەڵام تا ئێستا عیراق لە پێناو خۆپاراستن لە سزاكانی ئەمریكا، ئامادە نییە ئەو داواكارییەی ئێران جێبەجێ بكات.

پێشتر ئەمریكا هۆشداری دابوو لەوەی هەر وڵاتێك بە دۆلار مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات، ڕووبەڕووی سزای واشنتۆن دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان