ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

“كاتێكی گونجاوە بۆ كۆمپانیاكان تا ستراتیژیی بەبازاڕكردنی دیجیتاڵیی تایبەت بە خۆیان دابڕێژن”


خەڵک

سەرەڕای كاریگەرییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كۆمپانیاكانی دیجیتاڵ ماركێتینگ تا دێت كار و چالاكییەكانیان بەشێوەیەكی بەرچاو زیاد دەكات، لەم بارەیەوە بەڕێوەبەری جێبەجێكاری ئاژانسی ئەپۆسترۆفی، دەڵیت؛ پێویستە خۆمان بۆ قۆناغی بەبازاڕكردنی تۆڵەسەندنەوە ئامادە بكەین.

ئاژانسی “ئەپۆسترۆفی-Apostrophe”ی پێشەنگ و تایبەتمەند لەبواری ڕێكلام و دیجیتاڵ ماركێتینگ ڕایگدەگەیەنێت: ئەمڕۆ لە هەموو كات زیاتر كاتێكی نموونەیی و گونجاوە بۆ كۆمپانیاكان تا ستراتیژییەتی بەبازاڕكردنی دیجیتاڵیی تایبەت بە خۆیان دابڕێژن، بەتایبەتیش دوای ئەوەی هەموو شتێك گۆڕاوە و سەودا و مامەڵەكان زیاتر بە جۆری “سەودا و مامەڵەی لەدوورەوە” پەیڕەو دەكرێن، لە دۆخێكی لەم شێوەیەشدا بازاڕكردنی دیجیتاڵی، كلیلی چارەسەرە، بەم هۆیەشەوە زۆربەی كۆمپانیاكان، بەتایبەتیش كۆمپانیا بچووك و مامناوەندەكان بەرەو بەبازاڕكردنی ئەلیكترۆنی و دانانی ستراتیژییەتی تایبەت بۆ ئەم جۆرە بازاڕە دەڕۆن، بە مەبەستی خۆپاراستن و دووربوونیان لە توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا.

كلدۆ ڕەمزی، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری ئاژانسی ئەپۆسترۆفی، كە زیاتر لە15 ساڵ ئەزموونی كاركردنی لە بواری ڕێكلام هەیە، ڕایگەیاند: “بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست و ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لەلایەن حكومەت، لە سەرەتای مانگی ئادارەوە بەبازاڕكردن لە عیراق و هەرێمی كوردستان سست بوو، چالاكییەكانی بەبازاڕكردن و ڕێكلامی كۆمپانیاكان لە ناوەڕاستی ئادار ڕاوەستان، هەروەها ئەمە كاریگەری كردە سەر كۆمپانیاكانی دیجیتاڵ ماركێتینگی پەیوەست بە كۆمپانیاكانی تر و چالاكییەكانیان، بەڵام كاریگەریی ئەم قەیرانە بۆ سەر كۆمپانیاكانی تایبەت بە دیجیتاڵ ماركێتینگ كەمتر بوو، ئەویش بەهۆی ئەوەی ئێستا خەڵك و كڕیاران بەهای بازاڕكردنی ئۆنلاین online زیاتر دەزانن، بەڵام هاوكات ئەو كۆمپانیا بچووكانەی start up كە كاریگەربوون بە ڕووداوەكان و بەهۆیەوە ڕاوەستان، ژمارەیان كەم نەبوو”.

كلدۆ ڕەمزی، كە پیشتر كۆمپانیا گەورەكانی ڕێكلامی وەكو BBD و Ogilvy بەڕێوەبردووە، پێی وایە كاتێكی وەكو ئێستا گونجاوترین كاتە بۆ وەبەرهێنانی داهێنانكاری Creativity و كۆمپانیا سەركەوتووەكان زیاتر لەكاتەكانی سستی ئابووریدا داهێنانكاری دەكەن، بەڵام كۆمپانیاكانی تر تووشی چەقبەستوویی دەبن.

هەروەها وتی: “ئێستا كاتی ئەوەیە جۆرێكی نوێی كڕیار بۆ خۆت ڕابكێشی، ئەمانیش ئەوانەن كە ئەزموونی پێشتریان لەگەڵ بەبازاڕكردنی دیجیتاڵیدا نەبووە و بەگوێرەی ڕووداوەكانی ئێستا خزمەتگوزارییان پێشكەش دەكرێت، لەوانەش خزمەتگوزارییەكانی ڕاوێژكاری و چۆنییەتی بەڕێوەبردنی كار لەدوورەوە و بەكارهێنانی ئەپڵیكەیشنی گونجاو بەگوێرەی جۆری كۆمپانیاكان و سروشتی چالاكییەكانیان”.

كلدۆ ڕەمزی جەختی لەوەكردەوە كە دوای كۆتایهاتنی ئەم قۆناغە زەحمەتە، كار و چالاكییەكانی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی دیجیتاڵی بەشێوەیەكی بەرچاو زیاد دەكەن و وەكو ئەو وتی: “دەبێ خۆمان بۆ بەبازاڕكردنی تۆڵەسەندنەوە ئامادە بكەین، كە چارەسەری بازاڕكردن دەكات، بەتایبەتیش بۆ ئەو كڕیار و بەكاربەرانەی، بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە دەرفەتی ئەوەیان لەدەستچووە ڕاستەوخۆ بازاڕیی بكەن”.

كلدۆ ڕەمزی وتیشی: “لەگەڵ چوونەدەرەوەی زیاتری خەڵك لەدوای قەدەغەی هاتووچۆ و كەرەنتینە، سەرەڕای بارودۆخی خراپی ئابووری هەرێمی كوردستان، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە كەشەپۆڵێكی گەورەی (خەرجیی تۆڵەسەندنەوە) ڕووبدات، بەلایەنی كەم لەلایەن ئەو كەسانەی توانای ئابوورییان باشە”.

ئەو، وڵاتی چین بە نموونە دەهێنێتەوە و دەڵێت: لەوڵاتی چین، لەیەكەم ڕۆژی كردنەوەی بازاڕدا لەمانگی ئەپڕیل، لقی سەرەكی هێمای بازرگانیی فەڕەنسی هیرمیس ئاستیی فرۆشی گەیشتە 2،7 ملیۆن دۆلار، ئەوەش گەورەترین ڕێژەی فرۆشتنە لە ڕۆژێكدا”.

كلدۆ دەشڵێت: “بۆیە لەهەرێمی كوردستانیشدا پێویستە دوكاندار و خاوەنكار و هێمای بازرگانی، خۆیان بەباشی بۆ شەپۆلی بازاڕكردنی تۆڵەسەندنەوە ئامادە بكەن”.

ریکلام

ئابوری

ئەمڕۆ و سبەی، ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن


خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی نوێی دابەشكردنی مووچەی بڵاوكردەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ یەك شەممە و سبەی دوو شەممە مووچەی وەزارەتی شەهیدان و كەسوكاری شەهیدانی سەنگەر و ئەنجومەنی ئاسایش خەرج دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكان، وەزارەتی دارایی و ئابوری لەسەر دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆران بەردەوام دەبێت، هەرچەندە دەنگۆی دواكەوتنی زیاتری مووچە لە ئارادابوو، بەڵام جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی و ئابوری بەپێی خشتە ڕاگەیاندراوەكانی لەسەر دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بە جێگیری ماوەتەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ یەك شەممە، 5ی‌ تەمووزی 2020 بەرز بووەتەوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 42 دۆلار و 77 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 40 دۆلارو 28 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

“داهاتی دەروازە سنوورییەكانی عیراق زیاتر لە 10 ملیار دۆلارە”


خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایدەكات:” داھاتی ساڵانەی دەروازە سنوورییەكانی عیراق دەگاتە سەرووی 10 ملیار دۆلار”.

مازن عەبدولمونعیم فەیلی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند:”بەپێی ئامارەكان داھاتی ساڵانەی دەروازە سنوورییەكانی عیراق دەگاتە سەرووی 10 ملیار دۆلار، بەڵام تەنھا ملیارێك دۆلار دەچێتەوە گەنجینەی دەوڵەت”.

مازن فەیلی داوا لە حكومەتی ناوەند دەكات، ھەرچی زووە چاكسازی لە گومرگ و دەروازە سنوورییەكان دەستپێبكات.

ئەو نوێنەرەی هاوپەیمانی فەتح ئاماژەی بەوەشكردووە:”پێویستە چارەسەرێك بدۆزرێتەوە و سامانی بەھەدەر دراو بگەڕێنرێتەوە بۆ حكومەت و لە بەرامبەر لە كەرتی پیشەسازی و كشتوكاڵ و بەرزكردنەوەی ئاستی بەرھەمی ناوخۆیی تەرخان بكرێت”.

مازن عەبدولمونعیم فەیلی داواش دەكات:”بۆ شەفاكردنی داھات لەو دەروازە سنووریانە، سیستمی كاركردن بكرێنە ئەلكترۆنی و ئیدارەیەكی تۆكمە بۆ بەڕێوەبەردنیان دابمەزرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان