هێلکەکە گەیشتە سلێمانی



بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک ڕایگەیاند، بڕێک لە هێلکەی بەشە خۆراکی هاووڵاتیان گەیشتووەتە دەستیان، پاش پشکنین و دڵنیابوون لە کوالێتییەکەی دابەشدەکرێت.

شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی خۆراک بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەشێک لە هێلکەکەی مانگی ڕەمەزان گەیشتووە دەستیان، بەڵام تەنها ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگرە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، پاش گەیشتنی سەرجەم هێلکەکە، پشکنین و دڵنیابوون لە کوالێتییەکەی و ئەگەری خراپ نەبوونی ئاوا بەسەر بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراکدا دابەشدەکرێت، ئەو کات هاووڵاتیان دەتوانن لە بریکارەکانیان هێلکەکە وەربگرن.

بە بڕیارێکی حکومەتی عێراقی، سەبەتەیەکی خۆراک تایبەت بە مانگی ڕەمەزان بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەکرێت، یەکێک لە خواردنەکانیش هێلکەیە، بۆ هەر خێزانێک تەبەقێک هێلکە دابیندەکرێت، بەڵام لە مانگی ڕەمەزاندا هێلکەکە نەگەیشتە سلێمانی، ئەمڕۆ یەکەم ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر گەیشتووەتە سلێمانی.

 

 

 

بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، بەشێک لە زەوییە چێنراو بە گەنمەکانی هەڵەبجەی ژێرئاو خستووە
پێشت بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، بەشێک لە زەوییە چێنراو بە گەنمەکانی هەڵەبجەی ژێرئاو خستووە
کرێکارێک گیانی لەدەستدا
دواتر کرێکارێک گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار