ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

دارایی: بودجەی 6 مانگ بۆ مووچە و بەشەخۆراك ئامادە دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
كورتهێنانی بودجەی گشتی عیراق ڕێژەی چاوەڕوان كراو تێدەپەڕێنێت و ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق ئاشكرای دەكات، كە بودجە بۆ 6 مانگ بۆ مووچە و بەشەخۆراك ئامادە دەكەن.

بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە لە ئێستادا حكومەتی عیراق مانگانە لە فرۆشتنی نەوت نزیكەی 1.5 ملیار دۆلاری دەستدەكەوێت، لەكاتێكدا لە مانگەكانی ڕابردوودا نزیكەی 6 ملیار دۆلاری دەست دەكەوت و ئەوەش كێشەی دارایی بۆ عیراق دروست كردووە.

حەنین قەدۆ، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عێراق بۆ میدیاكانی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە كورتهێنانی بودجەی ئەمساڵ گەیشتۆتە 69 تریلیۆن دینار و ئەوەش كورتهێنانێكی بێ‌ پێشینەیە لە بودجەدا، بۆیە پێویستە حكومەت بەزوویی بێتە سەر خەت و چارەسەری بكات.

ڕاشیگەیاند، ئەگەر نرخی نەوت زیاتر لەوەی ئێستا هەیە دابەزێت كورتهێنانی بودجە دەگاتە 75 تریلیۆن دینار.

ئاشكراشی كرد، بودجەیەك بۆ عیراق ئاكادە دەكرێت، كە بۆ ماوەی 6 مانگ دەبێت و تایبەت دەبێت بە مووچە و پارەی چاودێری كۆمەڵایەتی و بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان.

كە نرخی نەوت بەڕێژەیەكی بەرچاو لە بازاڕی جیهانی دابەزیوە و لە ئێستادا نرخی نەوتی برێنت تەنها 32 دۆلارە و حكومەتی عیراقیش بڕێكی كەمتری لەو پارەیە دەست دەكەوێت لەكاتێكدا نرخی بەرمیلێك لە پڕۆژە یاسای بودجە بە زیاتر لە 50 دۆلار خەمڵێنرابوو، بەمەش قەیرانێكی گەورەی دارایی بۆ عیراق دروست كردووە، چونكە بودجەی ساڵانە 95%ی پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت.

ئابوری

زیاترە لە دوو ملیار دینار
داهاتی یەك ڕۆژی بەندەرێكی عیراقی ئاشكرادەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەزگای خاڵە سنورییەكانی عیراق، داهاتی بەدەستهاتووی ڕۆژی دوێنێی بەندەری ئوم قەسری ناوەڕاست ئاشكرا دەكات.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن دەزگای خاڵە سنورییەكانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”بڕی داهاتووی بەدەستهاتووی بەندەری ئوم قەسری ناوەڕاست لە پارێزگەی بەسرە بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەیشتە (2.126.509.000) دینار كە داهاتی ڕۆژی 13ی ئابی 2020، ئەمەش لەڕێی وەرگرتنی باجی گومرگی جموجۆڵی بازرگانی كە لەڕێی یاسا و ڕێنماییەكانی دەزگای خاڵە سنورییەكانەوە جێبەجێ‌ دەكرێت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”زیادبوونی داهاتەكان لە خاڵە سنورییەكان، لە ئەنجامی كاریی بەردەوام و بەجێگەیاندنی ئەركانە لەلایەن دەزگای خاڵە سنورییەكان كە بەشێوەیەكی ورد یاسا و ڕێنماییەكانی چاودێری و وردبینی و پشكینی ئەمنی جێبەجێ‌ دەكات و هەماهەنگە لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەكان”.

دەزگای خاڵە سنورییەكانی عیراق دەڵێت”ئەوان ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران جێبەجێ‌ دەكەن بۆ زیادكردن و پتەوكردنی داهاتەكانی دەوڵەت كە هەنگاو بەرەو كاروانی چاكسازیی هەڵدەنێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم تەنگژە ئابوری و داراییەی ڕووی لە وڵات كردووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئاوات شێخ جەناب: ڕاگەیەندراوەكەی دارایی عیراق ڕاست نییە و وەڵاممان دەبێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری دارایی هەرێم ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق ڕەتدەكاتەوە و بڕیارە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش وەڵامی بداتەوە.

مەم بورهان ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاند كە دەربارەی ڕاگەیەندراوەكەی شەوی ڕابردووی وەزارەتی دارایی عیراق بەدواداچوونیان كردووە.

پەرلەمانتارەكە نووسیوێتی: ئاوات شێخ جەناب “وەزیری دارایی هەرێم، پێیراگەیاندم (راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق) راست نییە و حکومەتی هەرێم وەڵامی بۆ ئەو راگەیەندراوە دەبێت”.

مەم بورهان پێشنیازیشی كرد كە “لە نزیکەوە هەردوو پەرلەمانی عیراق و کوردستان چاودێری دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بکەن و بێلایەنانە ڕاستییەکان بۆ خەڵکی کوردستان و عیراق رابگەیەنن”.

شەوی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عیراق وەڵامێكی تونددا راگەیەندراوەكەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی دایەوە و بەرپرسیارێتی ڕێكنكەوتنی هەولێر و بەغداشی خستە ئەستۆی حكومەتی هەرێم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵك – بەشی هەواڵ

نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە بەم شێوەیە کە لە زەڕنگەری پێشین لە سلێمانی وەرگیراوە.

زێڕ

Oz: 1931$

24K: 384,000

21K: 336,000

18K: 288,000

Lira 22K= 409$

دراوەکان

100$= 123.750

100€= 145,000

100£= 159,000

100$= 733 لیرەی تورکی

100$= 2,170,000 تمەن (نەقدی)

100$= 2,270,000 تمەن (حەواڵە)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان