سودانی: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین دەكەين



سەرۆك وەزیرانی عێراق وردەكاری كێشەكانی هەرنادەی نەوتی هەرێم باسدەكات و جەختیشدەكاتەوە، دابین كردنی مووچەی مووچەخۆراكی هەرێم ئەركی حكومەتی عێراقە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە دیداری بەغدا لە پانێڵێكدا ڕایگەیاند، هەماهەنگی و لێكتێگەیشتنی تەواو هەیە لەنێوان هەولێر و بەغدا و لەسەر ئەو بنەمایەش ڕێككەوتنمان لە 4ی نیسان واژۆ كردووە.

دەربارەی نەوتی هەرێم ئاشكرای كرد، دوای بڕیارەكەی دادگای پاریس، لەگەڵ هەرێم ڕێككەوتووین بۆ هەناردەی نەوت لەڕێگەی سۆمۆوە و لە ئێستادا تەنها هەندێك كێشەی هونەری ماوە وەك كردنەوەی هەژماری بانكی و لایەنی توركیش خەریكی پشكنینی بۆری نەوتن تا بزانن بەهۆی بوومەلەرزەوە زیانی پێ‌ نەگەیشتووە، بۆیە هەركات توركیا ئاگادارمان بكاتەوە ڕاستەوخۆ دەست بەهەناردە بكەینەوە.

ئاشكراشی كرد، دەمەوێت چەمكی “كێشە هەڵپەسێردراوەكانی”ی نێوان هەرێم و بەغدا بگۆڕین بۆ “دەرفەتی هاوبەش” چونكە هەرێمی كوردستان بنەمایەكی گرنگی عێراقە.

وتیشی، “دابین كردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەركی حكومەتی عێراقە بە هەمان شێوەی چۆن بۆ خەڵكی ئەنبار یان هەر ناوچەیەكی دیكە دابینی دەكات”.

ئایدن مەعروف: تۆمارکردنی سکاڵا دژی کورسی کۆتاکان هەنگاوێکی هەڵەیە
پێشت ئایدن مەعروف: تۆمارکردنی سکاڵا دژی کورسی کۆتاکان هەنگاوێکی هەڵەیە
سودانی: ئەو متمانەیەی بەدەستمان هێناوە بەرئەنجامی ڕاستگۆییمان بووە لەگەڵ خەڵك
دواتر سودانی: ئەو متمانەیەی بەدەستمان هێناوە بەرئەنجامی ڕاستگۆییمان بووە لەگەڵ خەڵك
ەیوەندیدار