ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

شەپۆلی خۆپیشاندانەكانی فەرمانبەران فراوانتر بوون

خۆپیشاندانی مامۆستایان لە سەیدسادق

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای دەستپێكردنی خۆپیشاندان لە شاری دهۆك، لە گەرمیان و سەیدسادق-یش خۆپیشاندان دژی دواكەوتنی مووچە دەستی پێكرد.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، مامۆستایان و فەرمانبەران لە دهۆك دژی نەبوونی مووچە بێدەنگییان شكاند و هاوكات لە شارۆچكەی كەلار و سەیدسادق خۆپیشاندان دەستی پێكرد و فەرمانبەران داوا دەكەن بەزووترین كات مووچە دابەش بكرێت و مووچەی مانگەكانی ئەمساڵیان پێ‌ بدرێت.

بەپێی زانیارییەكان، كەمێك پێش ئێستا مامۆستایانی شاری كەلار دژی دواكەوتنی مووچە ڕژانە سەر شەقامەكان و هۆشداری بایكۆت كردنی تاقیكردنەوەكان دەدەن و داوا دەكەن بایكۆتی تاقیكردنەوەكان لەسەرتاسەری هەرێم بكرێت.

لە كۆتایی مانگی ئایار نزیك دەبینەوە و تا ئێستا زۆرینەی فەرمانبەران هیچ مووچەیەكی ساڵی 2020یان وەرنەگرتووە و 60 ڕۆژیش تێپەڕیوە بەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوودا و بەرەو جەژنی ڕەمەزانە و فەرمانبەران چاوەڕێی مووچەن بۆ كڕینی پێداویستی جەژن.

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی: ئامادەین یارمەتیدەربین بۆ دڵنیابوونەوە لە سەقامگیریی عیراق

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، نیگەرانن لە هێرش و هەڕەشەی ئەم دواییەی سەر ئەركە دیپلۆماتییەكان و بنكەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، ئامادەشن هاوكاریی عیراق بكەن بۆ دابینكردنی ئاسایش و سەقامگیری.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ 25ی ئەیلول لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، پاڵپشتیی هەوڵی سەركردە عیراقییەكان دەكەن بۆ ڕێگریكردن لەو هێرشانە. ئامادەی هاوكارین بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایش و سەقامگیریی لە وڵاتدا.

 

دەقی جریوەكەی نێچیرڤان بارزانی:

بە نیگەرانییەكی زۆرەوە چاودێریی دوایین هێرش و هەڕەشەكان دژی ئەركە دیپلۆماتییەكان و بنكە سەربازییەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەكەین كە عیراقییەكان لە “تیرۆر” دەپارێزن. پاڵپشتی لە هەوڵی سەركردە عیراقییەكان بۆ ڕێگەگرتن لە هێرشی زیاتر دەكەین و ئامادەین یارمەتیدەربین بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كۆیە.. كچێكی دەرچووی 12 ئامادەیی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە شاری كۆیە كچێكی تەمەن 18 ساڵ كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە شاری كۆیە كچێك بەناوی (گ.ب.ج) تەمەن 18 ساڵ دەرچووی پۆلی 12ی ئامادەیی دانیشتووی گەڕەكی كەكۆن، بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، هۆكاری خۆكوشتنی ئەو كچە دەگەڕێتەوە بۆ بەدەستهێنانی نمرەی كەم لە پۆلی 12ی ئامادەیی.

لە ئێستادا پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەكە كردووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەقتەق.. گەنجێك بە تەزووی كارەبا گیانی لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە شارەدێی تەقتەق گەنجێك لەكاتی پاككردنەوەی حەوزی ماسیدا بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، گەنجێك بەناوی (م.أ) دەرچووی زانكۆ / بەشی یاسا، دانیشتووی شارەدێی تەقتەق لەكاتی پاككردنەوەی پڕۆژەی بەخێوكردنی ماسیدا تەزووی كارەبا لێیداوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

لە ئێستادا تەرمی ناوبراو گەیەنراوەتەوە پزیشكی دادی كۆیە و لێكۆڵینەوەش لەڕووداوەكە دەستپێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان