ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

مستەفا كازمی لیژنەیەك بۆ ئاشكراكردنی زیندانی نهێنیی پێكدەهێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی عیراق لیژنەیەكی بۆ ئاشكراكردنی ئەگەری بوونی زیندانی نهێنی پێكهێنا كە گومان دەكرێت خۆپیشاندەرانی تێدا دەستبەسەر كرابن.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بە فەرمانێك، بڕیاریدا لیژنەیەكی باڵا بە سەرۆكایەتی عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆ پێكبهێنێت بۆ لێكۆڵینەوە لە بوونی زیندانی نهێنی حكومی كە خۆپیشاندەرانی تێدا دەستبەسەر كرابن.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات كە مستەفا كازمی فەرمانی كرد سەرجەم خۆپیشاندەران ئازاد بكرێن، بەڵام دەسەڵاتی دادوەری وەڵامی دایەوە و ڕایگەیاند هیچ خۆپیشاندەرێك لە زیندانەكاندا نین.

 

ئابوری

عیراق ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی نەوتی عیراق بەڵێن دەدات كە 400 هەزار بەرمیل لە بەرهەمهێنانی نەوتی ڕۆژانە كەمبكاتەوە.

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ عەبدولعەزیز سەلمان وەزیری وزەی سعودیە ئەنجام دا و تێیدا باسیان لە بوژانەوەی بازاڕی نەوت و پابەندبوون بە ڕێككەوتنی ئۆپیك لەسەر دابەزاندنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت كرد.

وەزیری نەوتی عیراق جەختیكردەوە لەوەی لەسەرەتا ئەم مانگەوە تا كۆتایی مانگی ئەیلولی داهاتوو، 100% پابەند دەبێت بە ڕێككەوتنەكەی ئۆپیكەوە.

ئیحسان عەبدولجەبار ئەوەشی خستەڕوو كە عیراق لە ماوەی ئەم دوو مانگەدا ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت كەمدەكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرهەم ساڵح و مستەفا كازمی: پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا گرنگە

خەڵك – بەشی هەواڵ

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، سەرۆك كۆماری عیراق لە بەغدا پێشوازیی لە سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی كرد و باسیان لە دۆخی سیاسی، ئابووریی، ئاسایش و تەندروستیی عیراق كرد و جەختیشیان لە بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر كردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار بڵاویكردەوە، بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران لەبارەی پێویستیی نەهێشتنی تیرۆر و زیادكردنی سەركەوتنە ئەمنییەكان و دابینكردنی ئاسایشەوە پێداگر بوون.

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا باسیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كرد و پشتگیریی خۆیان بۆ لایەنە پزیشكی و تەندروستییەكان دەربڕی و جەختیان لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە كردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆ چارەسەركردنی قەیرانیی ئابووریی وڵات هەردوولا باسیان لە چەند ڕێكارێك كرد بۆ ئەوەی بیانگرنەبەر، بەتایبەت كەمكردنەوەی بەخشینە حكومییەكان و زیادكردنی سەرچاوەكانی داهات.
هەروەها، هەردوو لا جەختیان لە گرنگیی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێمی كوردستان و پێویستیی چارەسەركردنی گرفتە ماددییەكان بە گوێرەی دەستوور كردەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئارەزوومەندانەیە
یۆنان، 134 پەنابەری عیراقی دەگێڕدرێنەوە بۆ وڵات

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە چوارچێوەی بەرنامەی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە كە لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە دانراوە، یۆنان گێڕانەوەی 134 پەنابەری عیراقی بۆ وڵاتەكەیان ڕادەگەیەنێت.

ستیلۆ پیتساس، وتەبێژی حكومەتی یۆنان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”ئەو پەنابەرە عیراقییانەی بۆ وڵاتەكەیان دەگێڕدرێنەوە، پشكنینی كۆرۆنایان بۆ كراوە و بەرەنجامی پشكنینەكانیش دەریانخستووە كە كەسیان هەڵگری ڤایرۆسەكە نین”.

بە وتەی پیتساس”ئەو 134 پەنابەرەی گێڕدرانەوە بۆ وڵاتەكەیان، لە فڕۆكەخانەی ئەلڤتیریۆس ڤینزیلۆسی نێودەوڵەتی لە ئەسینای پایتەختەوە بە فڕۆكە بەڕێخران”.

بەپێی دەزگای لوتكەش، 40 لەو پەتابەرە عیراقیانە گێڕدراوەنەتەوە كوردن كە 17 هاوڵاتيان سەر بە پارێزگای هەولێر و 23 هاوڵاتيان سەر بە پارێزگای سلێمانی بوون.

وتەبێژی حكومەتی یۆنان دەڵێت”گێڕانەوەی ئەو پەنابەرە عیراقیانە، لە چوارچێوەی بەرنامەی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەدا بوو”.

پێشتر یەكێتی ئەوروپا، بەگەڕخستنی بەرنامەی “گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە”ى ڕاگەیاندبوو كە گێڕانەوەی 5 هەزار پەنابەر لە یۆنان لەخۆدەگرێت، تا بەشێوەیەكی ئارەزوومەندانە بگێڕدرێنەوە بۆ وڵاتەكانیان.

بەرنامەكە میكانیزمی پێشەشكەشكردنی دوو هەزار یورۆ بۆ هەر پەنابەرێك كە پێش ساڵی 2020 هاتۆتە یۆنان لەخۆدەگرێت و دەیەوێت بەشێوەیەكی ئارەزوومەندانە بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەكەى،  بەرنامەكەش بەهەماهەنگی لەنێوان ئاژانسی پاراستنی سنوری ئەوروپایی (فرۆنتكس) و ڕێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی، جێبەجێ‌ دەكرێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان