لاهور شێخ جەنگی لیست دروست دەكات؟



لاهور شێخ جەنگی لەگەڵ ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی و سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كۆدەبێتەوە و دەربارەی دروست كردنی لیست بۆ هەڵبژاردن دەڵێت: “من یەکێتیم و هەوڵی یەکڕیزیی کورد دەدەم”.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، لاهور شێخ جەنگی لەگەڵ هەریەكە لە سەڵاحەدین محەمەد بەهادین و عەلی باپیر كۆبووەوە.

دوابەدوای كۆبوونەوەكەی لەگەڵ ئەمینداری یەكگرتووە، لاهور شێخ جەنگی لە لێدوانێكی بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، بەمەبەستی سیاسی سەردانی یەکگرتوومان کردووە و سەردانی کۆمەڵیش دەکەین، بابەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یەکێک بوو لەو تەوەرانەی باسمان کردووە، هاوکات یەک لیستی کورد لە کەرکووک، کە ئێمە هەوڵ دەدەین کورد بە یەک لیست دابەزێت.

دەربارەی ڕاگەیاندنی لیستێکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وتی، “وەڵامی ئەوە نادەمەوە جارێ. من یەکێتیم و هەوڵی یەکڕیزیی کورد لە کەرکووک دەدەم”.

جەختیشی كردەوە، هەوڵدەدەین هەڵبژاردنی کوردستان لە کاتی خۆیدا بکرێت، چونکە زۆر زۆر دواکەوتووە و لە قازانجی کورد نییە.

شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ مووچە چی بە سودانی وتووە؟
پێشت شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ مووچە چی بە سودانی وتووە؟
قوباد تاڵەبانی: پێشوازی لەهەر دەستپێشخەرییەک دەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان
دواتر قوباد تاڵەبانی: پێشوازی لەهەر دەستپێشخەرییەک دەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان
ەیوەندیدار