ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سلێمانی؛لەناو بازار تۆمەتبارێك دەستگیركرا چوار جانتای ژنانی دزیوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی ڕێكاری لەناوی بازاڕی شاری سلێمانی ژنێكیان دەستگیركرد، كە جانتای چەند هاووڵاتییەكی برد بوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە 16-5-2020 زانیاری گەیشتە مەفرەزەكانی پۆلیس، كە لەناو بازاڕی سلێمانی بڵاوەیانپێكراوە بەوەی كە ژنێك جانتای هاووڵاتیان دەبات، پۆلیسی ڕێكاری لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو توانرا هەر ئەمڕۆ تۆمەتبارەكە بدۆزنەوە و دەستگیری بكەن، كە هەستاوە بە بردنی چوار جانتای ژنان.

ڕاشیگەیاندووە، لەئێستادا تۆمەتبار( ش ، ع ،م ) لەدایكبوی 1979 دانیشتوی شاری كەركوك، بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر بڕێك حەب و چەند نوشتەو جادویەكدا، كە حەبەكان نێردراون بۆ پشكنین بەمەبەستی زانیاری لەسەر جۆرەكەی.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، تۆمەتبارەكە لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە ناسراوەتەوە، كە پێشتر لەسەر تاوانی دزیكردن دەستگیركراوە .

کوردستان

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی؛ لە سیتەك 2 هاووڵاتی دەستگیر كران

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، دوو هاووڵاتی دەستگیركران ، كە سەرقاڵی ئیشكردن بوون لە زەوی گشتی دا هەستابوون بە تەختكردنی زەوی دەرهێنان و بڕینی داری سروشتی دەستگیرا بەسەر شۆفڵێك دا .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، بە مەبەستی نەهێشتنی دیاردەی زیادەڕۆیی ، مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی سیتەك دەستیانكرد بە گەڕان و پشكنین لە سنوری شارەدێكە لە ئەنجامدا توانیان 2 هاووڵاتی بە تۆمەتی زیادەڕۆیی دەستگیر بكەن.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو دوو هاووڵاتیە بە شێوەیەكی نایاسایی سەرقاڵی ئیشكردن بوون لە زەوی گشتی دا، كە هەستابوون بە تەختكردنی زەوی دەرهێنان و بڕینی داری سروشتی، هاوكات دەستگیرا بەسەر شۆفڵێكدا، دواتر پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێكخراو ڕادەستی دادوەری لێكۆڵینەوە كرا بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

جارێكی دیكە تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم زیادی كرد 25 حاڵەتی مردن تۆماركراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 706 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 25 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 4739 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 250 كەس و سلێمانی 113 كەس و لە گەرمیان 32 كەس و ڕاپەڕین 15 كەس و دهۆك 256 و هەڵەبجە 31 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 521 كەس چاكبوونەوە و 25 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

No description available.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پێنجوێن؛ بارهەڵگرێكی ئۆتۆمبێل بە شەش ئۆتۆمبێلەوە كەوتە دۆڵێكەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی نەمانی ئیستۆپەوە لەسەر ڕێگای پێنجوێن بارهەڵگرێكی گواستنەوەی ئۆتۆمبێل بە شەش ئۆتۆمبێلەوە وەرگەڕا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 25ی ئەیلول2020 ڕووداوێكی وەرگەڕان لەسەر ڕێگای سەرەكی پێنجوێن بۆ سەیدسادق ڕوویدا .

ڕاشیگەیاندووە، ڕووداوەكە بەهۆی نەمانی ئیستۆپی بارهەڵگرێكی ئۆتۆمبێلەوە بووە، كە بەوهۆیەیەوە شەش ئۆتۆمبێل، كە بە بار هەڵگرەكە بووە كەوتە ناو دۆڵێكەوە .

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان