ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

كەشناسی هەرێم؛ لە بارەی كەش و هەوا ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئاسمانی شارەكانی هەرێم لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت پلەكانی گەرما لەنێوان 32 بۆ 39 پلەدا دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، بڵاویكردەوە ئەمڕۆ هەینی15-5-2020 لە ئاسمانی تەواوی شارەكانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ، بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگای كەركوك دەبێت كە 38 پلەیە لە سلێمانی 32 پلە.

ڕاشیگەیاندووە، خێرایی با لەنێوان (10-20) كم دەبێت و مەودای بینینیش لەنێوان (8-10) كم دەبێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، سبەی شەممە 16-5-2020 ئاسمانی شارەكانی هەرێم لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت پلەكانی گەرما لەنێوان 32 بۆ 39 پلەدا دەبێت.

ژینگە

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكان: لافاوێكی گەورە بەڕێوەیە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی حكومەتی فیدراڵ ڕایدەگەیەنێت، بەنداوەكان ئامادەن بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە بارانە زۆرەی چاوەڕوانی بارینی دەكرێت.

عەون زیاب، وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكان لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی فەرمی (العراقیە) ڕایگەیاند”وەزارەتەكەیان ئامادەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو بارانە زۆرەی ئەگەری بارینی دەكرێت لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو”، پێشبینیشی كرد لە بەری خۆرهەڵاتی وڵاتەوە بارانەكە ببێتە مایەی دروستكردنی لافاو.

بە وتەی عەون زیاب”بەنداوەكان ئامادەی وەرگرتنی ئەو بڕە بارانە زۆرە چاوەڕوانكراوەن، بۆشاییەكی فراوان هەیە بۆ عەمباركردن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور كە ئامادەكراون بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە ئاوە، وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانیش پێویستییەكی زۆری بەو بڕە ئاوەیە، تا بۆ وەرزی كشتوكاڵی زستان و هاوینی داهاتوو بەكاریی بهێنێت”.

پێشتر وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكان هۆشداریی دابوو لە نزمە پاڵەپەستۆیەكی هەوا كە بارانێكی زۆر لەگەڵ خۆیدا دێنێت و هەندێك لە پارێزگەكانی ناوەڕاست و باشوور دەگرێتەوە و دەبێتە مایەی دروستكردنی لافاو بە تایبەت لە سنورەكانی خۆرهەڵاتی وڵاتەوە.

بەپێی نوسراوێكیش كە لەلایەن سەرچاوە ئاویییەكانەوە لە 25ی تشرینی دووەمی 2020 دەرچووە”نزمە پاڵەپەستۆ هەواكە كاریگەریی لەسەر دیالە و بەغدا و كوت و میسان و بەسرە و موسەننا و زیقار دەبێت، پێشبینیش دەكرێت لافاوێكی زۆر لە سنورەكانی خۆرهەڵاتەوە ڕوو لە وڵات بكات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، ئێستا باران بارین لە ناوچەكانی باكور و ڕۆژهەڵاتی هەرێم بەردەوامە لە كاتژمێرەكانی داهاتوشدا پێش بینی دەكرێ ڕێژەی باران بارین زیاتر بێت و بەفر بارینیش لە ناوچە شاخاوییەكانی بەشێك باكوور و باكووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ئێستادا باران بارین وەك ئەوەی پێشتر پێشبینی كرا بوو لە ناوچەكانی باكور و ڕۆژهەڵاتی هەرێم بەردەوامە لە كاتژمێرەكانی داهاتوشدا پێش بینی دەكرێ ڕێژەی باران بارین زیاتر بێت.

ڕاشیگەیاندووە، لە ئێستادا بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییەكانی بەشێك باكوور و باكووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بڕی باران بارین لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، بڕی باران بارینی لە 24 كاتژمێری ڕابردوو لە شارەكانی هەرێم بڵاوكردەوە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین باران لە ناوچەی چوارتا سەر بە پارێزگای سلێمانی بە بڕی 12.5 ملم باریوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان