ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

حزبێك پشتیوانی بۆ خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران ڕاگەیاند


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەنجومەنی باڵای مامۆستایانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پشتیوانی بۆ خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەمانبەرانی دهۆك و شار و شارۆچكەكانی دیكەی هەرێم ڕادەگەیەنێت و دەشڵێت: “مامۆستایان ناچارن پەنا ببنە بەر دروستكردنی فشاری مەدەنی بۆ بەدەستهێنانی مافەكانیان”.

ئەنجومەنی باڵای مامۆستایانی یەكگرتوو لەبەیاننامەیەكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، مامۆستایان ناچارن پەنا ببنە بەر دروستكردنی فشاری مەدەنی بۆ بەدەستهێنانی مافەكانیان، كە كەمترین فشاری مەدەنی خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایەتییە لەلایەن مامۆستایان و مووچەخۆرانەوە.

ڕاشیگەیاندووە، “بەداخەوە لەلایەن دەسەڵاتی بێ پلانی هەرێمەوە ئەوەش بە مامۆستایان ڕەوا نابینرێت و پەنا بۆ دەستگیركردن و هەڕەشە و چاوسوركردنەوە دەبرێت، ئەمەش ڕێگایەكە بۆ ئەوەی مامۆستا و فەرمانبەران چاوترسێن بكرێن و پەنا بۆ گردبوونەوە و خۆپیشاندان نەبەن”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پشتگیری هەر خۆپیشاندان و گردبوونەوەیەكی ناڕەزایی مەدەنیانە بۆ داواكردنی مافی مامۆستایان و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكەین و ئیدانەی پەنا بردن بۆ هەڕەشە و توندوتیژی بەرامبەر مامۆستایانی خۆپیشاندەر دەكەینەوە.

دەقی بەیاننامەكە:

بەیاننامەیەك لە مامۆستایانی یەكگرتووەوە
سەبارەت بە قەیرانی دواكەوتنی موچە و خەباتی مەدەنی مامۆستایان..
مامۆستایان و پەروەرشیارانی دڵسۆز..
باوكان و دایكانی رێزدار..
خەمخۆرانی پەروەردەو فێركردن لە كوردستان..
وەك هەموولایەك دەزانین كە بەهۆی بێ پلانی و نەبوونی سەلیقەی كارگێڕی و دارایی بەرپرسانەوە، بەردەوام هەرێمەكەمان دوچاری قەیران و كێشەی جۆراوجۆر دەبێتەوە، بەتایبەت كێشە و قەیرانی دارایی و دواكەوتنی بەردەوامی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی كوردستان، بەشێوەیەك لە ئێستادا كە پێنج مانگی ئەمساڵ تێپەڕ دەبێت، موچەخۆرانی هەرێم هیچ موچەیەكی ساڵی ٢٠٢٠یان وەرنەگرتووە، ئەمەش بووەتە هۆی گرفتی گەورە لەسەر ژیان و بژێوی هاوڵاتیانی كوردستان، بەتایبەت لە ئان و ساتێكدا كە بەرەو پێشوازی جەژنی پیرۆزی رەمەزان دەڕۆین و، لە هەركاتێك زیاتر هاوڵاتی پێویستی بە كڕینی پێداویستییەكانی جەژن و دڵخۆشكردنی ماڵ و منداڵی هەیە..
بەردەوامی درێژەدان بەم قەیرانانە لەم كاتەدا لە وێستگەیەكدایە كە مامۆستایان و قوتابیانیش سەرقاڵی خۆئامادەكردنن بۆ تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی دووەم، تا بەهۆی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە ساڵی خوێندن دوچاری شكست نەبێت و كۆتایی پێ بهێنرێت، بەڵام بێگومان ئەمە بەخراپی باری دەرونی و گیرفانی بەتاڵی مامۆستا و قوتابی و كەسوكاری قوتابیانەوە ناكرێت و سەركەوتوو نابێت..
بۆیە مامۆستایان ناچارن پەنا ببنە بەر دروستكردنی فشاری مەدەنی بۆ بەدەستهێنانی مافەكانیان، كە كەمترین فشاری مەدەنی خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایەتییە لەلایەن مامۆستایان و موچەخۆرانەوە، بەڵام بەداخەوە لەلایەن دەسەڵاتی بێ پلانی هەرێمەوە ئەوەش بە مامۆستایان رەوا نابینرێت و پەنا بۆ دەستگیركردن و هەڕەشە و چاوسوركردنەوە دەبرێت ، ئەمەش ڕێگایەكە بۆ ئەوەی مامۆستا و فەرمانبەران چاوترسێن بكرێن و پەنا بۆ گردبوونەوەو خۆپیشاندان نەبەن، بۆیە بەم بۆنەیەوە ئێمە سەرنج و هەڵوێستی خۆمان لەم خاڵانەدا دەخەینە ڕوو:
1- پشتگیری پرۆسەی پەروەردەو فێركردن بە ئەركی خۆمان دەزانین، بەڵام بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی حكومەتی هەرێمە، چونكە سەركەوتنی پرۆسەكە باری دەرونی و ئاستی بژێوی دەوێ، كە بەداخەوە لە خێزانی مامۆستا و قوتابیانی كوردستانیان دابڕیوە..
2- پشتگیری هەر خۆپیشاندان و گردبوونەوەیەكی ناڕەزایی مەدەنیانە دەكەین، بۆ داواكردنی مافی مامۆستایان و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان..
3- پەنا بردن بۆ هەڕەشە و توندوتیژی بەرامبەر مامۆستایانی خۆپیشاندەر، بە هەموو شێوەیەك ئیدانە ئەكەین و، بە هەوڵی ترسنۆكانەی دەزانین بەرامبەر هاوڵاتی مافخوراوی كوردستان..
4- داواكارین هەرچی زووە خۆپیشاندەران و مامۆستایان ئازاد بكرێن.
5- داوا لە وەزارەتی پەروەردە دەكەین كە واقیعیانە مامەڵە لەگەڵ كۆتایی ساڵی خوێندن و ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكاندا بكات و، هەوڵی دابینكردنی دوو موچەی مامۆستایان بدات تا بە ئاسودەیی و بێ كێشە تاقیكردنەوەكان سەركەوتوو ببن.
6- داوا لە یەكێتی مامۆستایانی كوردستان و، رێكخراو و دەزگا و كەسایەتییە پەیوەندیدارەكان دەكەین، كە سڵ نەكەنەوە لە پشتگیری داوای رەوای مامۆستایان و، دژایەتی هەر ستەم و توندوتیژییەك بكەن كە بەرامبەر مامۆستایان دەكرێت لە شوێنێكی ئەم كوردستانە بن..
لەگەڵ دوبارەی پشتگیری مامۆستایان و، پێداگری لەسەر دژایەتی ستەمی دواكەوتنی موچەو، ئازادی بۆ مامۆستایانی كارامەو دڵسۆز..
سەركەوتوو بێت خەباتی مەدەنی مامۆستایان بۆ داواكردنی مافە ڕەواكانیان و، كۆتایی بێت بە ستەمی ستەمكار و گەندەڵكاران لە كوردستان..
ئەنجومەنی باڵای مامۆستایانی یەكگرتوو
٢٠٢٠/٥/١٦
٢٣ی رەمەزانی ١٤٤١

کوردستان

لیژنە هاوبەشەکەی  یەکێتی و گۆڕان کۆدەبێتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە، لیژنەی هاوبەشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی کۆبێتەوە.

ئەو لیژنە هاوبەشە کە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی دەستەی کارگێڕی یەکێتی و شەماڵ عەبدولوەفا ئەندامی خانەی ڕاپەراندنی گۆڕان سەرۆکایەتی دەکەن، پرسی ئاڵوگۆڕی پۆستە ئیدارییەکان و پەیوەندییەکانی هەردوو حزب تاووتوێ دەکەن.

سەرۆکی ئیدارەی گەرمیان، جێگری پارێزگار و قایمقامی هەڵەبجە، جێگری سەرۆکی ئیدارەی راپەڕین لە نێو ئەو پۆستانەدان کە لە نێواین یەکێتی و گۆڕاندا یەکلایی نەکراونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تووشبوویەکی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لە دەست دا


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ یەک شەممە، تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا کە نە خۆشی درێژخایەنی هەبووە، لە سلێمانی گیانی لە دەست دا.

د. ئازاد ھەورامی بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ ڕایگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ پیاوێکی تەمەن 69 ساڵ کە نەخۆشی درێژخایەنیشی هەبووە، بە ھۆی كۆرۆنا گیانی لە دەست دا.

بە پێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا 241 تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست داوە کە 208یان لە سلێمانی بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هێزە ئەمنییەكانی ئێران، ئاژەڵدارانی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان دەكەنە ئامانج


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، خەڵكی ئەو ناوچانەی زۆربەیان ئاژەڵدارن و لەم وەرزەدا لە كوێستانەكان جێگیر بوون، بە چەكی نیوە قورسی هێزەكانی سوپای پاسداران دەكرێنە ئامانج.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزەكانی سوپای پاسداران كە لە سنوورەكانی سەردەشت و پیرانشار جێگیر بوون، بە چەكی نیوە قورسی وەك “بی كەی سی و دۆشكە” تەقەیان لە ئاژەڵدارانی هەرێمی كوردستان كردووە و شوانێكیان بە سەختی بریندار كردووە.

ئاشكراشیكرد، ڕۆژی هەینی ڕابردوو، بەهۆی تەقەی هێزەكانی سوپای پاسداران لە سنووری پیرانشار لە ئاژەڵدارانی هەرێمی كوردستان، بووەتە هۆی برینداربوونی شوانێكی تەمەن ١٧ ساڵ و هاوكات هەر بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران 20 سەر مەڕ لەناوچوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان