ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

یەكگرتوو؛داوای جێ بەجێ‌ كردنی لامەركەزیەت بۆ پارێزگاكانی هەرێم دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات هەرچی زووترە دەست و برد بكات لە ئەنجامدانی چاكسازی ڕیشەیی و چارەسەركردنی كێشە و قەیرانەكان و گێڕانەوەی متمانە و شكۆ بۆ دەزگا نیشتمانییەكان و دابەشكردنی سامانی گشتی بەسەر تێكڕای هاووڵاتیان و ناوچەكانی هەرێمی كوردستاندا.

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەلاغێكی بڵاوكردەوە، كە ویچنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ڕۆژی پێنج شەممە 14/5/2020 ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی گرێدا تیشكی خستە سەر بارودۆخی سیاسی هەرێم و عیراق بە گشتی، بەتایبەتی ئەو قەیران و كێشەو مەترسیانەی ڕوویكردۆتە ئەم هەرێمە بە هۆی ململانێ و سیاسەتی نادروستی لایەنەكانی دەسەڵات و ئیدارەی خراپ و گەندەڵی بێ سنور.

ڕاشیگەیاندووە، جێبەجێكردنی سیستەمی لامەركەزی پارێزگاكان لە بواری ئیداری و دارایی دا بەمەبەستی پێدانی رۆڵی باشتر بە ئەنجومەنی پارێزگاكان و شۆركردنەوەی دەسەڵاتەكان بە دوور لە مەترسیەكانی دوو ئیدارەیی و لێكترازان و هەڵوەشاندنەوەی دەزگا نیشتمانی و دەستوریەكانی هەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، پێویستە حكومەتی هەرێم كار بۆ دابینكردنی داهاتی پێویست بۆ دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی كوردستان بەرێكوپێكی و لەكاتی خۆیدا و دوانەخستنی لەژێر هیچ پاساو و بیانوێكدا و چارەسەركردنی یەكجارەكی ئەم پرسە حەیاتیە گرنگەی خەڵكی كوردستان بكات .

بسم الله الرحمن الرحیم
بەلاغی كۆتایی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
رۆژی پێنج شەممە 14/5/2020 بەرانبەر بە 21/ رەمەزانی 1441 كۆچی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی گرێدا بە سەرۆكایەتی بەرێز د. هادی عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی و بە ئامادەبوونی بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو .
لە كۆبوونەوەكەدا وێڕای تەواوكردنی پێداویستیەكانی ناوخۆی حیزب پەیوەست بە كۆنگرە كە بەهۆی پەتای كۆڕۆناوە دواخرابوو، دوای ئەوە كۆبوونەوە تیشكی خستە سەر بارودۆخی سیاسی هەرێم و عێراق بە گشتی ، بەتایبەتی ئەو قەیران و كێشەو مەترسیانەی روویكردۆتە ئەم هەرێمە بە هۆی ململانێ و سیاسەتی نادروستی لایەنەكانی دەسەڵات و ئیدارەی خراپ و گەندەڵی بێ سنور، كە بەهۆیەوە باری گوزەران و بژێوی خەڵكی كوردستان چۆتە دۆخێكی زۆر دژوار و ناهەموارەوە.
لەو بارەیەوە كۆبوونەوە داوای كرد كە حكومەتی هەرێم هەرچی زووترە دەست و برد بكات لە ئەنجامدانی چاكسازی ریشەیی و چارەسەركردنی كێشە و قەیرانەكان و گێڕانەوەی متمانە و شكۆ بۆ دەزگا نیشتمانیەكان و دابەشكردنی سامانی گشتی بەسەر تێكڕای هاوڵاتیان و ناوچەكانی هەرێمی كوردستاندا.. لەو پێناوەدا كۆبوونەوە جەختیكردەوە لەسەر ئەم چەند خاڵە سەرەكیەی خوارەوە :
1. دابینكردنی داهاتی پێویست بۆ دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی كوردستان بەرێكوپێكی و لەكاتی خۆیدا و دوانەخستنی لەژێر هیچ پاساو و بیانوێكدا و چارەسەركردنی یەكجارەكی ئەم پرسە حەیاتیە گرنگەی خەڵكی كوردستان.
2. جێبەجێكردنی سیستەمی لامەركەزی پارێزگاكان لە بواری ئیداری و دارایی دا بەمەبەستی پێدانی رۆڵی باشتر بە ئەنجومەنی پارێزگاكان و شۆركردنەوەی دەسەڵاتەكان بە دوور لە مەترسیەكانی دوو ئیدارەیی و لێكترازان و هەڵوەشاندنەوەی دەزگا نیشتمانی و دەستوریەكانی هەرێمی كوردستان.
3. چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقی فیدراڵ پەیوەست بە دۆسیەی نەوت و بودجەو شایستە دارایی و نەوتیەكانی نێوان هەردوولا بە شێوەیەكی بنەڕەتی لەسەر بنەمای مافە دەستوریەكانی هەرێمی كوردستان.
لە كۆتاییدا كۆبوونەوە هیوای خواست خوای گەورە و بەبەزەیی بە بەرەكەتی ئەم مانگی رەمەزانە پیرۆزە هەموو كێشە و نەهامەتیەكان لەسەر خەڵكی جیهان بە گشتی و كوردستان بەتایبەتی دووربخاتەوە و كۆتایی بە مەترسیەكانی پەتای كۆڕۆنا بێت و ئاسودەیی و بەختەوەری بگەرێتەوە بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی .
ئەنجومەنی سەركردایەتی
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان

کوردستان

وێنە.. لە شارەزوور ژمارەیەك گەنجی خۆبەخش بەشێك لە هێما شكاوەكانی هاتوچۆی سنوورەكە و نوێدەكەنەوە

خەڵك – یەحیا حبیب

ئەمشەو دووشەممە، ژمارەیەك لە گەنجانی شارۆچكەی شارەزوور هەستان بە چاككردنی بەشێك لە هێما شكاوەكانی هاتوچۆی سنوورەكە و نوێكردنەوە و دانانی لەزگەی درەوشاوەی هاتوچۆ بۆ هێماكان.

كاروان كەریم، یەكێكە لەو گەنجە خۆبەخشانە و بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕایگەیاند، “ئێمە لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیمانەوە لەگەڵ ستافێك لە گەنجی ماندوو نەناسی سنوورەكە هەڵدەستین بە چاكردنەوەی ئەو هێمای هاتوچۆیانەی كە شكاون بە هەر هۆكارێك یان خراپ بوون، لەگەڵ ئەوەشدا لەزگەی درەوشاوەی شەو لەو هێمایانە دەدەین كە شۆفێر پێویستە ئاگاداری بێت لە پێشییەوە چی هەیە “.

ئەو گەنجە خۆبەخشە وتیشی، “ڕێگای شارەزوور، دەربەندیخان و ئیدارەی گەرمیان و مەرزی پەروێزخان و سەیدسادق و پێنجوێن و پارێزگای هەڵەبجە پێكەوە دەبەستێت، بۆیە زۆرینەی شۆفێرەكان دەكرێت نوێ بن وە شارەزار ڕێگا نەبن”.

كاروان كەریم ئاماژەی بەوەشكرد، “چاككردنی هێماكان و نوێكرنەوەی لەزگەی هاتوچۆ سوودێكی باشی دەبێت بەتایبەت لە شەواندا، چونكە هێماكانی هاتوچۆ لەگەڵ شۆفێراندا دەدوێت و بەمەش ڕووداوی نەخوازراوی هاتوچۆ لە ناوچەكە زۆر كەمتر دەكات”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قەڵادزێ.. بەهۆی دەمەقاڵێوە دوو كەس بریندار بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ دوو بریندار گەیەنرانە نەخۆشخانەی قەڵادزی كە شوێنی فیشەك و چەقۆ بەسەر جەستەیانەوە بووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ دوو بریندار گەیەنرانە نەخۆشخانە كە یەكێك لە بریندارەكان بەناوی ( ع . ح . م ) لەدایك بووی ساڵی 1997 پیشەی كاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەكی كارەبا شوێنەواری دوو فیشەك بە هەردوو قاچییەوە هەیە و بریندارەكەی تریش شوێنەواری چەقۆ بەسەر جەستەیەوە هەیە.

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕوونیشیكردووەتەوە، بەوتەی یەكێك لە بریندارەكان بەهۆی دەمەقاڵێ شەڕ لەنێوان ئەوان و چەند گەنجێكی تر دروستبووە و دواتر ئاڵۆزی كەوتووەتە نێوانیان و چەكی جۆری دەمانچە و چەقۆ بەكار هاتووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشكراشیكردووە، دۆسیەی لێكۆڵینەوە بە ماددەكانی 405 /31 لە یاسایی سزادانی عیراقی و ماددەی 413 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕێكخراوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشداوە، بە بڕیاری دادوەر 3 كەس لە هەردوو لایەن ڕاگیركران و دوای ڕووداوەكەش مەفرەزەكانیان لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر و پۆلیسی فریاكەوتنی پشدەر گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست و دەستبەجێ ڕووداوەكەیان كۆنتڕۆڵكردووە و دەستیش گیراوە بەسەر چەكی بەكارهاتوو و چەقۆكەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فەرهاد پیرباڵ دامەزرایەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم فەرهاد پیرباڵ وەك مامۆستای زانكۆی سەلاحەدین دامەزرایەوە.

د. فەرهاد پیرباڵ مامۆستای زانكۆ ماوەی زیاتر لە ساڵ و نیوێكە لە كارەكەی دوورخراوەتەوە، ئەمڕۆش بە فەرمانی ژمارە (1354) لە 28/7/2020 كە واژۆی د. ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی لەسەرە ئاماژە بەوەكراوە لەسەر فەرمانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریانداوە بە دامەزراندنەوەی (د.فەرهاد پیرباڵ عومەر) بەناونیشانی (مامۆستا) بە شێوەی هەمیشەیی) لەسەر میلاكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی / زانكۆی سەڵاحەدین / كۆلیژی پەرەوەردە. بەمووچە و دەرماڵەی شایستە لە ڕێكەوتی دەستبەكاربوونی.

د. فەرهاد پیرباڵ لە بارەی دووبارە دامەزراندنەوەی لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك دەڵێت:”ٳنشا‌ءاللە دەچمەوە خزمەتی قوتابیەكانم، سوپاسی هەمووان دەكەم،، تكایە بگات بەدەستی سەرۆك زانكۆی سەلاحەددین دكتۆر جەوهەر: لە بڕیارەكە نووسراوە “دامەزراندنەوە”. ئەمەش واتە دیارە من پێشتر فەسڵكرابووم و ساڵێك و 8 مانگە یەك فلس مووچەی زانكۆشم وەرنەگرتووە.. ئێستا بەم بڕیارەی سەرۆك حكوومەت، سەرلەنوێ، وەك ئەوەی تازە لە پاریس هاتبوومەوە لە 1994 دامەزرام لە زانكۆ.”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان