ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

هەرێم.. داوادەكرێت حكومەت نرخی مریشك دیاریبكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەئێستادا نرخی مریشك بۆ هەر كیلۆیەك زیاتر لە سێ هەزار دینارە ئەمەش بووەتە جێگەی نیگەرانی هاووڵاتیان، كێڵگە پەلەوەریەكانیش ڕەتیدەكەنەوە نرخی مریشك بۆ ڕێژەی لە ٪١٠٠ بەرز بوبێتەوە و داواش دەكەن حكومەت نرخ دیاریبكات.

نازم عەبدوڵا جاف، جێگری سەرۆكی كۆمەڵی كێڵگە پەلەوەرییەكان لەبارەی گرانبوونی نرخی مریشك بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند:”زۆرمان لا سەیرە لەكاتێكدا كەمێك نرخی مریشك بەرزبووەوە هەموولایەك نیگەران دەبن، بەڵام لەو هەموو زیانەی ئێمە دەیكەن هەر لە گرانبوونی نرخی عەلەف و هێلكە تێچووی پڕۆژەكان كەس نایەتە دەنگ، لەماوەی دوو مانگی كەرەنتین و كۆرۆنادا زیاتر لە ٧ ملیار دینار زیانمان پێگەشت بۆ كەس باسی هاوكاریكردنی ئەم كەرتە و بە نیشتمانیكردنی ئەم كەرتەناكات كە زیاتر لە ٧٠٠ هەزا خێزان ژیانیان لەسەریەتی لە تەواوی هەرێمی كوردستان”.

جێگری سەرۆكی كۆمەڵی كێڵگە پەلەوەرییەكان وتیشی:”بەهۆی ترسی زیانی زۆرەوە چەند خاوەن پڕۆژەیەك بەرهەم هێنانیان ڕاگرت و فرۆشتنیان كەمكردووە هەربۆیە نرخ وابەرزبووەوە، بەڵام لە ئێستادا بەرەو هەرزانبوون دەڕواتەوە و ئێمە نامانەوێت نرخ لەسەر هاووڵاتیان گرانبێت وە ناشمانەوێت خاوەن پڕۆژەكان بەردەوام زەرەربكەن بۆیە ئەمجارەش داوا لەحكومەت دەكەین نرخمان بۆ دیاریبكات لەسەروو بڕی تێچوو ئامادەین پابەندبین و هاووڵاتیانیش دڵنیابن لە یەكنرخی مریشك لە بازاڕدا”.

بەپێی ئاماری كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان، لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە هەزار و 650 پڕۆژەی پەلەوەری و دوو هەزار و 800 هۆڵی یاسایی هەن، هەروەها 450 بۆ 500 پڕۆژەی پەلەوەریی نایاساییش هەن.

جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان ئاماژەی بەوەشدا هەركیلۆیەك مریشك لەسەر خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان ٢١٠٠ دینارە هەمووكات لەوە هەرزانتر فرۆشراوە كەبەردەوام لە زەرەردابوون وە ئێستا نرخی مریشك چووەتە سەروو ٢٠٠٠ نەك لە ٪١٠٠ زیاد بووبێت وە ئامادەنین بەردەوام مریشك بە زەرەر بخەینە بازاڕەوە بۆیە حكومەتی هەرێم دەتوانێت بێتە پێشەوە و ئەم كەرتە ڕێكبخاتەوە و یەك نرخ دابنێت بۆ تەواوی ساڵەكە.

نازم عەبدوڵا جاف جەختیشیكردەوە لەئێستادا لەناو كێڵگە پەلەوەرییەكان نرخی هەر كیلۆیەك مریشك بە ٢٥٥٠ دینار دەفرۆشرێت.

ئابوری

ئاوات شێخ جەناب: ڕاگەیەندراوەكەی دارایی عیراق ڕاست نییە و وەڵاممان دەبێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری دارایی هەرێم ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق ڕەتدەكاتەوە و بڕیارە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش وەڵامی بداتەوە.

مەم بورهان ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاند كە دەربارەی ڕاگەیەندراوەكەی شەوی ڕابردووی وەزارەتی دارایی عیراق بەدواداچوونیان كردووە.

پەرلەمانتارەكە نووسیوێتی: ئاوات شێخ جەناب “وەزیری دارایی هەرێم، پێیراگەیاندم (راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق) راست نییە و حکومەتی هەرێم وەڵامی بۆ ئەو راگەیەندراوە دەبێت”.

مەم بورهان پێشنیازیشی كرد كە “لە نزیکەوە هەردوو پەرلەمانی عیراق و کوردستان چاودێری دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بکەن و بێلایەنانە ڕاستییەکان بۆ خەڵکی کوردستان و عیراق رابگەیەنن”.

شەوی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عیراق وەڵامێكی تونددا راگەیەندراوەكەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی دایەوە و بەرپرسیارێتی ڕێكنكەوتنی هەولێر و بەغداشی خستە ئەستۆی حكومەتی هەرێم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵك – بەشی هەواڵ

نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە بەم شێوەیە کە لە زەڕنگەری پێشین لە سلێمانی وەرگیراوە.

زێڕ

Oz: 1931$

24K: 384,000

21K: 336,000

18K: 288,000

Lira 22K= 409$

دراوەکان

100$= 123.750

100€= 145,000

100£= 159,000

100$= 733 لیرەی تورکی

100$= 2,170,000 تمەن (نەقدی)

100$= 2,270,000 تمەن (حەواڵە)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئاڵوگۆڕی بازرگانی عیراق و ئێران دەگاتە 20 ملیار دۆلار

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێرنا لە بەغدا دوای دیدارێكی لەگەڵ ئەحمەد حسێن وەزیری بازرگانی عیراق ڕایگەیاند ئاسی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزدەكرێتەوە.

لە دیدارەكەدا وەزیری بازرگانی عیراق و باڵیۆزی ئێران باسیان لە پرسی چۆنێتی پێدانی كرێی هاوردەكردنی كارەبا و غازی ئێران كرد كە تاران خوازیارە بە دۆلاری ئەمریكی بێت.

بەڵام تا ئێستا عیراق لە پێناو خۆپاراستن لە سزاكانی ئەمریكا، ئامادە نییە ئەو داواكارییەی ئێران جێبەجێ بكات.

پێشتر ئەمریكا هۆشداری دابوو لەوەی هەر وڵاتێك بە دۆلار مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات، ڕووبەڕووی سزای واشنتۆن دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان