ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سلێمانی؛ دەست بەسەر برێكی زۆر چەرەسدا گیرا دوو ساڵە بەسەرچووە

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی لیژنەی بازاڕی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی بەسەرچوونی ماوەكەی و نەشیاوی بۆ خواردن دەست بەسەر بڕێكی زۆر چەرەسدا گیرا ، دەشڵیت،” ئەو چەرەسەی دەستی بەسەردا گیراوە ماوەی دوو ساڵ زیارتە بەسەرچووە”.

بەروار محمد، سەرۆكی لیژنەی بازاڕی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندووە، بەهۆی بەسەرچوونی ماوەكەی و نەشیاوی بۆ خواردن و بەكارهێنان، لیژنەكەمان دەستی بەسەر زیاتر لە (600) كیلۆگرام چەرەس لەجۆری ناوكە شوتیدا گرتووە كە گومان دەكرێت خاوەنەكەی بەشێوەی هەڵڕژاو و لەسەر عەرەبانە و دەستگێڕ ساغی بكاتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو چەرەسەی دەستی بەسەردا گیراوە ماوەی دوو ساڵ زیارتە بەسەرچووە و ڕێنماییە تەندورستیەكان جەخت لە نە خواردن و بەكارنەهێنانی ئەو خواردەمەنیانە دەكەنەوە ماوەیان بەسەرچووە ، چونكە بەهای خۆراكیی لەدەست دەدەن و زیان بە تەندروستی هاووڵاتان دەگەیەنن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، بەپێی تایبەتمەندی وەزارەتی بازرگانی عیراقی، چەرەس لە گوێنیەدا بەمەرجی ئەوەی ‌پلەی گەرمی نێوان (21‌ بۆ 25) پلەی سەدی زیاتر نەبێت هەروەها شوێنەكە گونجاو بێت و رێژەی شێی بەرزنەبێت ئینجا دەتوانرێت تەنها بۆ شەش مانگ عەمبار بكرێت چونكە بەخیرایی كەڕو و بەكتریا تیایدا گەشە دەكات.

کوردستان

دوواین ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا لە ڕۆژئاوای كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ یەك شەممە 39 تووشبووی نوێ لە ناوچەكانی باكوری سوریا تۆماركراون و دوو تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری لە ڕۆژئاوای كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 39 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لەناوچەكانی ئیدارەی خۆسەر تۆماركراون كە زۆرترینیان لە قامشلۆ 9 تووشبوو، حەسەكە 17 تووشبوو و لە شارۆچكەی گركێ لەگی-یش 4 تووشبوو تۆماركراون.

ئاشكراشیدەكات، دوو تووشبووی كۆرۆنا لە كۆبانی گیانیان لەدەستداوە و 7 تووشبووی دیكەش چاكبوونەتەوە و كۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە هەزار و 398 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەم هەواڵە نوێدەكرێتەوە..
خۆپیشاندانی سەرتاسەری مامۆستایان دەستیپێكرد

سلێمانی ـ نزار جەزا

ئەمڕۆ شەممە لە یەكەم رۆژی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن لە شاری سلێمانی مامۆستایان نەچوونە هۆڵەكانی خوێندن و خۆپیشاندانیان دەستپێكرد.

پەیامنێری (خەڵك) لە شوێنی خۆپیشاندانەكەدا وتی: خۆپیشاندەران لە پێش بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوا كۆبوونەتەوە و خۆپیشاندانیان سازكردووە و خەڵكی دیكەشیان لەگەڵدایە.

ئاماژەی بەوەشكرد خۆپیشاندەران داوای خەرجكردنی موچەكانیان دەكەن كە ماوەی چەند مانگە پێیان نەدراوە لەگەڵ دابەشكردنی موچە مانگانە لە كاتی خۆیدا.

ناڕازییەکان کە مامۆستایان ڕابەرییان دەکەن لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی گردبوونەتەوە و دروشمی جۆراوجۆر دەڵێنەوە.

بڕیارە پاش کەمێکی دیکە بەڕێپێوان بەڕێبکەون بۆ بەردەم بینای پارێزگای سلێمانی و لەوێ بەیاننامەی خۆیان بخوێننەوە و تێیدا کۆی داواکارییەکانیان دەخەنەڕوو و هەنگاوی دواتریان ئاشکرادەکەن.

هاوكات لە شاری كەلار و كۆیەش خۆپیشاندانی مامۆستایان دەستیپێكردووە و لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردەی شارەكانیاندا كۆبوونەتەوە.

هاوكات بڕیارە لە شاری هەڵەبجە و رانیەش خۆپیشاندانی مامۆستایان بەڕێوەبچێت.
زانیاری نوێتر…

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق گەیشتە هەولێر

خەڵك- بەشی هەواڵ

راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق قاسم ئەعرەجی گەیشتە هەولێر بە سەرۆكایەتی شاندێكی ئەمنی.

سەرچاوەیەك بۆ الاخباریە وتی: ئەعرەجی لەگەڵ شاندێكی ئەمنی گەیشتووەتە هەولێر.

ناوبراو لەگەڵ بەرپرسە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستاندا كۆدەبێتەوە.

زانیاری زیاتر لەبارەی سەردانەكە بڵاونەكراوەتەوە، بەڵام هاوكاتە لەگەڵ هەڕەشە و هۆشدارییەكانی ئەمریكا بۆ عێراق لەسەر هێرشكردنەسەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لەلایەن ملیشیا چەكدارەكانەوە.

هاوكات نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئامادەیی هاوكاری و پشتیوانی بۆ دابینكردنی سەقامگیری و ئاسایش لە عێراق نیشانداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان